چی بكه‌ین؟
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
ئێمه‌ی پارله‌مانتار له‌لایه‌ن حیزبه‌كانمانه‌وه كاندید كراوین و، خه‌ڵكی كوردستانیش متمانه‌یان پێكردوین و ده‌نگیان پێداوین. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه به به‌رده‌وام ته‌عامول له‌گه‌ڵ دوو ئیلتیزامدا بكه‌ین. ئیلتیزامێك به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌مان و، ئیلتیزامێكیش به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانمان.
پاش ڕوداوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ (٦/٢٣، ٨/١٩، ١٠/١٢٢) فه‌زایه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نگه نه‌فه‌س و توڕه و دوره‌په‌رێز له یه‌كتر له هه‌رێمی باشوری كوردستان خوڵقاوه. ئه‌م فه‌زایه و ئه‌م هه‌لومه‌رجه ڕوبه‌رێكی به‌رینی بۆ شه‌ڕێكی سارد و هه‌ندێك جار قێزه‌وه‌ن ڕه‌خساندووه و، مه‌ودای گوێگرتن و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ته‌نگه‌به‌ر كردووه. هه‌تا ڕادده‌یه‌ك كه هه‌ندێكجار ئینسان هه‌ست ده‌كات وه‌ك بڵێی (مه‌نتیق) و (عه‌قڵ) له ئیش كه‌وتون و، (فه‌وزا) و (توندڕه‌وی) ڕه‌واجیان په‌یداكردوه و بونه‌ته كه‌ره‌سه‌ی سیاسه‌ت كردن.
هه‌رچی كۆمه‌ڵگه‌یه (بێگومان به ئێمه‌ی پارلهمانتاریشهوه) هێشتا له گاگۆڵكێی موماره‌سه‌كردنی دیموكراسیدایه و نه‌كه‌وتۆته سه‌رپێ، ئه‌ویش چونكه له مێژ نیه هه‌ڵبژاردن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا بۆته نه‌ریت. زۆرینه‌مان هێشتا له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی، و عه‌شیره‌تگه‌ری و چی و چی ده‌نگ ده‌ده‌ین.
حزبه‌كانی ئێمه حزبی سونه‌تین (ترادیسیۆنالیست). كه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له هه‌مو جیهانی سێهه‌م، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شێوه‌یه‌كی قبوڵكراو و زێده باوه. له سه‌رێكی تره‌وه ئێمه گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌تین. هه‌ر بۆیه‌ش فۆرمگیری موئه‌سه‌ساتی وه‌ك پارله‌مان مۆدێلێكی سه‌یره كه له پێناسه (پۆست مۆدێرنه) بۆ شێوازی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگه به زه‌حمه‌ت پێناسه و ته‌فسیر ده‌كرێت، مۆدێلێكی سه‌یری حوكمڕانیه چونكه ده‌وڵه‌تیش نیت و پارلهمانیشت هه‌یه. كه ئه‌مانه‌ش له‌لای خۆیانه‌وه كارێك ده‌كه‌ن كه بڕیار و ده‌سه‌ڵات له سه‌ركردایه‌تی حزبهكانماندا قه‌تیس بێت و بۆ موئهسهسهیهكی وه‌ك پارله‌مان شۆڕ نه‌بێته‌وه. بۆیه ده‌بینین دیارده‌یه‌كی له‌بابه‌تی ئه‌م پارله‌مانه‌ی خۆمان ده‌خوڵقێت، كه پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی لا نیه. چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی پارله‌مانن بڕیار به‌ده‌ست نین ( چه‌ندین جار ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان چ به گوتار و چ له ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس كردوه).
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه: پارله‌مانتاری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌ی خۆیدا چی پێ ده‌كرێت؟ چۆن له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه ده‌وری خۆی ببینێت؟
ساڵێك و نیو زیاتره هه‌ندێك له هاوكاره به‌ڕێزه‌كانم یه‌ك یه‌ك یانییش چه‌ندێكیان به یه‌كه‌وه هه‌وڵی جیاوازیان داوه. هه‌ر له بیرۆكه‌ی مانگرتنه‌وه بگره، هه‌تا ده‌گاته یادداشت نوسین و له‌و بابه‌تانه، به‌ڵام هیچكام له‌و هه‌وڵانه نهگهیونهته مه‌قسه‌دی پێویست. هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كرێت به ڕسته‌یه‌كی ساده لێك بدرێته‌وه كه ئه‌مه‌یه: چونكه بڕیاره‌كان لای پارله‌مانتار نیه.
له ڕامانێكی كورت و ڕاوێژێكی خێرا به ویژدانمان پێویسته ئێمه‌ی پارله‌مانتار پرسیارێك ئاڕاسته‌ی خۆمان بكه‌ین: ئایا ئێمه پێمان باشه چوارساڵ جارێك كۆمه‌ڵێك كه‌وادری حزبه‌كانمان ببنه ئه‌ندام پارله‌مانێكی بێ ده‌سه‌ڵات، كه بڕیاریاریان به‌ده‌ست نابێت؟! دواجار خۆ ئێمه بۆ ته‌ماعی موچه‌كه نه‌بوینه‌ته ئه‌ندام پارله‌مان.
وا بڕیاره ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان بكرێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هیچ لایه‌كمان ئه‌ركێكی ئاسان نابێت. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابورد و هاوكاری به‌ڕێزمان كاك گۆران ئازاد له گوتارێكدا بیرۆكه‌یه‌كی دركاندووه كه پێم وایه بایه‌خی قسه له‌سه‌ر كردنی هه‌یه. جگه له ده‌ستخۆشیم بۆ به‌ڕێزیان، به گشتی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌كه‌م. به‌نده به جۆرێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نیشتیمانی باڵا هه‌تا ده‌گه‌ینه مه‌قسه‌دی (ده‌وڵه‌ت) وه‌ك به‌دیلی پارله‌مان به باش ده‌بینم. ئینجا ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاش بێت، پێویسته گروپێكی پارله‌مانتار پێكه‌وه كۆببینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین وه‌ڵامی پرسیاره سه‌ره‌كیه كه و مه‌رامی ئه‌م گوتاره متهوازعه بده‌ینه‌وه: چی بكه‌ین؟!
كۆبونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه و پڕ له مه‌رامی خه‌مخۆری نیشتیمان و، دوور له خۆسه‌پاندن و دیدگای به‌رته‌سكی حیزبایه‌تی. مه‌رج نیه گروپی به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش زۆر بن. هه‌ندێك جار گه‌ڵاڵه كردن و بژاركردنی شته‌كان له گروپێكی بچوكدا باشتر ده‌كرێت.
له كۆتاییدا پێویسته ڕونكردنهوهیهكیش بده‌م:
به‌ش به‌حاڵی خۆم ناتوانم له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كۆ ببمه‌وه كه په‌یامی حزبه‌كه‌ی خۆی بۆ هێنابم، چونكه هه‌مومان په‌یامی حزبه‌كانمان ده‌زانین و پێویست به دووباره‌كردنه‌وه ناكات، ناشتوانم له‌گه‌ڵ كه‌س یان كه‌سانێك كۆببمه‌وه كه به بارێك كۆنه ڕقه‌وه بێت و له‌وه و پێش بڕیاری پێشوه‌ختی دابێت.
هیوادارم هاوكاره به‌ڕێزه‌كان پارله‌مانتارانی كوردستان هاوڕاو هاوبیربن به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشنیاره.
PM:01:55:23/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 9775
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی