بێباکی حکومەتە یا نەزانی وەزیرەکانە؟

‌بڵێسە جەبار فەرمان

ھەموو میدیا و رۆژنامە جیھانیەکان باسی کارەساتی سەر سنوری پۆلۆنیا و بێلاروس دەکەن.

چەندەھا توێژینەوە و لیژنە پێکھاتوە بۆ لێکۆلینەوە لە سیاسەتی رۆسیا و بێلاروس سەبارەت بە شێوازی رەفتاریان لەگەل کۆچبەران و ھۆکارەکانی.

وێنەی منداڵانی کورد کە لە سەرما رەق دەبنەوە و لە تینوان دا ئەخنکێن ھەموومانی ھەژاندوە تەنھا حکومەتی خۆماڵی نەبێ.

چەندەھا لێدوانی سەیر و سەمەرەمان بیست لەبارەی ھۆکاری کۆچی  ھاوڵاتیانی ھەرێم.

بەڵام نەمانبینی لیژنەیەکی تایبەت لە لایەن وەزارەتە پەیوەندی دارەکانەوە بۆ لێکۆلینەوە لەو گرفت و ھۆکارانە پێک بھێنرێت کە دەبنە ھۆکاری کۆچیان.

کوا لیژنەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی؟
کوا لیژنەی وەزیری لاوان؟
کوا لیژنەی پەرلەمان؟

کوا لیژنە و راپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤ؟
کوا ڕاپۆرتی دەستەی خانمان؟
کوا لیژنە و راپۆرتی رێکخراوەکان؟
ئەو ھەموو لایەنە پەیوەندی دارە بۆ خۆیان بێدەنگ کردوە؟
بۆ تەنھا باس لە شێوازی ھێنانەوەیان دەکرێت و باس لە ھۆکاری کۆچیان ناکرێت؟
ئایا حکومەت بریتی نیە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکانی و دەستەکان؟
کەواتە دەبێت بڵێین کە وەزیر و بەرپرسەکان نەزانن و کەمتەرخەمن یا حکومەت کەمتەرخەمە؟


AM:11:16:17/11/2021

ئه‌م بابه‌ته 3192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی