بەرەو ھەڵوەشاندنەوەی رێکەوتننامەی لۆزان

‌بڵێسە جەبار فەرمان

بەر لە سەد ساڵ لە یەکێک لە شارە ھەرە جوانەکانی سویسرا رێکەوتنێک واژوو کرا دژ بە گەلی کورد. ئەو رێکەوتنەی بووە ھۆی سەرھەڵدانی  شۆڕش و خەبات و بەرخۆدانی نەپچڕاوەی گەلەکەمان.

وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگی جیھانی یەکەم دەستیان تێکەڵ کرد لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و رێکەوتنی سێڤریان ھەڵوەشاندەوە.

بەبێ ئامادەبوونی کوردو بێ پرس پێکردنی، خاک و نیشتمانیان چوار بەش کرد.

لە ھەمان ھۆڵ و دوای ساڵێک کەمتر لە سەد ساڵ بەشدار بووین لە سەرپەرشتیکردنی کۆنفرانسێک بە ئامانجی ئامادەکاریی بۆ قۆناغێکی نوێ لە خەبات نەک پێچەوانەوەی گەلەکەمان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەکەمانە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان.

یەکێتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی خەبات دەکات بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکانی مێژوو.

لە لۆزان و لەو ھۆڵەی ئەو رێکەوتنە نەگریسە دژ بە گەلەکەمان واژوو کرا، سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان خستەڕوو و بۆچوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پشتگیریکردنی خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەکەمان.

لەم قۆناغە تازەیەدا لەگەڵ ھێزو لایەنە کوردستانییەکان تێدەکۆشن بۆ گەیاندنی پەیامی گەلەکەمان بەناوەندەکانی جیھان و سەلماندنی رەوایەتی خەباتەکەمان بۆ بەدیھێنانی مافەکانمان.

بۆ ئێمەی کورد قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات.

میللەتەکەمان چەندەھا حزب و رێکخراوی جیاجیای تێدایە بە ئایدۆلۆجیای جیاواز و بۆچوونی جیاوازەوە، بەڵام ھەموو لەسەر ئازادی نەتەوەکەمان و پارستنی کەلتوری کوردی کۆکن و ھاوڕان.

ئەمە دەبێت بکرێتە بنەمای خەباتمان.

با ھاوبەشییەکانمان کۆمانکاتەوە نەوەک جیاوازییەکانمان پەرتمان بکات.


PM:07:54:26/07/2022

ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی