ئه‌و سه‌رۆكه‌ی گۆڕێكی پێڕه‌وا نه‌بینرا..
رێبین عومەر
له مێژه‌وه وتویانه؛ ئه‌وه‌ی ناحه‌قییه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌سێكبكات؛ دووچاری هه‌مان چاره‌نوس ده‌بێته‌وه.
له كوده‌تای ١٤ ی ته‌مووزی ١٩٥٨ دا؛ عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هاوڕێكانی؛ زۆر نامرۆڤانه بێ ئه‌وه‌ی بگوڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری؛ له چركه‌یه‌كدا له كۆشكی ره‌حاب له به‌غداد به كرده‌ت ره‌شه‌كوژی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی پادشای عێراقیان تیرۆركرد، جگه‌له‌مرۆڤه‌كان ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیشیان خه‌ڵتانی خوێنكرد. دوای پێنج ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا؛ زه‌عیم قاسم دووچاری هه‌مان چاره‌نو بووه؛ هاوكێشه‌ی كوشتن كوشتن دێنێت.
ڕۆژی ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣، جه‌نراڵ عه‌بدولسه‌لام عارف هاوڕێو دۆستی نزیكی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، كوده‌تایه‌كی خوێناوی دژی قاسم به‌رپاكرد و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هاوڕێكه‌ی هێنا.
جه‌نراڵ سه‌لام، بۆ سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی چاوی له یارمه‌تی به‌عسییه‌كان بوو؛ حزبی به‌عس وه‌ك پارتێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست له ساڵی ١٩٥٢ دامه‌زرابوو به‌ڵام چالاكییه‌كانی سنورداربوون، عه‌بدولسه‌لام هاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌ته‌وییه‌كان و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، توانیان كۆتایی به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم قاسم-ی هاوڕێی بهێنێت.
كوشتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ڕۆژێك دوای كوده‌تاكه‌بوو، كاتێك عه‌بدولسه‌لام عارف هاوڕێی قاسم، ده‌ستیگرت به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه ماڵێكی ساده‌و ساكار بوو بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسم؛ جه‌نراڵ قاسم له‌ماوه‌ی فه‌رمقنڕه‌وایه‌تییه‌كه‌یدا، هه‌ر له‌وێ ده‌ژیاو زۆركاتیش له نوسینگه‌كه‌ی ده‌نوست. ژیانێكی ساده‌ی به‌ڕێده‌كرد.
قاسم به مه‌رجی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه خۆی ته‌سلیمی كوده‌تا چییه‌كان كرد.
به‌ڵام ڕۆژێك دوای كوده‌تاكه خۆی هاوه‌ڵه‌كانی له باره‌گای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی "دیجله" گوله‌بارانكران.
له‌رۆژی كوده‌تاكه‌دا چه‌كداره‌كان تا توانیان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن سوكایه‌تیان به‌جه‌سته‌ی بێ گیانی جه‌نراڵ قاسم‌و هاوڕیكانیان كرد‌و تفیان له نێوچاوانی قاسم ده‌كرد. به‌عسییه‌كان له‌و رۆژه‌دا زۆر نامرۆڤانه قه‌تلوعامی لایه‌نگرانی قاسمیان ده‌كرد. ده‌وترێت زیاتر له ١٠ هه‌زار قوربانی به‌هۆی ئه‌وكوده‌تا خوێناوییه‌وه كه‌وتۆته‌وه.
كوده‌تای ٨ی شوبات له مێژووی عێراقدا به‌رۆژێكی ره‌شی خوێناوی نێوده‌برێت.
دوای كوشتنی قاسم و هاوڕێكانی كوده‌تا چییه‌كان روو به‌ڕووی كێشه‌یه‌ك بوونه‌وه؛ ئاخۆ كه جه‌سته‌ی قاسم له كوێ بنێژنو چ ناوچه‌یه‌ك گۆڕی قاسم و هاوڕێكانی لێبێت.
به‌ده‌ستی كوده‌تا چییه‌كان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و فه‌یدل عه‌باس مه‌هداوی نێژران؛ كه ترس هه‌بوو كه گۆڕی قاسم ببێته مه‌زارگه‌و شوێنێكی سیمبولی بۆ گه‌لی عێراق خه‌ڵك قاسمیان خۆشده‌ویست سه‌ركرده‌یه‌كی ساده‌و خه‌ڵكی بوو. له ترسی هاتنی خه‌ڵك بۆسه‌ر گۆڕی قاسم
گۆڕه‌كان له جێی یه‌كه‌می ناشتنیان؛ گواسترانه‌وه بۆ ناوچه‌ی باوێیه (كارگه‌كان) و له‌وێ له باخچه‌یه‌ك نێژران؛ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه كه سه‌ركرده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو له گۆڕستانی باب ئه‌لموعه‌زه‌م نێژراون؛ بۆ گۆڕی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری بوون و چوونه ئه‌و شوێنه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان.
بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانڕه‌وا نوێیه‌كان بڕیاریاندا په‌له بكه‌ن و هێزێكی سه‌ربازی بنێرن تا گۆڕه‌كان هه‌ڵكه‌نن و ته‌رمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و فه‌یدل عه‌باس مه‌هداوییان؛ له گۆڕه‌كه‌دا دووباره ده‌ركرده‌وه‌و به‌نامرۆڤی فڕێیان دات و، ناو ڕووباری دیاله و گۆڕ وونكران. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی مێژووی عێراقی گۆڕی جگه‌له‌وه‌ی كه‌سێكی ساده‌بوو خزمه‌تی به‌رچاوی به وڵاته‌كه‌ی كرد. كه‌چی بستێك زه‌وی نه‌بوو تا ببێته جێومه‌نزڵی ئاخیره‌تی.
له‌دوای ٤٠ ساڵ و له ساڵی ۲۰۰۳ دا گۆڕێكی ساده دیاری كرا كه ده‌یكرده یه‌كه‌م شوێنی ناشتنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم بووه گۆڕی قاسم.
ئه‌وه چیرۆكی ده‌سه‌ڵاته له‌و عێراقه‌ی به‌چه‌پڵه‌ڕێزان دیكتاتۆر به‌رهه‌م دێنێت دواتر هه‌ر خۆشی گۆڕ بزریان ده‌كات..
PM:01:30:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی