ساڵڕۆژی ئافره‌تانی جیهان
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
له ساڵڕۆژی جیهانی دایكی ئینسانیه‌ت (ئافره‌ت)دا، یاده‌وه‌ری دوو ئافره‌ت له دوو جیلی جیاوازله جێی خۆیدایه.
حاجی پیرۆز دایكی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كه‌ریم دانزێڕ (شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلول) و نه‌نكی شه‌هید ڕێبوار، نموونه‌ی ئافره‌تی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌یی وئازایه‌تیه‌كی بێ وێنه بوو.
دایه حاجی ته‌ته‌ری شۆڕش و سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی ناوشار بوو. به شانازیشه‌وه ده‌ڵێم له زۆر بواری كاركردندا مامۆستاشمان بوو. دایه حاجی هه‌ر له شاره‌زوره‌وه هه‌تا قه‌ندیل كه‌م بنكه‌و باره‌گای پێشمه‌رگه هه‌یه سه‌ردانی نه‌كردبێت و شمه‌كی بۆ پێشمه‌رگه نه‌بردبێت، هه‌ر له نوقڵه‌نامه‌ی ڕێكخستنه‌كانه‌وه بگره هه‌تا گواستنه‌وه‌ی ڕوممانه و ده‌مانچه بۆ ناو شار. حاجی پیرۆز دایك و هاوبیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو.
شیفا گه‌ردی ڕاگه‌یه‌ندنكار و په‌یامنێری به‌هره‌داری كه‌ناڵی ڕوداو، ئافره‌تێكی به‌توانا له بواره‌كه‌ی خۆیدا، به جورئه‌ت ، ڕێچكه شكێن و مۆدێرن بوو.
دوو ئافره‌ت له دوو جیلی جیاواز، به‌ڵام به یه‌ك مه‌رامی چونیه‌ك. مه‌رامی به‌شداریكردن له دروستكردن و گه‌شه‌پێدانی كوردستانێكی ئازاد، میلله‌تێكی خۆشبه‌خت وهاوتایی و هاوسه‌نگی نێوان ئافره‌ت و پیاو. ئینجا به چ ویژدان و مه‌نتقێك ڕه‌وایه ئه م دوو خاتونه به‌هره‌دارو نیشتیمانپه‌روه‌ره ، شایه‌تیان له دادگا به پیاوێك بژمێردرێت و، له دابه‌شكردنی میراتدا له‌تێكیان به‌ر بكه‌وێت؟!!!
له‌وانه‌یه باشترین ته‌عبیر بۆ گازنده‌كردن له بێ شانسی ئافره‌تانی به‌هره‌دار و بلیمه‌تی كوردستان ئه‌و به‌یته شیعره‌ی مامۆستا گۆران بێت كه بۆ ده‌روێش عه‌بدوڵای نوسیوه:
ئه‌گه‌ر خیلقه‌ت نه‌سیبی عومری تۆی مه‌حكومی ئه‌م ده‌وره
نه‌كردایه، خوا عاله‌م، له كام عه‌رشت ئه‌سوو داوێن؟!
ڕۆحتان شاد و یاددتان به‌خێر...
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٧/٣/٨
PM:02:05:08/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 7686
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی