بێباکی سیاسیەکان

‌بڵێسە جەبار فەرمان

ھەندێک لە سیاسیەکان لەسەر شاشەی تلفزیونەکان بە ئاشکەرا و بە راشکاوی باسی گەندەڵی خۆیان دەکەن و نایشارنەوە کە بەرتیلیان وەرگرتوە و ئاگاداری چەندەھا سەفەقاتی قێزەوەنن بێ ئەوەی دژی وەستابێتنەوە. ئەو بێباکی و جەرائەتەیان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆیان لە سەرووی یاساوە دەبینن.

مشعان جبوری زۆر بێباکانە باسی لە وەرگرتنی پارەی بەرتیل و گەندڵی دەکرد و دەیوت منیش بەشێکم لەو یاریە. بێگومان پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش و شاردنەوەی نھێنی یەکتری دەبێتە ھۆی ھاوکاری کردن و دروست کردنی لۆبی لە بەرژەوەندی گروپەکان. ئەمەش وای کرد مشعان سەرباری ئەو دانپێدانانە ببێتەوە بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران. 

بەڵام خۆشبەختانە دادگای فیدراڵی بەئەرکی خۆی ھەستاو ئەندامێتی لێ وەرگرتەوە.
چەندەھا بعسی و نەوەی بعسی و گەندەڵ و مافیای تر ھەن کە لە ژێر قوبەی پەرلەمانن. 
من لەو بڕوایە دام کۆمیسیۆنی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری (الهيئة الوطنية العليا للمساءلة والعدالة) بە ئەرکی خۆی ھەڵنەستاوە و دەست تێوەردان لە کارەکانیان بۆتە ھۆی ئەوەی بعسیەکان بگەنەوە ناو پەلەمانی عێراقە.

داوا لە ئەندامانی خولی ئێستای پەرلەمان دەکەم لە دژی ئەوانە لە دادگای ئتحادی سکالا پێشکەش بکەن. 

تا پەرلەمان لەو لوبیستە گەندەڵانە پاک بکرێتەوە و بتوانێت ببێت بە نوێنەری گەل.


PM:04:38:16/05/2022

ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی