سلێمانی چی به‌سه‌ر دێت؟
ته‌نها 100 تووشبوو به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانمان وه‌رده‌گرین، ئه‌گه‌رچی به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ر دوێنێ به‌لێشاو تووشبووی تر تۆماركراو ژماره‌كه زۆر له‌سه‌رو 100 تووشبووهوهیه، دواتر خۆت ئاماره‌كه هه‌ڵسه‌نگێنه بزانه شاره‌كه له‌چ دۆخێكی ته‌ندروستیدایه.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین، له‌و 100 تووشبووه هه‌ر یه‌كه‌و به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ چوار كه‌سدا هه‌بووبێت و ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواستبێته‌وه، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه‌یان گه‌یاندۆته 400 كه‌س.
ئه‌گه‌ر ئه‌و 400 كه‌سه تووشبووبێتن هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ چواركهسدا ئه‌وا 1600 كه‌سی تریان توشكردووه، خۆ ئه‌و 1600 كه‌سه كه‌رنتینه نه‌كراون و بێ گومان له‌ناو كۆمه‌ڵگادان، ئایا ژماره‌ی تووشبووان ده‌گه‌یه‌ننه چه‌ند تووشبوو؟
من لێره‌دا ده‌وه‌ستم. چونكه د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی قسه‌ی مه‌ترسیدارتری كرد كاتێك به سایتی وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وجۆره بڕوات و هاوڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌موو ماڵێكی سلێمانی تووشبوێكی كۆرنای تیا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو وه‌ك زمانحاڵی ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره رۆژانه 30 بۆ 40 حاڵه‌تی تووشبوو تۆمار بكرێت، له ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌گاته 300 بۆ 400 حاڵه‌ت، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ماڵه‌كاندا كۆرۆنا هه‌بێت ئه‌وان هه‌ستی پێنه‌كه‌ن.
بوونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و داواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی شاری سلێمانی لاواز كردووه، چونكه ناتوانن وه‌ك گه‌ڕی یه‌كه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا مامه‌ڵه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر غه‌زه‌ب و گومانی خه‌ڵك ناتوانن رێنماییه‌كانیش وه‌ك جاران بڵاو بكه‌نه‌وه.
باشه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره ئاماره‌كان به‌رزببنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئه‌م شاره چی ده‌كه‌ن، شاره‌كه كه‌رنتینه ده‌كه‌ن؟ یاخود ژیان وه‌ك ئه‌مرۆ به‌رێوه‌ده‌چێت و به‌یه‌كجار هه‌مووان ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرین، ئه‌وه‌ی مرد ده‌مرێت و ئه‌وه‌ی چاك ده‌بێته‌وه چاك ده‌بێته‌وه. هه‌ردوو پلانه‌كه له‌جیهاندا تاقی كراوه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌ر پلانی ته‌ندروستی و هیزو تواناكانیان و قه‌ناعه‌تی خه‌ڵك به مه‌ترسییه‌كان.
PM:03:12:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی