لەسیاسەتدا سێ جۆر هێز هەیە
ئاشتی عەبدوڵا
لەسیاسەتدا سێ جۆر هێز هەیە:
١- هێزی رەق
٢-هێزی نەرم
٣- هێزی زیرەک ( یەکگرتنی هەردوو هێزی پێشووە)
جا ئێوە سەیربکەن شەڕەکە شەڕی ئایدۆلۆژیا و تەکنەلۆژیایە، کەچی میستەر ترەمپ لەکاتی یاری گۆڵفدا یەکلای دەکردەوە، ئەم مۆدیلە لە هێزی بەرژەوەندی کەدەچێتە چوارچێوەی هێزی سێیەمەوە (هێزی زیرەک) وەک درۆنەکان ئامانی نیە، لەپڕ ئەیدا بە تەپڵی سەرتا. هێزی بەرژەوەندی خاترو خۆتری تیا نیە و ئەم مۆدێلە لەسیاسەتی هێزی زیرەک یان باشتر بڵێین (بەرژەوەندی) قیەم و بنەماکانی مرۆڤایەتی و مۆڕاڵ ناخوێنێتەوە.
جا یاری گۆڵفەکەی کاک ترمپ و شەڕی درۆنە غەزەبەکە و مووچەی خەڵکی هەرێمیش مەوزوعە گەرمەکەی رۆژە و خوا داویەتی بۆ میدیا و لەنێو کەوانەیەکدا و بەینی خۆشمان بێ بۆ ئەوانەشی کەهەلەکە دەقۆزنەوە.
با واز لە درۆن و ترەمپ بهێنین، بێینەوە لای خۆمان بۆن کروز و دوکەڵی گیرفانی خەڵک لەدوکەڵی درۆنەکەی ئەوان زیاتر هەناسەی لەبەر خەڵک بڕیوە.
هەر لەسەر مەسەلەی مووچە هەواڵێکم بینی کەسەرۆکی حکومەتەکەی خۆشمان لەم دۆخە گەرمەدا وتویەتی (خۆڕاگربن) جا نازانم ئەمان کام جۆر لەو هێزانەی باسکرا بەکاردەهێنن لەگەڵ خەڵک تا ئەو عەشامەتە بێ مووچەیە بتوانن خۆراگربن؟!
لەکۆتاییدا بێ مووچەیی و دۆخی خەڵک جەنگی (فەهمە).
AM:10:10:26/06/2025
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی