دیپلۆماتە ئەمریکیەکان و دۆخی ناوچەکە

‌سه‌ردار عه‌زیز

ئەمریکا بڕیاری دا ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەساسی نین لە باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە. ئەم پرۆسەیە پێشتر چەند جاری تر ڕویداوە. هۆکارەکە بە تەواوی ڕون نیە، بەڵام ئەوەی ئاماژەی پێدەدرێت کە هۆکاری ئەمنی یان ئاسایشییە.

دوو ئەگەر هەیە، لێدانی ئێران یان لێدانی هێزەکانی حەشد. خۆم لێدانی ئێران بە دوور دەزانم، بەڵام لێدانی هێزەکانی حەشد ئەگەری زیاترە، ئەمە ئەگەر مەترسییە ئەمنیەکە ئەمریکا خۆی دروستی بکات. بەڵام ئەگەر ئەمریکا ستافەکانی بکەونە ژێر هەڕەشەی ئەمنیەوە جیاوازە.

ئەم ستافانە دەچنەوە ماڵی خۆیان و لە ماڵەوە کارەکانیان بەڕێ دەکەن. بە گشتی سێ مانێک زیاتر ناخایەنێت. بەڵام ڕویداوە نۆ مانگی خایاندوە.

ئەمە مانای ئەوەی نیە کونسوڵخانە و باڵوێزخانە چۆل دەکرێن، بەڵکو سوک دەکرێن.

میدیا نێودەوڵەتیەکان ئێران وەک سەرچاوەی مەترسییەکە دەبینن، بەڵام لێدانی ئێران، بە تایبەتی چەکی ئەتۆمی وەها بە پەلە نابێت چونکە بە گشتی نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە ژێر زەویەوەن، بۆیە پێویستی بە ئامادەکاریی تایبەتە.

ئەگەر لە حەشد بدەن بۆ موچە باشە، یان مەرج نیە.


PM:11:06:11/06/2025

ئه‌م بابه‌ته 672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی