ئەشهەدو پارتی راست دەکا!

‌هوشیار عه‌بدوڵا

موزایەدەکانی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان تای هەڵبژاردنەکانی عێراقە. ئەگەر یەکێتی و گۆڕان بە فعلی پێیان وایە ئەم کابینەیەی حکومەت شکستی خواردوە با لێی بێنە دەرەوە و داوای هەڵبژاردنی پێش وەخت بکەن.

ئەشهەدو پارتی لەوەدا راست دەکا کە دەڵێ ئێوە مادام لە حکومەتدان، دەبێ بەپرسیارێتی هەڵگرن.

ئادەی سەرکەوتنێکی ئەم کابینەیەمان پێ بڵێن! مووچەی پێنادرێ! لە زۆر روەوە شکستی گەورەی هێناوە! حکومەتێکی پۆلیسیە! لەو کابینەیەدا پارتی کەمترین حساب بۆ یەکێتی دەکا و گۆڕانی زەلیل کردوە.

ئەگەر پشکی پارە و پۆستی چەند گروپ و تاقمێک نەبێ، چی دەکەن بە دیار ئەم حکومەتە فاشیلەوە دانیشتون؟


PM:06:22:27/04/2021

ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی