خاڵە گەشەكانی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانی رۆژئاوای نیشتمان
خانم رهحیم
* خۆپیشاندانەكان گشتگیرن و هەموو شارەكانی هەرێمی گرتەوەو فراوانن.
* خۆپیشاندانەكان لێوانلێوە لە كچان و ژنان و ئەكتیڤن لەراپەراندنی ئەركەكانیان.
* خۆپیشاندانەكان زیاتر نەتەوەیی و نیشتمانین و سیمای حزبی پێوەدیار نییە.
* خۆپیشاندانەكان بەریەككەوتنی تیانییە لەگەڵ هێزەئەمنیەكان و دورە لەتوندوتیژییەوە.
* خۆپیشاندانەكان ئەو بۆچوونەی پوچەڵ كردەوە كە كوران و كچانی ئێمە نەوەیی ئایپادو ئایفۆنن و خاوەن دید و روئیای نەتەوەیی نین و بێ ئاگان لەدۆخی دنیا.
* خۆپیشاندانەكان سەلماندیان كە مەتەوەی كورد پشتیوانی یەكترن و گوێ بەسنوری دەستكردی نێوانیان نادەن.
* خۆپیشاندانەكان ئاستی هوشیاری كۆمەڵگەیان نیشانداین كە لەو هەموو پێكەوبوون و تێكەڵ بوونی گەنجانە هیچ جۆرە كیچەڵ كردن و توندوتیژیەك دروست نەبوو.
ئیستا كاتی ئەوەیە ئەم خرۆشانە میللیە خۆرسكییە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمەوە بەهەند وەربگیرێت و ئەوانیش دور لەگیانی حزبایەتی بەرژەوەندیە باڵاكانی نەتەوە بخەنە سەرو هەموو بەرژەوەندیەكانەوە پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و دروستكردنی یەك گوتاری لەبەغدا، چونكە ئەم نەتەوەیە شایانی ئەوەیە بەوجۆرە مۆراڵە بەرزەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ژیانێکی پڕ شکۆیان هەبێت.
AM:11:57:25/01/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی