پێشنیازی چارەی چارەکان

‌فەرهاد سەنگاوی

پێشنیازی (چارەی چارەکان) بۆ باشوری کوردستان و هەمو کوردستانی گەورەتاجی سەر و هەموو کەس و هەمو لایەنەکان....

 لە ڕابردودا زۆرمان کرد و زۆرمان وت و زۆر کەس و لا وتەکانی ئێمەیان وتەوەو نیشانەشیان بە خاوەنەکەی نەکرد ..... ئێمەش چونکە مەبەستەکانمان بەرژەوەندی گشتی یە هەر وەکو ڕابردو بەردەوام دەبین بەڵام وریاتر.....

 کێشە کەڵەکە کراوەکانی هەرێم کە زۆربەیان وەک ڕفرەنفێڵ سەرۆککرد و خۆکردو دەسکردو دەسوەردانن بۆ ئەوەی نەبێتە لە ( دەسچون و ئاشبەتاڵێکی تری سەدە) ، بۆ ئەوەی ( هەرسێ لایەنی گەل و یەکێتی و ئوپوزسیون ) زیان و ژیان و ئابڕویان  زیاتر نەچێت، ( هەرێمە ناسراوە یاساییە خوێن و فرمێسکەکە ) هەڵنەورێنن، بە گیانی پرس و مەسولیەتەوە گوێ و چاوو مێشکتان لە سەر ئەم پێشنیازە ڕاگرن.... 

زۆر زانستی ترە هەرکەس و لا بزانێت بەرژەوەندی کەسی و حزبیش  تەنها و تەنها لە ناو بەرژەوەندی گشتیدا دەتوانێت بپارێزرێت، دەنا بەرژەوەندی تایبەت دژ بە بەرژەوەندی گشتی بوەستێت هەرزڵ هەرزڵ و هەپرون هەپروون هاڕڕەدەکات، با کەس وانەکات ئەنتەرپوڵ  بەڕک و بانکی بۆ بگەڕێت. 

ڕۆژانی داهاتوو (پێشنیازی چارەی چارەکان) ئەخەینە بەر مێشکو بەر هۆش و بەر ویژدان و بە تەرازوی بەرژەوەندی گشتی (بەس گشتی) بیکێشن و سەنگوسوژنی بکەن... پێشنیازی چارەی چارەکان..... با نا هەرێمی نا کوردستانی لە ( هەرێمۆکەی گۆڕەوشار) ی گەلەوە بکەین بە هەرێمی کوردستان....تاوان و تاڵان و نانبڕینی گەل ڕاگرین،  دادەستی خاکەکانمانن ڕاگرین، دڵی دۆست تەنگ و دڵی دوژمن شادتر نەکەین..... با چاوەڕێ و چاو لەڕێ و لە ڕیزی شەهیداندا کە لەهەمومان خۆنەویستترو پاکترو شەریفترو خاوەنترن. 

لە پشتیانەوە بوەستین بۆ پارێزگاری..... تا هەرێمۆکەکە ببێتە هەرێمی هەموان.... ڕۆژانی داهاتوو .... ڕێز بۆ هەموان پێویستە...   !!!!! .

 تکای کوردانە و مرۆڤانەم ، هەرکەس ئەم ئاگاداریە زۆرتر بڵاو بکاتەوەو پێشنیازەکەش دڵسۆزانە بڵاوتر بکاتەوە.... هەموتان مامۆستای منن ، هەرچیش بزانم هی ئێوەیە....

 دڵسۆزی خاکوخەڵکی کوردستان برا بچوکتان فەرهاد سەنگاوی.


PM:05:01:01/07/2025

ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی