ئەوەی شایەنی ستایش و خەڵاتە، خەڵکە، کە بەم بێ مووچەیی و نەهامەتییە هێشتا ئارامن و هەرێمەکەمان دەپارێزن ،. هەرچ کەسێک باس لەخەڵاتکردنی بەرپرسان دەکات " بۆ سەرکەوتنی پلانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا" ڕۆنامەنوس بێت یان نوسەر، چالاکەوانی مەدەنی یان حزبی، حەقە یەکسەر مێژوویی خۆی و دامەزراوەکەی بخەیتە ژێر نەشتەری ڕەخنەی توندەوە.
ئەوەی تاوەکو ئێستا، سەرکەوتووە لەشەڕی کۆرۆنا، خەڵک و پێشمەرگەو پۆلیس و کارمەندانی هاتووچۆو تەندروستی و براکانمان لەسەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو لیژنەکانن. حەقە ئەمانە مافەکانی خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوەو کەمووچەیە لەکات و ساتی خۆیدا، نەک بە بەرچاوی ئەمانەوە دوا بکرێت بەرپرسانیان خەڵات بکرێت.
بەرپرس و ئەو کەسانەی کە داوای خەڵاتیان دەکەن، ڕێککەوتون لەسەر پیاهەڵدان و ستایش و خەڵات.
بەڵێ بیرمنەچووەو غەدریش ناکەم ، چاوم لەهەندێک بەرپرسیشە کە شەونوخونی دەکەن، بەڵام دەبێت ئەو بەرپرسانە، وەڵامیان بۆ " ماستاوچییەکان" ئەوەبێت، کە ئەوان ئەرکەکانیان،جێ بەجێ دەکەن و بەرپرسیارن لەئایندەی میللەتەکەیان.
بەکورتی و بەکوردی، بەرپرسی بەرپرسیار چاوی لەخەڵات ستایش نییەو هەمیشەش لەگەڵ ئەوانەدا ناکۆکە کەدەیانەوێت تەرویجێکی بێ مانا بۆ ئیش و کارەکانیان بکات.
سەیری میدیا جیهانێکان بکەن، بزانن چۆن بەرپرسان چەپڵەو سەرو ڕێزو وەفا بۆ کارمەندانی تەندروستی و هێزەکانی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەکان دائەنەوێنن، بزانن چۆن دەچنە بەر دەرگای هاوڵاتیانیان و مەعنەویاتیان بەرز دەکەنەوە. کەچی تازە بەتازە کۆمەڵێکی حزبی و ڕۆژنامەنوسی دەبەنگ و نوسەری دۆگماو چالاکەوانی بێ هەڵوێست. دوا دەکەن بەرپرسان خەڵات بکرێن!!!!!.
ئەی خودایە، چەندە خەڵکی ئاست نزم هەیە، کە هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە شێخ جەعفەر و و کاکلی پارێزگارەکانی بەعسمان بۆ دروست بکەنەوە، تەبعەن لە"ڕێگەی چەپڵەو خەڵاتەوە ".
AM:08:21:17/04/2020
ئهم بابهته 1964
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی