بێده‌نگیه‌كی گه‌وره باڵی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا كێشاوه ، ئاخر ده‌ست بردن بۆ گۆڕستانه‌كان و شوێنه‌واره‌كان و تێكدانی سیما دیرۆكیه‌كه‌ی شار ، چی له په‌لاماری داعش كه‌متره ، چی له ئه‌نفالی به‌عس و روخاندنی گونده‌كان كه‌متره ، پێشتر تێكدانی حه‌مام عه‌لی به‌گ كه شوێنه‌وارێكی دێرینی كه‌ركوك بوو ، هه‌روه‌ها تێكدانی سیمای قه‌ڵا و ده‌سكاری كردنی زۆربه‌ی خانوه‌كانی ناوه‌وه به بێ شاره‌زای و تێكدانی گۆڕستانه‌كان به ئێمه ده‌ڵێ ، ئیتر ئه‌و شاره خاوه‌نێكی نیه ، شارێك ئێستا له گۆڕستانی شێخ محێدین ، ده‌می شۆفڵه‌كان له گۆڕی مناڵه په‌پوله ئاساكان گیر بكرێت و كه‌س ده‌نگی لێوه نه‌یات ئیدی مرۆڤ توشی نائومێدیه‌كی گه‌وره ده‌بێت .
گۆڕستانی شێخ محێدین ئه‌و گۆڕستانه‌یه كه هه‌مو جار " مام جه‌لال " وه‌ك سومبلیكی كورده‌واری ئه‌و شاره ئاماژه نومای ده‌كرد ، ئه‌و گۆڕستانه‌ی گیانی هه‌زاران شه‌هیدو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندو ناوداری له خۆ گرتوه ، ده‌بوو ئێستا وه‌ك گۆڕستانه‌كانی پاریس و واشنتۆن و له‌نده‌ن به جوانترین شێوه خزمه‌تكراباو بكرابایه به یه‌كێ له گۆڕستانه جوانه‌كانی دنیا نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر رۆژ له لایه‌كه‌وه سه‌ربخرێته جرگی و ره‌گ و ریشه‌ی بكێشرێ ، ئاخر خواتان بێت به‌عس به‌و هه‌موو جه‌به‌روت و سته‌مه‌وه ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ده‌ست به‌رێ بۆ گۆڕستانه‌كان ، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن كاری نه‌كرده‌یه .
ئه‌رێ گه‌لۆ من كاتێ به گرێ به‌ست بوومه به‌رپرسی نوسینگه‌ی پارله‌مان له كه‌ركوك ئه‌وه خێر بوو پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به هێلكه‌و به‌رده‌وه هاتنه سه‌رم و هه‌رچی نه‌شیا كردتان ، له كاتێكا ئیشی ئێوه لای من نه‌بوو ، له كاتێكا ئه‌گه‌ر من له‌وێ نه‌بوایه‌م هه‌ركه‌سێ تر بوایه خه‌ڵك ده‌بوونه قوربانی ، ئه‌وانه‌ی بۆ گیانی من خڕ بوون ، ئێستا ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان تیایه بڵێن ئه‌و شۆفڵانه‌بۆ وا له‌و گۆڕانه ده‌كه‌ن .
باشه وا خه‌ڵك قسه ناكات ، ئه‌ی مامۆستایانی ئاینی ، ئه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان ، ئه‌ی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان ، ئه‌ی پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ،ئه‌ی رۆشنبیران و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ، ئه‌رێ له‌ڕێی خوا كێ خاوه‌نی ئه‌م شاره‌یه ، نه‌وته‌كه‌ی ده‌برێ ، ژینگه‌كه‌ی وێران ده‌كرێ ، شوێنه‌واره‌كانی ته‌فرو تونا ده‌كرێ ، گۆڕستانه‌كانی ده‌كرێنه مۆڵ و شتی تر ، ئاخر كه‌س نیه قسه بكات ، من قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م ، له‌وه‌ش ناترسم ئه‌مجاره هێلكه‌مان تێده‌گرن یان شتی تر ، راستی ئه‌و شاره هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه ده‌ستی لێبشۆرێ ، كاتی خۆیشی مام جه‌لال وتی ئیتر مافیا چاره‌سه‌ری زه‌حمه‌ته .
PM:04:45:20/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 5387
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی