میوانی ماڵه‌كه‌ت
سه‌میر عه‌تاڵڵا
له رۆژانی فرۆشتنی رۆژنامه‌كان له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كاندا، فرۆشیاره‌كه به ده‌نگی به‌رز سه‌ردێڕی رۆژنامه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه. سه‌رنجڕاكێشترین سه‌ردێڕ، ئه‌وانه بوو كه باسیان له "تاوانی كوشتن" یان "ئابڕوچوونێكی گه‌وره" یا "جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌ستێره‌كان" بوو.
تاوانه‌كه یان ئابڕوچوونهكه تا قێزه‌ونتر بوایه، فرۆشی رۆژنامه‌كه زیاتر ده‌بوو. مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ره‌تای رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه تا ئه‌مڕۆش، هه‌ر به‌و شێوه‌یه بووه، رۆژنامه‌ی (ئهلسهن) چوار ملیۆن دانه‌ی لێده‌فرۆشرێت و رۆژنامه‌ی تایمز چوار سه‌د هه‌زار دانه‌ی لێده‌فرۆشرێت.
له‌مه‌دا كێ خاوه‌ن بڕیاره؟ خاوه‌ن بڕیار خوێنه‌ره نه‌ك خاوه‌نی رۆژنامه‌كه. له كاتی دیارده‌ی "جاكی خوێنڕیژ" له به‌ریتانیا، خوێنه‌ران له به‌رده‌م چاپخانه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌یان ده‌كرد، تاكو بزانن ورده‌كاریی دواهه‌مین زنجیره‌ی كوشتهكان گه‌یشتووه به كوێ، واته ئه‌وان سه‌رسامبوون به بكوژه‌كه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هاوسۆزبن له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كه.
رۆژنامه ئاوێنه‌ی خوێنه‌ره نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، خوێنه‌ریش ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگا و چین و توێژهكانییهتی. زۆرینه‌ی ره‌ها هاواری توندوتیژی ده‌كات و ده‌ڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای توندوتیژی زیاتر ده‌كات!
له مێژوودا زۆرترینی ئه‌و گه‌لانه‌ی توندوتیژییان ئه‌نجامداوه، گه‌لانی ئه‌ورپی بوون یان ئه‌مریكا كه به پاساوی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی جهنگهكهكه، هیچ دوو دڵ نه‌بوو له بۆردومانكردنی ژاپۆن به چه‌كی ئه‌تۆمی. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییه نییه كه له سودان رووده‌دات و راناوه‌ستێت، یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فریقا رووده‌ده‌ن، وه‌ك قه‌سابخانه گه‌وره‌كه‌ی ره‌وه‌ندا.
لێره‌دا هه‌میشه مه‌سه‌له‌ی پلانگیڕی/ موئامه‌ره به‌رپرس نییه، باشه چ پلانگێڕییهكه ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به 800 هه‌زار ره‌واندی بكات، به چه‌قۆ و داس و ته‌ور یه‌كتری كه‌له‌پاچه بكه‌ن؟ پێویست به‌وه ناكات ئه‌وه بهێنینه‌وه یاد كه جه‌نگه ناوخۆییه‌كان یان جه‌نگه تائیفییه‌كان، زۆرجار له جه‌نگه‌كانی دیكه توندتر و درێژتر بووه. سه‌روه‌ختێك دوو جه‌نگه گه‌وره‌كه به‌رپابوو، پێیانوابوو ته‌نها پزیسكێكه و به‌خێرایی ده‌كوژێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جه‌نگه‌كان درێژده‌كه‌نه‌وه و فراوانتری ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌كان نین، به‌ڵكو ئه‌و جهلادانهن كه ده‌گۆڕێن بۆ چینێك زۆرترین سود له كوشتن وه‌رده‌گرن.
له‌م باره‌یه‌وه له مانگی ئابی رابردوو، بۆرسه‌ی نیۆیۆرك رایگه‌یاند نرخی پشكی كۆمپانیاكانی چه‌ك له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، دوو هێنده زیادیكردووه. واته هاوكێشه‌كه زۆر ئاسانه: مردن لێره، بازرگانییه‌كی به‌سوده له‌وێ، له‌مه‌شدا مه‌سه‌له‌كه هیچ شتێكی نوێی تێدانییه
هه‌ندێك وا باس له شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه له سه‌یرانێكی دواخراو بكه‌ن. ئاخر ئه‌وه چییه وا ده‌كات گه‌لێكی پێشكه‌وتوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوشتنی 200 هه‌زار هاوڵاتی و 20 ساڵ له وێرانه و كاولبوون و نه‌هامه‌تی؟
ئه‌وه چییه وا ده‌كات په‌نابه‌رێك كه هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كی مرۆڤانه‌ی بۆ دابینكراوه و به ئازادی له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا هاتوچۆ ده‌كات و چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ملی ئه‌و كه‌سانه ده‌برێت كه نانی خۆیانی پێده‌ده‌ن و له ماڵی خۆیان میوانداریان كردووه؟ ئه‌وانه شه‌یتانه‌كانی سه‌ر زه‌وین.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، 8ی ئه‌یلولی 2004
PM:04:17:08/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی