ئایا پارتی له‌و په‌ری لاوازیه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا؟
ڕێکان سەباح
دواین گۆڕانكاری له كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق، بوونی پێگه‌ی پارتی له ئاستی هاوپه‌یمانی دا، به‌لاواز ده‌ركه‌وت پارتیش تاراده‌یه‌ك خۆی واده‌بینی كه پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه له به‌غدا، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ئه‌وه راسته؟ بێشك ئه‌وه كورتبینین بوو! بۆ؟ چونكه له بنه‌ره‌تدا پارتی دیمه‌نه‌گه‌وره‌كان نابینێت، له‌رووی ستراتیژیه‌وه پارتی دووچاری لێلی و تاریكبینی هاتووه، ناتوانێت نه‌ك پێگه‌ی خۆی به‌باشی بخوێنێته‌وه، نه ده‌شتوانێت كرۆكی كێشه‌كان به‌وردی دیراسه بكات. دیسان ده‌پرسین بۆ؟
چونكه له‌بنه‌ره‌تدا پارتی هه‌ر پێگه‌ی نیه له به‌غدا! ئایا هێزی پارتی له‌كوێ دێت؟ له شه‌رعیه‌تی هه‌ولێر دێت، نه‌ك له بوونی پێگه‌ی له به‌غدا! له هه‌مانكاتیشدا، پارتی ئێستا په‌له‌یه‌تی بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ دروستكردنی حكومه‌تی داهاتووی عێراق! له‌كاتێكدا پێكهێنان و پێكنه هێنانی حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر له‌رووی ستراتیژیه‌وه سه‌یری بكه‌ین، هیچ له‌دۆخی پارتی له‌ناوه‌خۆی كوردستان ناگۆڕێت، ئه‌ی پارتی بۆچی وا په‌له‌یه‌تی؟ چونكه له‌بنه‌ره‌تدا روانگه‌ی پارتی بۆ پێكهنانی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایی نه‌زه‌ریه‌ی موئامه‌ره هاتۆته بوون، پێی وایه بوونی یه‌كێتی له به‌غدا و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دوورخستنه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی حكومرانی داهاتووی عێراق له‌رووی پیلانگێریه‌وه مه‌ترسیداره، واتا ده‌ترسێت یه‌كێتی له به‌غدا بێت، له‌كاتێكدا پارتی له به‌غدا بێت و نه‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی شتێكی بوێت ئه‌نجامی ده‌دات، هیچ له‌وه ناگۆڕێت پارتی له به‌غدا بێت یان نا، كه‌وایه تێروانینی پارتی له مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌تا هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌در له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی یه‌كێتی هاتۆته بوون، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایی " پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان" هه‌تا ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌ر له‌و ده‌لاقه ته‌سكه‌كه‌یه‌وه‌یه كه پارتی پێیه‌وه ده‌یبینی، كه‌وایه كرۆكی گرفته‌كانی پارتی نه له به‌غدایه نه له تاران، به‌ڵكو رێك له‌ناوه‌خۆی كوردستان و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دایه به‌تایبه‌تی..
كه‌وایه با بێنینه‌به‌رچاومان، ئایا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بێ پارتی ده‌توانێت حكومه‌ت دروست بكات؟ له حه‌قیقه‌تدا ده‌توانێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌كات؟، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌یه‌ك ئیلا زه‌ره‌یه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌قلی حكومرانیه‌تێكی شه‌رعیان هه‌بێت كه زۆر پێویستیان به شه‌رعیه‌ته له‌و حكومه‌ته‌ی دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در، ئه‌وه بێ شك هه‌ڵه‌ی ستراتیژی وا گه‌وره ناكه‌ن به‌بێ پارتی و شه‌رعیه‌تی هه‌ولێر بچن حكومه‌ت پێك بێنن، كه‌وایه ئه‌وه‌ی پارتی په‌له په‌لی بۆ ده‌كات، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، پارتی گرفتی جدی له‌رووی ستراتیژه‌وه هه‌یه، ده‌نا هیچ په‌له‌كردنێكی ناوێت و ده‌توانێت به پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر بچێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه، به‌ڵام ئێستا به پێگه‌یه‌كی لاواز ده‌چێت و شه‌رعیه‌تی هه‌ولێریش به‌حكومه‌ته‌كه ده‌دات و خۆشی تێدا زه‌ره‌رمه‌ندی دوای كوردستان ده‌بێت.
گرفته‌كانی پارتی چیه؟
پارتی له‌رووی ستراتیژیه‌وه له‌گرفتێك هه‌ڵدێت به‌ڵام به‌ره‌و دروستكردنی گرفتێكی گه‌وره‌تر هه‌نگاو ده‌نێت، واتا له‌دوای ساڵی 2013وه، پارتی له‌رووی ستراتیژیه‌وه رۆژ دوای رۆژ گرفته‌كانی گه‌وره‌تربوونه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پارتی حه‌قیقه‌تی گرفت و كێشه‌كان نابینێت، چونكه ناتوانێت روئیایه‌كی جدی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌بێت، واتا كێشه‌كه‌ی پارتی له‌ئێستادا نه‌بوونی روئیایه، نه‌ك به‌غدا، بۆ؟ چونكه پارتی حه‌قیقه‌تی یه‌كێتی وه‌ك خۆی نابینێت، پێگه‌ی خۆشی به‌باشی له‌كوردستاندا به‌رۆشنی بۆ روون نیه، ئه‌وه‌ی پارتی خستۆته ئه‌و دۆخه ئه‌وه‌یه ناتوانێت سه‌ركردایه‌تی به روئیایه‌كی رۆشن و روون بكات، ده‌نا یه‌كێتی له‌رووی حه‌قیقه‌تی ستراتیژیه‌وه، حزبێكی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار نیه، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌سته‌م نیه تانه‌توانرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، گرفته‌كه‌ش رێك لێره‌دایه، ئابلۆقه‌دانی یه‌كێتی له‌سنوری سلێمانی، به‌رده‌وام تۆخ بوونه‌وه‌ی دێگه‌له و شكه‌ستی " مكیاجی به‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه" كۆی مكیاجه‌كانی تری ئه‌م دوو ئیداره سیاسیه پێكه‌وه‌نه‌ژیاوه‌ی هێناوه‌ته بوون، تا پارتی بیه‌وێت به‌م فۆرمه له چه‌شنی ئیداره‌داندا جدی نه‌بێت له بنیات نانی دامه‌زراوه‌ی یاسایی و نیشتمانی، رۆڵنه‌گه‌راندنه‌وه بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یان خۆدزینه‌وه‌یه له دروستكردنی سوپایی نیشتمانی له‌ژێر ناوی تێكه‌ڵكردنی پێشمه‌رگه، كێشه‌كانی پارتی رۆژ دوای رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت، بۆ؟ چونكه له حه‌قیقه‌تدا كێشه‌كانی پارتی له كوردستاندا ئه‌وه‌یه، كه پارتی به ئه‌قلیه‌تی گه‌رانه‌وه بۆ حزب و به حزبایه‌تی ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له بنه‌ره‌تدا گه‌رانه‌وه بۆ حزب و به‌حزبكردنی كێشه‌كان، هیچكات شتێك به‌ناوی چاره‌سه‌ری نایه‌ته بوون، چونكه خۆی گرفته‌كه لێره‌وه دێت، حزب هۆكاری كۆی كێشه‌كانه، به حزبیش چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵكو به‌روئیایه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه پارتی ده‌بێت زوو یان درانگ هه‌ر پێی دا تێپه‌رێت، ئه‌ویش گه‌رانه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و باوه‌ر هێنان به‌دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری و نیشتمانی به‌س به جدی نه‌ك به دروشم و فۆرمێك له زاڵكردنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا...
PM:10:50:02/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی