ریفراندۆم و چه‌له حانێ
لەتیف فاتیح فەرەج
ڕه‌نگه قسه‌كردن له‌و باره‌یه‌وه پێویستی به درێژدادڕی و چه‌ندو چون نه‌بێ ، ئاخر ئه‌گه‌ر نیه‌تێك هه‌یه بۆ ریفراندۆم ئه‌وه خێره :
هێزێكی جه‌ماوه‌ری و گه‌وره‌ی وه‌ك گۆڕان ده‌كرێته ئه‌و دیو هاوكێشه سیاسیه‌كانه‌وه‌و هه‌وڵی كه‌نار خستنی ده‌درێ ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه جۆرێكه له خه‌یاڵ و هیچی تر .
له شه‌نگال و كه‌ركوك و خورماتوو ئه‌و ڕیفراندۆمه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ ، ئایه هه‌ر ده‌نگی كورد وه‌رده‌گیرێ و ئه‌وانی تر نا .
ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ ئایندهی باشتر‌و سه‌ربه‌خۆییه ، ئه‌و شه‌ڕه چیه به ڕۆژئاوادهفرۆشرێ ، بۆ سنور به ڕویدا داده‌خرێ ، ئایه ئه‌مه داوای توركیایه یان هه‌وڵدانه بۆ پڕكردنی كیسه‌ی حزب .
بۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ په‌كه‌كه و هه‌ندێ حزبی ناوخۆ دژی ریفراندۆمن ، له‌مپه‌ری بۆ دروست ده‌كه‌ن ، بێ زه‌حمه‌ت ئه‌و له‌مپه‌رانه چین ، تا چه‌ند قسه‌كانی هێمن هه‌ورامی و عارف ڕوشدی ڕاستن ، گه‌ر وایه بۆ پارتی له بری تانه‌و ته‌شه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان نانا له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه، دواتر كامیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی هێمن هه‌ورامی و عارف ڕوشدی باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن یان ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ حكومه‌ت بگه‌ینه ڕێكه‌وتن ڕیفراندۆم ناكه‌ین .
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ ڕیفراندۆم بكه‌یت و ده‌وڵه‌تۆكه به‌و جۆره‌ی تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه چێ بكه‌یت ، خۆ ده‌توانی ئه‌وه له سه‌ری ڕه‌ش یان مه‌سیف بكه‌یت ، به‌ڵام دوای ئه‌وه چی ، كه نایكه‌ی ئه‌م هه‌موو ڕۆژه باسكردنه هه‌ر بۆئه‌وه‌یه كێرڤی كوردایه‌تی خۆت سه‌رتر نیشانده‌ی ، ئه‌وه به‌وه ناكرێ ، ئه‌وه به‌وه ده‌كرێ تۆ ده‌رگات ئاوه‌ڵا بێت بۆ ئه‌وانی تر ، با قسه‌یه‌كی بچوكیش له سه‌ر لێدوانێكی نێچیرڤان بكه‌م ، ئه‌و ده‌ڵێ گۆڕان ئاماده نین له گه‌ڵ ئێمه دانیشن ، ده‌شڵێ ئێمه ئاماده نین پێشوازی له وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی بكه‌ین ، ئه‌مه له قسه‌ی قومار چیه‌كان ده‌چێت نه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسی ، ده‌ی برا پێكه‌وه بیانبینهو ڕێگه‌كه كورت تر بكه‌ره‌وه ، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر خه‌یاڵتان لای ئه‌وه بێت چۆن درزه‌كان گه‌وره‌تر بنه‌وه .
ئێستا كام ریفراندۆم به ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌وه‌ی هێمن هه‌ورامی و عارف ڕوشدی كه كه‌س نازانێ چۆن ده‌بێت و له‌كام چوار چێوه‌و سنوردا ، یان ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی كه گرێدراوه به ئاوڕی خێری به‌غداوه .
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هێشتا له باشور له‌و په‌ڕی نه‌زانی سیاسیداین ، سه‌ره‌تای ترین نه‌زانی سیاسی ئه‌وه‌یه نه‌توانین به جیاوازیه‌كانمانه‌وه پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ین ، وا قسه بكه‌ین چۆن ئازاری یه‌كتر بده‌ین .
PM:01:00:09/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 6193
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی