جێ پەنجە مۆری یەکێتی لە سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازاردا

‌دکتۆرە شیلان فەتحی

تاقیکردنەوەی هەموو جۆرەکانی کوشتن و لەناو بردن، کوشتنی بە کۆمەڵ، کوشتنی تاک، ڕقی پیرۆز لە نەورۆز، سەرکەوتن و ئازارەکانی ئازار، خنکاندنی شارێک، شەق و شەقکردنی کەرکوکی کوردان، ڕاپەڕین و کۆڕەو و وەستانەوە و … هتد لەسەر ئاستی گشتی و خاک و گەل بە هەموو پێوەرێک لە تۆماری مێژوودا بە ویژدانەوە جێ پەنجە مۆری فیداکاری و تۆڵە و نەخشەی سەرکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەردەکەوێت. وەک ڕێباز بەڵێ یەکێتی و هەر یەکێتی، لە ڕۆژمێری تاکە کەسی منیشدا یەک بە یەکیان دەبەستمەوە بە باوکم، ئەندازیارە لێهاتووەکەی باوەڕ و فەرماندە جوامێرەکەی ژیانم، قارەمانی زیندان هەر بۆیە هاوڕێ ی باوەڕ، باوەڕمە ڕێت.

سەرکەوتن و ئازارەکانی مێژووی گەلی کورد، بەشێکی گرینگی مێژووی یەکێتین، بەجۆرێکە بەبێ یەکێتی مێژووی گەلیش کەلێنی گەورە گەورەی لێ دروست دەبێت.

خاوەنداری ئەم حزبە تێکۆشەرە لە دۆزی گەلەکەی بە شێوەیەکە بۆ بیرەوەری و یادەکان خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دروست دەکات، هەروا بە سادەیی تێناپەڕێ بەسەریاندا، بێگومان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەڵێ یەکێتی لە پێناو داهاتووێکی شایەن بە قوربانیدانی گەلەکە و ئامانجە سەرەکییەکانی حزبەکە
وەک چۆن لەمێژوودا ئامادەیە، لە ئەمرۆشدا بەردەوام.

یەکێتی لێکەوتەی بیری پێشکەوتنخوازی هەڤاڵ مام جلال و هاوڕێکانی بۆ بەرگری کردن لە گەلێک و پێشخستنی دۆزە ڕەواکەی، بەگوێرەی سەردەم و بارودۆخ چەک و قەڵەم دوانەیەکی خۆگونجێن بووە، هەر بۆیە لە هەر لاپەڕەیەکی مێژوودا سەرکەوتن هەبێت، جوڵەی سیاسی یەکێتیانە و نەخشەی سەرکەوتوو و هەڵمەتی قارەمانانەی یەکێتیانە دەبیندرێت، لە نزیک هەر تۆمارێکی پڕ ئازاری گەلی کورد، تۆڵەی یەکێتیانە تۆمار کراوە، نمونەکان زۆر و زەوەندن.

ئەگەر بە بەراوردکارییەوە سەرنج بدەیتە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و کێشە و ململانێکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عیراقی، بەریەکەوتنی سیاسی و ترازان و کێشەی نێوان هێزە کوردییەکان، چواندنێک بکەین لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا ڕاستەهێڵی هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی بە ڕوونی دیارە، لەیەک کاتدا ڕاستگۆیانە و ئازایانە دێتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ سەندنی ماف، وە دەچێتە مەیدان بەبێ تسلیم بوون. زمانی یەکێتی لەسەردەمی مام جەلال و لەسەردەمی سەرۆک بافڵدا یەک زمانە، لەیەک کاتدا هەم توند توند بۆ وەستانەوە و بەرەنگاری هەم هێمن و میهرەبان و لێبوردەیی بۆ ئاشتی و ڕێککەوتن، بەکورتی و کوردی: چەک، قەڵەم، دوانەی خەباتی هاوژینم
هاوژینم لە چاویاندا ڕێی ئازادیم ئەبینم


AM:11:24:17/03/2023

ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی