* بەکەڵکی یاری باسکە نایەیت ئەگەر بە وایەری شەحن قیاسی باڵایان کردیت.
* ئەو چێشتە رووی سەر سفرەی نابێ کە دوو ئامۆژن لێی ئەنێن.
* هەموو برینێ سارێژ ئەبێ، بزانە کەس عارف روشدییەکانی بیرماوە؟!
* فڕی بەسەر رۆمانسییەتەوە نییە، چونکە بە سویچی سەیارەکەی ناوگوێی ئەخورێنێ.
* زەرەری زیاترە لە قازانجی، ئەو ئاسایشەی هەموو جارێ مۆبایلەکەی لە چایخانە لە بیر ئەچێ.
* خۆت بە شەریکی راستەقینە مەزانە، ئەها نەقیبەکەی پارتی حسابی نایب عەریفێ بۆ موقەدەمەکەی تۆ ناکات.
* هەقیانە لە مەحکەمە بە شایەت قبووڵی نەکەن ئەو برادەرەی لە مەعرەزی علوجەکان لەسەر درۆ دەرکرا بێ.
* باوەڕ ناکەم تەبەقەی ئۆزۆن بفرۆشرێ بە کەرتی تایبەت، خۆ عایدی حکومەتی هەرێم نییە.
* دڵنیابە کوردێکی بێ غەل و غەشە مادام خۆی بە لفکەی زبر ئەشوات و سەیارەکەی بە ئیسفنج.
* پێویستە قوڕیش هاوردە بکەین، ئاخر هێشتا وڵات بە تەواوی بە قوڕ نەگیراوە.
* موشکیلەکەت بە خەیاڵی هینیشیا نایەت، تەماشاکە تۆ قسەی بۆ ئەکەیت ئەو گوڵەبەڕۆژە ئەخوات.
* واسگەکەت هەر ویستوویەتی لە کۆڵ خۆیت بکاتەوە، نووسیوێتی هیوادارم بە پێی توانا یارمەتی بدەن.
PM:02:07:08/06/2021
ئهم بابهته 3432
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی