دواین ئه‌نجامی حه‌قیقی هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان.

‌ئومێد خۆشناو

ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامی ڕاستی هه‌ڵبژاردنه‌.

* کورسیه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان به‌یه‌که‌وه‌ یه‌کسانه‌ به‌ نیوه‌ی که‌متری پارتی، به‌ڵانسی هێز!.

* ئه‌نجامی هه‌موو حزبه‌کان کۆبکه‌یه‌وه‌، ناگات به‌ ئه‌نجامی پارتی، واته‌ پارتی نیوه‌ زائید یه‌ک زێتره‌.

*خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی به‌ جنێوفرۆش و ئه‌وانه‌ نه‌دا که‌، دژایه‌تی ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌کرد.

*ده‌رکه‌وت قسه‌ گۆتن به‌ پارتی و تۆمه‌ت دروستکردن هیچ سودی نیه‌، به‌ڵکو سزای له‌ دوایه‌.

*چڕکردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت له‌سه‌ر پارتی ئه‌نجامی دۆڕانه‌.

* ده‌رنه‌چوونی هه‌ندێ کاندیدی ڕابردوو خراپ، ده‌ریخست گه‌لی کوردستان گه‌لێکی زاکیره‌ زیندوه‌،(جاش)
ئیتر ئه‌وانه‌و چه‌ندین خاڵیتر ئه‌نجامن، جا لێده‌گه‌ڕێین و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین کۆمسیۆن ژماره‌ی کورسی و ڕێژه‌ی به‌شداری و ده‌نگ به‌فه‌رمی بڵاو ده‌کاته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت پارتیش له‌و ئه‌نجامه‌ ده‌گه‌ڕێته‌ره‌ سه‌ر میتۆدی بارزانی نه‌مرو غرور نابێ و به‌ڵکو خۆی باشتر ده‌کات و یه‌کگرتووتر ده‌بێ و ده‌ست له‌ چاکسازی به‌رنادات و له‌ به‌غداش به‌ هێزتر دیفاع له‌ کوردستان ده‌کات.

ئیتر پیرۆزه له‌ خه‌ڵکی وویژدان زیندوو له‌ کچ و کوڕه‌ هه‌ژاره‌کان، له‌ کادیرو ده‌نگده‌رو ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌.

پیرۆزه له‌ سه‌رۆک.
تێبینی/ هه‌رکه‌سێک ئازاده‌ وه‌ڵامی ئه‌و بۆ چونه‌م بداته‌وه‌، به‌ڵام من وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه‌، ئه‌نجام وه‌ڵامی زۆرشتی داوه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌زگاو که‌سێک ئازاده‌ لای خۆی بڵاوی بکاته‌وه‌، له‌سه‌ر من گۆتن بوو ته‌واو....


PM:12:32:11/10/2021

ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی