نه‌فره‌ت له دوو به‌ره‌كی، به‌ڵام
لەتیف فاتیح فەرەج
نه‌فره‌ت له دوو به‌ره‌كی، به‌ڵام
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
رێگریه‌كه‌ی دوێنێ له مه‌حمود سه‌نگاوی، كاردانه‌وه‌یه، هه‌وڵه بۆ كه‌وی كردن، یان پاڵه‌وان بازی و شتی تره، هه‌رچیه‌كه نه‌بۆ بارزانی نه‌بۆ پارتی جوان نیه له ئێستادا، هه‌ر نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و بارزانی ئێستا خۆیان له سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ده‌بینن، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێتی ماوه‌یه‌كی درێژه به موو دژایه‌تی بارزانی و سیاسه‌ته‌كانی پارتی نه‌كردووه‌وهه‌میشه هه‌وڵی داوه به‌رانبه‌ر هه‌ر ناجۆریه‌ك نه‌رمی بنوێنێت.
من قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و عه‌قڵیه‌تی مۆنۆپۆڵكردن و قۆرخكاریه كۆتای بێت و ئیدی كوردستان بۆ هه‌موو ئه‌و كوردانه بێت كه تێیدا ده‌ژین، هه‌ڵبه‌ت من هه‌رگیز له ته‌ك په‌رچه‌كرداری هاوشێوه‌ی یه‌كێتیدا نیم ، بڕواش به‌وه ناكه‌م ئه‌و براده‌ره رێگره‌ی گۆمه‌سپان له خۆیه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردبێت و هیوادارم له سه‌ر ئه‌و كاره نه‌ده‌ستخۆشی لێبكرێت و پێی خه‌نی بن، نه سزابدرێت.
رێگریه‌كه نیشانه‌ی دواكه‌وتوی ئاوه‌زو مامه‌ڵه‌ی قۆناغی ده‌ره‌به‌گانه‌ی سیاسیه، كه نابێت هێزێك ئه‌وه‌بكات له كۆنگره‌ی پێشووی خۆیه‌وه چه‌مكی لێبورده‌یی گرێداوه به دروشمه سه‌ره‌كێكانیه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبه‌ناو له به‌ر هۆی نادیار خه‌ڵكی خۆیان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرن، بێگه‌ڕانه‌وه بۆ لێبورده‌یی.
2
پارتی ئێستا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و پارله‌مانیشا یه‌كه‌مه ، ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تداری و به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو زیاتر ده‌خاته ئه‌ستۆی، هه‌ر ناشرینیه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، له شێوه‌ی ئه‌و ناشرینیه‌ی دوێنێ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی دیكه‌ش بیكه‌ن به‌شی زۆری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه، ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه به ئێمه ده‌ڵًێت، هێشتا قۆناغی شه‌سته‌كان و مه‌لایی و جه‌لالیمان تێنه‌په‌ڕاندووه، كه ئه‌مه له ئێستادا عه‌یبی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ماڵباتی بارزانی و پارتی، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به‌ر له هه‌ركه‌س سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌خاته ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه، ناكرێت ئاسایش ئاسایشی حكومه‌ت بن و حزب فه‌رمانڕه‌وایان بێت، ئاخر عه‌یبێكی گه‌وره‌یه سه‌یته‌ره‌كانی ده‌ورو به‌ری پایته‌خت عه‌قڵی حزبی به‌ڕێوه‌ی به‌رن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئاسایشن بۆ ده‌بێت ته‌نها پارتی بن، ئه‌مه بۆ سنوری یه‌كێتیش هه‌ر وایه.
ئاسایش ده‌زگایه‌كی حكومه‌تیه نه‌ك حزبی، باشه ئه‌گه‌ر سه‌نگاوی نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه‌وبڕۆیشتایه‌ئاخۆ چه‌ند كه‌سێك وه‌ك یه‌كه‌م پڕیشكی ئاگره‌كه‌ی قه‌ڵادزێ نابوونه قوربانی و دواتر كاره‌سات ناكه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕویدابا چی ؟!
3
پارتی ده‌بێت ئه‌و ئاوه‌زه سیاسیه كۆنه‌ی خۆی توڕدات و بێته دنیاكه‌ی ئێستاوه، ئه‌وه‌ش به رێزگرتن له جیاوازی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی دژه پارتیانه‌ی هه‌ر كه‌سێكیش، مه‌حمود سه‌نگاوی نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك بێت، چۆن ده‌كرێت ده‌رگای پایته‌خت بۆ موسته‌شاری به‌عس و كۆنه‌به‌عسی له سه‌ر پشت بێت و بۆ پیاوێك نا كه هیچی نه‌كردبێت، ئه‌وه‌نده‌ی كردووه كه له گه‌رمه‌ی ئه‌نفالا له‌و گه‌رمیانه مایه‌وه، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی خۆم ره‌خنه‌م لێی نه‌بێت وسه‌رنجی زۆرم له سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵوێستی نه‌بێت، به‌ڵام خۆ پارتی یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی ده‌كرد، چۆن ده‌كرێت ئاوا مامه‌ڵه له ته‌ك هاوڵاتی هه‌رێمه‌كه‌یدا بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كه له بری ره‌خنه جنێویشی دابێت، له دنیادا زۆربه‌ی ره‌خنه‌و جنێوه‌كان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتن، خۆ ناكرێت هه‌رچی قسه‌ی كرد به‌و جۆره سزا بدرێت.
منبڕوام وایه پارتی به‌م كارانه به‌رله‌هه‌ر لایه‌ك ناهه‌قی به‌رانبه‌ر خۆی و مێژووی خۆی ده‌كات، ئێمه‌و مانان كه زۆر جار له ته‌ك مێژوی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا ده‌رگیر ده‌بین، هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه كه‌متر تروسكه‌و روناكی و جوانی ده‌بینین، پارتی له‌م قۆناغه‌ی ئێستایدا پێویسته به‌ر پرسیاره‌تی ئه‌و گۆڕانكاریه له ئه‌ستۆ بگرێت و لاپه‌ڕه‌كانی داهاتووی مێژوی خۆی و كورد به شێوه‌یه‌كی تر نیشانبدات.
چۆن رێگری له یوسف محه‌مه‌د نێچیرڤانی تیا ئیحراج بوو، رێگری له مه‌حمود سه‌نگاویش بۆ ئیحراج كردنی مه‌سرور بارزانیه‌و هیچی تر، به‌ڵام چی له بڕیاری سێداره دانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و تۆمه‌تی كونسوڵكوژی نه‌وشیروان مسته‌فا چنرایه‌وه هه‌رئه‌وه‌ش له‌م كرده‌وانه ده‌چنرێته‌وه.
PM:05:20:20/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی