بەڵێ فرۆشراوە!!

‌هونەر تۆفیق

بەڵگەی ویکیلیکس لە ١٩ ی ئازاری ٢٠١٦ دا ئاشتی هەورامی داوا لە بیرات بەیرەقداری وەزیری وزەی تورکی دەکات لەبەرانبەر پێنج ملیارد دۆلاردا نەوت و گازی هەرێم بە بیرەکانیانەوە بفرۆشن بە تورکیا.

-  لەو ٢٨ ملیارد دۆلارەی هەرێم قەرزدارە، نزیکەی شەش ٦ ملیاردی قەرزی مەرجداری تورکیایە بەسەر هەرێمەوە.

- نزیکەی ٤٥٠٠ کۆمپانیای ستراتیژی ( نەوت، گواستنەوە، ڕێگاوبان، کارەبا ) و ٧٠٠٠ کۆمپانیای تری تورکی لەهەرێمدا هەیە.

- زیاتر لە ٧٠ بنکەی سەربازی تورکی بە تەواوی چەکی ئاسمانی و زەمینیەوە لە خاکی هەرێمدایە.

- زیاتر لە ٢٠ بنکەی هەواڵگری (میت) لە سەرجەم شارەکانی هەرێمدا هەیە.

- سەدان خوێندنگە و زانکۆ و لقی بانک و حیزبی سێبەری تورکی لەهەرێمدایە.
 
- پارتی تایبەتی تورکی سەربە ئایدیۆلۆژیای ئەتاتورک، ئەندامیان لە پارلەمان و وەزیریان لە حکومەتی هەرێمدا هەیە.

- شەپۆلێکی فەرهەنگی زاڵ، فەرهەنگی تورکی بەسەر فەرهەنگی کوردیەوە لەهەرێمدا بەفراوانی بڵاوە. تەنانەت ئاینزا و قەومیە کوردەکان داکۆکیكار و پشتیوانی دەوڵەتی تورکین.
 
ئەمانە و دەیان فاکتی تری بازاڕ و ژیان و سیاسەت و ئابووری هەرێم سەلمێنەری ئەوەن کە بەڵێ تورکیا، وڵات و خاکێکی کڕیوە بە فەرهەنگ و سیاسەتەکەشیەوە.
 
جگەلەوە پێت سەیر نەبێت کە تۆ (خۆشت) فرۆشراویت ؟!!! چونکە لەژێر سێبەری سیاسەتێکدایت ئەزموونی فرۆشتنی شەهیدی هەیە. سەدام لەدادگادا نەیگوت پارەی یەک بەیەکی شەهیدەکانمان کاش پێداون؟! ئیتر داوای چیمان لێدەکەن؟

ئەوان بتوانن شەهید بفرۆشن، فرۆشتنی تۆ و خاکەکەت زۆر ئاسانترە لەوەی  تەسەوری دەکەیت !!


AM:09:33:09/06/2021

ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی