كورته سه‌رنجی چڕ‌و پڕ
لەتیف فاتیح فەرەج
1
سعودیه‌و ده‌وڵه‌تی كوردی
من نازانم بارزانی بۆ چوو بۆ سعودیه ، بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ، یان بۆ هه‌شت ملیار دۆلار ، یان بۆ پرسی موسڵ و شتی له‌و جۆره ، به‌ڵام كه‌متر له هه‌فته‌یه دوای چونه‌كه‌ی بارزانی بۆلای شای سعودیه ، له ریاز كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوری گرێ ده‌درێ و لایه‌نی كوردی رۆژئاوا كه شه‌ڕوانترین لایه‌نی ناوچه‌كه‌ن، بانگ ناكرێن و پێشوازیان لێناكرێ ، كه‌واته سعودیه‌ش كوردی چاك و كوردی خراپی هه‌یه وه‌ك توركیا ،ده‌سته‌واژه‌ی كوردی چاك و كوردی خراپ به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه له كورد ده‌نرێ، من دڵنیام له‌و چونه‌دا باسی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كراوه ، چونكه بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود به درێژای مێژو كێ سه‌ركوتی كوردی كردبێت له گه‌ڵی بوونه‌و هاوكاریان كردوه ، ئه‌نفال نزیكترین سته‌مكاریه كه ئالسعودیه‌كان به قه‌د به‌عس به‌شدارن تێیدا .
2
توركیا‌و غاز‌و نه‌وت
كاتێ كه پار ساڵ بارزانی چووه ، ئامه‌د و له‌وێ ده‌ستی له نێو ده‌ستی ئه‌ردۆغان نا ،پێشتر به‌وانه‌ی گوتبوو كه مه‌ڕی له به‌ر پێ سه‌ر ده‌بڕن " ئه‌و خوێن رشتنه راگرن ، ده‌مێكه ئه‌م زه‌ویه خوێنی له سه‌ر ده‌ڕژێ ئیدی به‌سه " له‌و ده‌مه‌وه دۆسته توركه‌كانی بارزانی به هه‌موو هێزیانه‌وه به‌ربوونه‌ته وێزه‌ی كورد‌و له‌و شوێنه‌ی بارزانی قسه‌كه‌ی كرد خوێنی كورد ده‌ڕێژن ، هه‌ر له ئامه‌دتاهیر ئاڵچی و ئازادی خوازانیان شه‌ڵاڵی خوێن كرد ، له گه‌ڵ سه‌فه‌ری بارزانیش بۆ توركیا ، فڕۆكه‌كانی توركیا قه‌ندیلیان له بۆن و بۆم و باروت هه‌ڵكێشا ، كوردیش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی غاز‌و نه‌وتی خۆی به هه‌ڕاج بدات به‌و وڵاته .
3
سونه‌كان و ئاكار
سونه‌ی عێراق له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه خوێنی كورد ده‌ڕێژن ، ئێستا زۆربه‌یان له نێو داعشدان و هه‌ر ئه‌وانیش شه‌نگال و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌یان ئه‌نفال و جینۆساید كرد ، ئه‌گه‌ر چی ئازاره‌كه‌ی شه‌نگال به سوێتره، به‌ڵام ئازار هه‌ر ئازاره ، پشت به‌ستن به سونه‌ی عێراقی ، جۆرێكه له خۆ فریودان ، ئه‌سیل و ئوسامه وه‌ك قوسه‌ی و عوده‌ی وان ، گه‌مژه‌یی ئه‌وه‌یه چیرۆكی ئه‌لڵه‌و محه‌مه‌ده‌كه‌مان له بیر چێ ، سونه له ژێره‌وه بن ، هه‌زار خاتر ئه‌لڵه‌و محه‌مه‌د ده‌كه‌ن كه‌وتنه سه‌ره‌وه ، ده‌ڵێن ئه‌لڵه موجاز و موحه‌مه‌د م‌و هوناك.
4
چه‌ك و گۆڕان
چه‌كی به هێزی گۆڕان ، ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه بڕوایان به گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌مكاری نیه ، گۆڕان پێویستی به میلیشیای چه‌كدار نیه ، پێویستی به‌وه‌یه له سه‌ر دزینی نه‌وت ، خیانه‌تی گه‌وره ، تاڵانكردنی نیشتمان ، به هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتی ، پشتگیری ئه‌و گه‌نجانه بكات كه ده‌رژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن ئیتر به‌سه ، توڕه‌یی خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی ترسناك ، هه‌ولێرو دهۆكیش چی تر ناخه‌ون ، لێ كاتی ده‌وێ ، گۆڕان میلیشیای چه‌كداری ناوێ ، به‌س نیشاندان و به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ی راستیه‌كان هیچی تر چه‌ك هۆشیاری میلله‌ته، نه‌ك سوپا‌و تانك و تۆپ .
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گۆڕان خۆی نه‌بێته به‌شێك له‌و سیسته‌مه ناشرینه ئه‌وه كارێكی چاكه، كه بوو ئیتر ده‌بێ ده‌بێ ده‌ستی لێبشۆرێ .
5
هه‌ندێ كه‌س پێویستیان به‌وه نیه وه‌ڵام بدرێنه‌وه ، چه‌ند عه‌یبه وه‌ڵامی كه‌سانێ بدرێته‌وه كه خۆیشیان بڕوایان به قسه‌كانی خۆیان نه‌بێ ، وه‌ك مه‌له‌وانه درۆزنه‌كه ، من ته‌نها دێڕه شیعرێكم بیره .
" چاكه هه‌ر لێیخوڕی سه‌یری ده‌م و كاوێژی نه‌كه‌ی " .
PM:06:58:11/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 5822
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی