بۆچ ماكڕۆن ده‌ستى لە پشتى نێچیرڤان دا
کەنعان بەهادين
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ، وه‌ك سه‌رۆكى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ئێستا له‌پاریسه، له‌لایه‌ن ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه له كۆشكى ئیلیزێ پێشوازى گه‌رمى لێكرا..
له‌و كاته‌ى كه بارزانى له پاریسه چى ده‌گوزه‌رێت له به‌غدا، كه پێم وایه ده‌رخسته‌و هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانییه بۆ فه‌ره‌نسا ..
له كاتێكدا به‌غدا به‌هه‌موو هێزییه‌وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ى هه‌رێم به بڕینى بودجه‌و مووچه لاواز بكات، هه‌روه‌ها به‌غدا له‌هه‌وڵى جدیدایه كه هه‌رێم وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى فه‌رمى پێناس نه‌كات، بۆ كورد و فه‌ره‌نساش گرنگه كه هه‌ولێر وه‌ك پێگه‌یه‌كى فه‌رمى بمێنێته‌وه و هه‌میشه‌ش ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا هه‌ولێر وه‌ك به‌دیلى به‌غدا سه‌یر ده‌كات، له بواره‌كانى سیاسی و پێكه‌وه ژیان و ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری..
ئه‌و ته‌شقه‌ڵانه‌ى كه به‌غدا به‌هه‌ولێری ده‌كات ره‌نگه به‌كۆتا بێت، چونكه هه‌ولێر دوو مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى به بێ گه‌ڕَانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌دات، جیا له‌وه‌ش ده‌نگۆی نه‌مانى لێبڕینیش هه‌یه و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پاره‌ى بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى گرنگ له رێگه‌ى پارێزگاكانه‌وه دابین كرد، به‌م نزیكانه ئیش و كار ده‌ست پێده‌كات..
مه‌سه‌له‌ى كۆڕۆناش ، وه‌ك كێشه‌یه‌كى جیهانیش بابه‌تى نێوانى ماكڕۆن و نێچیرڤانه، كه پاریس تا چه‌ند ده‌توانێ هاوكارى هه‌ولێر بكات بۆ دابین كردنى ڤاكسین ، وێڕاى پرسه‌كانى دیكه‌ى ئابورى و كلتوریش..
رێكه‌وتنێكیش هه‌بووه له‌نێوان هه‌ولێر و پاریس، كاتێك وه‌ك ده‌سته‌خوشكى یه‌كتر ده‌ستنیشان كراون، له رووى گه‌شتیارى و كلتورى و هونه‌ری و گه‌شت و گوزاره‌وه، ئه‌مه له رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا په‌ره‌ى پێ ده‌درێت..
ماكڕۆن هه‌ولێرى لا گرنگه، په‌یوه‌ندى مێژوویی نیوانى هه‌ولێر و پاریس ستراتیژین، ده‌یان جار فه‌ره‌نسا وه‌ك قه‌ڵا له پشتى هه‌رێمى كوردستان بووه، بۆیه له‌م قۆناغه‌شدا نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌وه چووه پاریس كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وتر بێت..
PM:08:06:30/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی