ئایا باوكی نه‌قیب محه‌مه‌د سزادانی تاوانبارانی شه‌هیدكردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌بینێت؟
سیروان غەریب
شه‌وی ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢١، نه‌قیب محمه‌د له‌تیف و چه‌ند هاوڕێیه‌كی، له به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان؛ مه‌فره‌زه‌یه‌كیان پێكهێنا هەتا به هاوار و ناڵه‌ی ژنێك ڕا بگەن كه له‌ژێر زه‌بر و توندوتیژیی خێزانییدا بووه، لەگەڵ گه‌یشتنیان به شوێنی رووداوه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت و ئۆتۆمبێلیه‌كه‌یان ده‌سووتێت و له‌ئه‌نجامدا نه‌قیب محه‌مه‌د شەهید دەبێت و سێ هاوڕێی تری بریندار ده‌بن و یه‌كێكیش له‌برینداره‌كان هه‌ردوو قاچی له ده‌ست دەدا.
دوێنێ، له دادگای سلێمانی یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م ڕووداوه بوو، دادگا دوای وه‌رگرتنی قسه‌ی سكاڵاكاران كه بریتی بوون له دایكی شه‌هیده‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی. دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ ٢٠٢٣/١١/١ دواخست، لە دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگادا قسه‌ی برینداره‌كان وه‌ك شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه وەردەگیرێت.
هه‌رچۆنێك بێت و له واقعێكی وادا، هه‌ندێكجار بە تایبەتیی لە کەیسی تاوانه گه‌وره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستاندا زۆربه‌ی كات کەیسە قورسەکان تێکەڵی كه‌شێكی ته‌مومژاویی دەکرێن و كه‌س نازانێت تاوانبارانی ڕاسته‌قینه كێن، به تایبه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی حیزب مه‌جرای ڕاسته‌قینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌گۆڕێت و بنه‌ماڵه ته‌حه‌كوم به بڕیاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایییه‌كانەوە ده‌كه‌ن.
لە کەیسی شەهیدکردنی نەقیب محەمەددا، سەرباری ئەوەی ڕه‌خنه‌ی زۆر له خاووخلیچكی لێکۆڵینەوەکان و ماوه‌ی نێوان ده‌ستگیكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌م ڕووداوه و پرۆسه‌ی دادگاییه‌كردنیان دەگیرێت، هێشتا هه‌ر باشتره له‌و كه‌یسانه‌ی كه نه‌ك هەر تاوانبار دادگا نابینێت، به‌ڵكو سكاڵاكار ده‌بێته قوربانیی هه‌ڕه‌شه و گوڕەشه‌ی بنه‌ماڵه و خزمه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی تاوانبار و كه‌یسه‌كه سه‌رنگوم ده‌كرێت و له بیری ڕای گشتی دەبرێتەوە.
دوێنێ پرۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌ره‌تایی تۆمه‌تبارانی ئه‌م كه‌یسه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ سەلماندنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا لەم کەیسەدا ئه‌مڕۆیه كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌ته‌كان ته‌واو ده‌بێت و دادوه‌ر وادەیەک بۆ دانیشتنێكی تر دیاریی دەکات، جا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دادگا ئه‌و وادەیەی بۆ دانیشتنه‌كانی دیکەی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی داده‌نێت دوور دەبن، یاخود وه‌ك ئه‌مڕۆ و دوێنێ نزیك ده‌بن و ڕۆژ دوای ڕۆژ گوێمان له ده‌نگی چه‌كوشی دادگا ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی سزایه‌كی یاسایی قورسی تاوانباران ده‌درێت؟.
به‌ڵێ؛ دوێنێ شۆخان، هاوسه‌ری نه‌قیب محه‌مه‌د، له به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینەوەکە وته‌ی لێ وه‌رگیرا، ئەو خانمە ڕووی كردە تۆمه‌تباره‌كه و پێی وت: "هه‌ی نامه‌رد بۆ منت بێ كه‌س كرد و دوو منداڵه‌كه‌مت بێباوك كرد". دایكی محه‌مه‌دیش كه ڕووخساری و لۆچەکانی و جووڵه پیرانه‌كه‌ی سه‌رنجی ڕاده‌كێشا، به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی واته "باوكی شه‌هیده‌كه"ی نیشانی یاساناسان ده‌دا كه له‌سه‌ر چرپایه‌ك ڕاكشاوه و دەردەکەوێت کە نەخۆشە و بە ئامێری هەناسەدان دەژی، به‌دەم قوڵپی گریانه‌وه پێی وتن "خه‌ریكه ده‌مرێت بۆیه نه‌هاتووه بۆ ئێره".
بێگومان ئه‌وه‌ی دواجار ئه‌م كه‌یسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه دادگایه، به‌ڵام له‌مڕۆوه به ته‌واوەتیی ده‌رده‌كه‌وێت ئایا دادگا ده‌ستوبرد له سزادانی تۆمه‌تباران ده‌كات یان ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی به‌و ڕۆتیناته‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات كه له دادگاكان‌دا هه‌یه، ڕۆتیناتێك كه زۆر جار گومانی خستۆته سه‌ر دادگاكان به تایبه‌تی له‌و كه‌یسانه‌ی ڕوون و ئاشكرا تاوانبار دیاره و هه‌موو به‌ڵگه‌كانی شانۆی تاوانیش كۆكراونه‌ته‌وه.
کورتەی قسە ئەوەیە ئه‌مڕۆ دادگا چ کارێکی تر ده‌كات؟، ئایا له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا گورجوگۆڵیی پێڕەو دەکات و كاتی دانیشتنه‌كان نزیك لە یەک داده‌نێت و بەزووییش یەکلایی دەکاتەوە؟ ئەگەر ئەمە بکات لەپاڵ ئەوەی دادپەروەریی پیادە دەکات، ئامانجێکی تریش دەپێکێت، ئەویش تایبەتە بە باوکی نەقیب محەمەد، ئایا باوكی ئه‌م شه‌هیده سزای تاوانبارانی شەهیدکردنی کوڕەکەی دەبینێت یان ئەو خۆزگە پڕ لە سوێ و ئازارە لەگەڵ خۆی دەباتە لای ڕۆحی کوڕەکەی؟!
AM:12:04:01/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 5516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی