دیوێكی تری هێرش بۆ سه‌ر ده‌زگای چاو‌دێر!
جەمال موحسین
سه‌باره‌ت به هێرشی سهركوتگهرانه بۆ سه‌ر باره‌گای چاو‌دێر و هه‌موو ده‌زگاكانی سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار، ڕۆشنه وه‌ك كۆمۆنیسته‌كان وتوومانه كه ئه‌مه كارێكی ملهوڕانه‌یه و مه‌حكومه دژ به هه‌ر كه‌سێك بێ كه بیروڕایه‌كی جیاوازتری هه‌بێ له ده‌سه‌ڵات. وه ئه‌مه پێش هه‌ر شتێك هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی سیاسی و بیروڕا... به‌ڵام چه‌ند خاڵێكیش پێویسته جه‌ختیان لێ بكه‌ینه‌وه.
١. مه‌لا به‌ختیار ساڵه‌هایه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدایه و بگره تا پێش كۆنگره‌ی ٥ به‌رپرسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بووه. له وردودرشت، تاوان و سه‌ركوت و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی دزی و تاڵانی مافی خه‌ڵك ئاگاداره و بێده‌نگی كردووه، گه‌ر ده‌ستیشی تێدا نه‌بووبێ. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌مه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكی دادگای جه‌ماوه‌ریدا، پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
٢. جیا له‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌سفیه حسابی یه‌كێتیه، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ١٠ وا ئاماده ئه‌كات له‌سه‌ر حسابی سه‌ركوتی ده‌نگی ناڕازی و ڕازی كردنی كۆنپهرستهكان و ئیسلامیه‌كان.
٣. هه‌ر دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای چاو‌دێر و باقی شوێنه‌كانی تری سه‌ر به مه‌لا به‌ختیار، مه‌لا عه‌بدول له‌تیفی سه‌له‌فی ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای ئه‌و بووه، ده‌زگاكانی ''عه‌لمانی'' به داخستن داوه. گوایه عه‌لمانیه‌ت (سێكیولاریزم) و مۆدێرنیزمی به قه‌ده‌غه‌كردن داوه. لێره‌دا پێویسته چه‌ند خاڵێك ڕوون بكرێنه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار هه‌رگیز نوێنه‌ری سێكیولاریزم نه‌بووه و له باشترین قسه‌كانیدا له شه‌شه‌مین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و چواره‌مین كۆنفرانسی فیمینیزمی ڕۆشنگه‌ریدا ڕایگه‌یاند كه ''خوا، قورئان، پێغه‌مبه‌ر خه‌تی سووره، وه موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ئازادی تاك، ئازادی پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك ببرێته پێشه‌وه'' وه وتی ''حه‌قه ئیتر ئاشته‌وایی بكه‌ین. ئاین خۆشناو بكه‌ین و بیخه‌ینه ناو هزری خه‌ڵك... داعش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا زه‌ره‌ری به ئیسلام گه‌یاند.... مناقه‌شه له‌سه‌ر هیچ شتێك بڤه نییه، ته‌نها ئیلحاد بڤه‌یه... ئێمه هه‌موومان موسوڵمانین و بێگومان ئیسلاممان زۆر زۆر پێ گرنگتره له مه‌سیحی و له جوله‌كه و له هه‌موو ئاین و ئاینزاكانی تر. له قورئاندا زۆر شتی جوانی تیایه بتوانرێ ته‌وزیف بكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا. به‌ڵام گه‌ر بته‌وێ به خۆته‌قاندنه‌وه، شمشێر... خۆت بسه‌پێنێ ئه‌مه زیان ئه‌گه‌یه‌نێ و گه‌یاندی..''
ئه‌مه ئیتر سێكیولاریزمه جوانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاره كه گوایه مه‌لا عبدول له‌تیفیش وه‌ك نمونه‌ی شكست هێنان به عه‌لمانیه‌ت باسی ئه‌كات.
لێره‌دا گرنگ قسه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌لا به‌ختیار نییه، كه هه‌رچییه‌ك بن له‌سه‌ر ئه‌وانه نابێ نه سه‌ركوت بكرێ و نه مه‌ودای هه‌ڵسوڕانی به‌رته‌سك بكرێته‌وه. جه‌ختی من له‌سه‌ر ئه‌و دانپیانانهیه كه عهبلهتیف كردوویه‌تی و ڕێكوڕهوان بافڵ جێبه‌جێی كردووه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی بافڵ جیا له‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد، خۆشخزمهتییهكی جوان و ئاشكرایه به كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و ڕاكێشانی سه‌له‌فیه‌كان بۆ ده‌نگ دان به لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی. جا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ده‌زگای چاو‌دێر خه‌رج ئه‌كرا ئه‌بێ ئیتر بدرێ به عهبلهتیف و ده‌ستوپێوه‌نده كۆنه‌په‌رسته‌كانی تاكو ده‌نگێكی هه‌رچی زیاتر هه‌یه بۆ یه‌كێتی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
به‌ڵام ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌وه واوه‌تره. به‌مجۆره یه‌كێتی ئه‌یه‌وێ هه‌رجۆره ئازادییه‌كی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی و نه‌یار بوون به حیزبه چه‌ته و میلیشیاییهكهی خه‌فه و سه‌ركوت بكات. حیزبێك ده‌ستی بچێته سه‌ركوت و ملهوڕی له دژی ئه‌ندامی باڵا و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی خۆی، ئه‌بێ چ ڕه‌حمێك به خه‌ڵكی ناڕازی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكات؟!
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ له‌پێناو هه‌رچی زیاتر ئیسلامیزه‌كردن و كۆنه‌په‌رست كردنی كۆمه‌ڵگه‌دایه و تاكو به‌مجۆره زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ ده‌خاڵه‌تی ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامیانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕه‌خسێنێ. وه هاوكاتیش خزمه‌تێك به ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی سیاسی له عێراقدا بكات ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حسابی سه‌ركوت و بگره ملدان به پێشنیازی به‌ناو هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عێراق بێت. كه ڕه‌وایه‌تی یاسایی به دیارده‌ی قێزه‌ونی به‌شودانی كچانی مناڵ (واته مناڵبازی) ئه‌دات.
به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌م كۆنه‌په‌رستیه ژیلهمۆیهكه له كوانووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ئه‌گه‌شێته‌وه.
بته‌وێ ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی بپارێزی، بته‌وێ دژی كۆنه‌په‌رستی بیت، به ناچار ئه‌بێ دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های یه‌كێتی بیت وه مافی ئه‌وه‌ی پێ نه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌له‌فیزم و كۆنه‌په‌رستی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بسه‌پێنێ.
٧ ی سێپتێمبه‌ری ٢٠٢٤
PM:04:08:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی