ستراتیژی شین
ئالان عەتووف
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌م دواییانه‌یا له بواری (به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیژی – Strategic Management)دا سه‌رنجی راكێشام، ستراتیژێكه به‌ناوی ستراتیژی (زه‌ریای شین – blue ocean strategy) كه ئێسته وه‌ك بابه‌تێكی توێژینه‌وه له به‌شه‌كانی بزنس له زانكۆكانی خۆرئاوا ده‌خوێنرێت.
مه‌به‌سته‌كه پشتبه‌ستنی كۆمپانیاكانه به ستراتیژی (زه‌ریای شین – blue ocean strategy) له بری ستراتیژی ته‌قلیدی كێبڕكێ كردن كه هه‌ندێ جار به ستراتیژی (زه‌ریای سوور – red ocean strategy) ناو ده‌برێت.
زۆرێك له كۆمپانیاكان به گشتی پشت به (به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیژی) ده‌به‌ستن پێش ئه‌وه‌ی بچنه هه‌ر بازاڕێكه‌وه بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتن و زانینی بڕی قازانجیان له داهاتوودا. زۆربه‌ی كات كۆمپانیاكان شرۆڤه‌ی بازاڕ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای كێبڕكێی ته‌قلیدی واته شرۆڤه‌كردنی فاكته‌ره‌كانی وه‌ك:
- تا چه‌نێك مونافیسه‌كانیان به‌هێزن له چاو خۆیاندا؟
- تا چه‌نێك سه‌پلایه‌ر (supplier) و كۆمپانیا دابینكاره‌كانیان به‌هێزن له چاو خۆیاندا؟
- تا چه‌ندێك كڕیارانیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و هێزیان هه‌یه به‌رامبه‌ریان؟
- تا چه‌ندێك به‌دیلی ئه‌و (به‌رهه‌م یان خزمه‌تگوزاریانه‌ی) پێشكه‌شی ده‌كه‌ن زۆره له ناو بازاڕدا؟
- هه‌ره‌وها تا چه‌نێك (شه‌ریكاتی تازه دروستبوو له‌ناو بازاڕ – new entrants) هه‌ڕه‌شه‌ن بۆیان؟
كاتێك كه ده‌یانه‌وێیت به ئامرازێكی ته‌قلیدی بازاڕ شرۆڤه بكه‌ن، كۆمپانیاكان پشت به شیكاركردنی ئه‌و پێنج هێزه‌ی سه‌ره‌وه ده‌به‌ستن بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی ستراتیژییان كه به (پێنج هێزه‌كه‌ی پۆرته‌ر) ناسراوه ئاماژه به تیۆریستی بواری به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیژی كه (مایكل پۆرته‌ر)ه. ئه‌م شرۆڤه ته‌قلیدیه‌ی دیاریكردنی ستراتیژی كۆمپانیاكان زۆر جار پێی ئه‌ڵێن ستراتیژی (زه‌ریای سوور – red ocean strategy) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به توندی كێبڕكێ ته‌قلیدیه‌كه‌ی ئاكته‌ره‌كانی ناوبازاڕ كه كۆمپانیاكانن و ئاماژه‌یه به لێكچوون له‌گه‌ڵ سووری خوێندا .
به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه، ستراتیژ یان كێبڕكێی (زه‌ریای شین – blue ocean)ه. واته كاتێك كه كۆمپانیایه‌ك پشت به‌م جۆره ستراتیژه ده‌به‌ستێت بۆ چوونه ناو بازاڕ، كێبڕكێ تونده‌كه یان ستراتیژی (زه‌ریای سوور)ی ته‌قلیدی پشتگوێ ده‌خات. به‌ڵام چۆن؟
ستراتیژی (زه‌ریای شین) پێی وایه خواست (demand)ێك بوونی هه‌یه كه هێشتا كه‌س یان هیچ كۆمپانیایه‌ك دركی پێ نه‌كردووه، واته بوونی (خواستێك) یان كۆمه‌ڵه كڕیارێك كه له ستراتیژی زه‌ریای شین‌دا پێیان ده‌ڵێن (ناكڕیار – noncustomer)، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه موشته‌ری یان كڕیارێك كه كه‌س یان هیچ كۆمپانیایه‌كی تر سوودی لێ نه‌بینیون.
پرسیاره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه، چۆن كۆمپانیاكان ده‌گه‌ن به‌م پۆله له (كڕیاری ده‌ست لێ نه‌دراو)؟ پێش ئه‌وه ده‌بێ بزانن كه ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره ته‌قلیدییه‌كانی كێبڕكێی (زه‌ریای سوور) نیشته‌جێن. هه‌روه‌ها یه‌كێك له توخمه‌كانی تری ئه‌م ستراتیژه (كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان و زیادكردنی به‌های كڕیارانه). له لایه‌كی تره‌وه،كۆمپانیا پێویسته ته‌ركیزی ستراتیژی له (مونافیسه‌كان)ه‌وه بگۆڕێت بۆ ته‌ركیز خستنه سه‌ر (به‌دیله‌كان) له بازاڕدا.
یه‌كێك له نموونه هه‌ره دیاره‌كانی به‌كارهێنانی ستراتیژی (زه‌ریاری شین – blue ocean)، كۆمپانیای (كاسێلا واین)ی ئوسترالییه كه براندی شه‌رابی (یه‌لۆ ته‌یل – Yellow Tail)ی به‌رهه‌مهێنا، و پیشه‌سازی شه‌راب دروستكردنی دووباره پێناسه‌كرده‌وه و پێناسه‌یه‌كی نوێی پێ به‌خشی، ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردن و فرۆشتنی جۆرێك له شه‌رابه‌وه كه (لێ تێگه‌یشتنی ئاسان بێت) بۆ كڕیار (customer) و بتوانێت به بێ ئاڵۆزی تایپی شه‌رابەكان، كڕیاران بتوانن بیكڕن و به‌كاری بێنن.
به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و به‌رهه‌می شه‌رابه‌ی له بازاڕه‌كاندا هه‌یه و (كێبڕكێی زۆری دروستكردووه) جۆره شه‌رابێكن كه ته‌نها كه‌سانی شاره‌زا لێی ده‌زانن. واته كڕیار ده‌بێت خۆی هۆشیار بكات له‌سه‌ر تایپی ترێ، تایپی به‌رهه‌مهێنه‌ر، ساڵی پێگه‌یشتنی ترێ، ووڵاتی به‌رهه‌مهێن، تامه جیاوازه‌كانی شه‌راب كه ئه‌مانه هه‌موویان (پره‌ستیژ) ده‌به‌خشن به كاڵای ئاڵۆزی شه‌راب و كڕیاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به‌ڵام كاسێلا واین هات چی كرد؟ به پشت به‌ستن به ستراتیژی (زه‌ریاری شین)، ئه‌و كڕیارانه‌ی به ئامانج وه‌رگرت كه زیاتر ئاره‌زووی مه‌شروبه ئاسانه‌كانی وه‌ك (بیره) بوون بۆیه جۆره شه‌رابێكی به‌رهه‌مهێنا كه زانیاری زۆر ئاڵۆز له‌سه‌ر بوتڵه‌كه‌ی نه‌نووسراوه و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی زۆر زۆر كه‌مه و رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كڕیارانیش ئاره‌زووی ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش واته به ئامانج گرتنی (ناكڕیاره‌كان)ی پیشه‌سازی ئاڵۆزی شه‌راب كه په‌رۆشی به‌رهه‌مێكی شه‌رابی ساده و ئاسان بوون. به‌مه‌ش كۆمپانیای كاسێلا واین رێژه‌ی قازانجی زۆر زۆر زیادی كرد به بێ ئه‌وه‌ی كێبڕكێیه‌كی ته‌قلیدی بكات له‌ناو بازاڕی پڕ مونافه‌سه‌ی ته‌قلیدیدا. ده‌شێت ئه‌م ستراتیژه چه‌ندین كۆمپانیا و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری تریش په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
AM:08:35:02/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی