به‌ره‌و كوێ؟
سیروان غەریب
به‌شێكی زۆر له میدیای كوردی پڕبووه لهدارێژهری هه‌واڵی بێ پاشخان، سیخناخ بووه له بێژه‌ری به‌تاڵ، له‌په‌یامنێری بێ پرسیار و لەهەواڵ و زانیاری دژبەیەک.
دارێژه‌ری هه‌واڵ پێمانناڵێت دوێنێ چی ڕوویدا تاوه‌كو بزانین ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌گوزه‌رێت چیە.. دەم بەهاوار تایتڵتەکان ئەوروژێنن و ناچنەوە سەر لێکەوتەکان.
بێژه‌ری نوێ كاتێك بهحهماسهتێكی زۆره‌وه خۆی ده‌كات به ئه‌كاونته تایبهتهكانماندا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت خۆی له‌هه‌واڵه‌كه تێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام بهئیقاعێكی به‌رز و گه‌روویه‌كی توڕه‌وه پێمانده‌ڵێت كاره‌سات روویداوه، كه‌چی سبه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین وه‌ك دوێنێیه نه كاره‌سات ڕوویدا نهههواڵهكهش بۆته هۆكاری گۆڕانكاری.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان پربووه له په‌یامنێری خراپ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه له‌م هه‌رێمه كه سه‌رتاپای نوقمی كێشه‌و گه‌نده‌ڵییه، به‌رپرسانی سیاسی وڵات، له‌هه‌موو توێژه‌كانی تر حه‌زیان له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بێت، چونکە ئەوان ئەزانن لەکۆنگرەکانیاندا ئەوەی ئەیانەوێت بێ چەندوچون ئەیڵێن و جگە لەختوکەدانیان ڕووبەڕوی پرسیاری قورس ناکرێنەوە.
به‌شێكی زۆر له "میدیای نوێی كوردی" ناهۆشییارییهكی كوشنده به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، لێوان لێوە لههەواڵی کۆپیکراو، هاوارهاواری بێژەری بێ سەواد، په‌یامنێرێك ڕاستهوخۆكهی ته‌واو ده‌بێت و نازانین چی ڕوویداوه، مایكی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسیارێکی ڕاستەقینە كرابێت، دەچێتەوە سەر کاسپیەکەی.
ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی میدیای كوردی كه ئێستا له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیا به‌تایبه‌ت میدیای نوێ كارده‌كه‌ن، پێویستیان به‌خولی ڕاهێنانی درێژخایه‌نه، ئه‌ركی سه‌نته‌ر و رێكخراو سه‌ندیكاكانی داكۆكیكه‌ری بواری رۆژنامه‌وانییه هاوتا له‌گه‌ڵ به‌رگریكردن له‌م نه‌وه نوێیه خولی ڕاهێنانی چڕیان بۆ بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی من له‌ئێستادا له‌خول و ڕاهێنانه‌كاندا ده‌یبینم، زۆربه‌یان ئه‌و خوێندكارانه‌ن كه تازه ده‌یانه‌وێت ببن به میدیاكار، له‌كاتێكدا دهرچووهكانمان ئه‌وانه‌ی مایكیان به‌ده‌سته، یان ئه‌وانه‌ی هه‌واڵمان بۆ داده‌ڕێژن و یان ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه وه‌ك ئه‌وان پێویستیان به‌خول و ڕاهێنانه، حه‌قه سه‌ندیكا به‌سه‌ر میدیایی نوێوه بیكاته مه‌رج كه دوباره و سێ باره كارمه‌ندانی بخه‌نه‌وه ناو خولی ڕاهێنان "ئەگەر گریمان شتێکمان مابێت بەناوی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان".
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت جۆرێكه له‌فه‌وزا، لهفهوزاشدا له‌بری میدیاكاری ڕاسته‌قینه جۆرێك لهپاڵهوانی به‌تاڵ دروستده‌بێت، كه له‌بری ده‌رخستنی زانیاری و دروستكردنی ڕای گشتی سه‌رلێشێواوی گشتی دروستده‌كه‌ن.
چارەسەری ڕاستەقینەش لەو ساتەوەختەوە دەستپێدەکات کەڕۆژنامەنوسێک بڕیارئەدات پرسیاری وردبکات و وێڵی ڕاستی بێت، لەخۆیەوە دەستپێبکات. دوربكه‌وێته‌وه له‌و سیاسییانه‌ی كه كاریان تێپه‌ڕاندنی هه‌واڵی ساخته‌و چه‌واشه‌كارییه به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی درۆزنه‌وه كه به‌داخه‌وه به‌هۆی لاوازی به‌شێك له‌مجۆره" میدیا‌و میدیاكاره لاوازه‌ی ئه‌مرۆ" ته‌واو بۆته دیارده‌و حه‌قیقه‌تیش له‌ولاوه بۆته قوربانی.
له‌كاری میدیادا هه‌موو كه‌س مافی خۆیه‌تی ده‌ركه‌وێت هه‌تاوه‌كو بشبێته پاڵه‌وان، به‌س له‌سه‌ر كوشتنی حه‌قیقه‌ت نا. ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌بینرێت "زۆرینه" كاریان بۆته كوشتنی حه‌قیقه‌ت.
PM:01:23:05/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی