کۆرۆنا دۆستی رەش پێستەکانە؟؟
فایق گوڵپی
سێ مانگ زیاترە پەتای کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، بەڵام بە هەمو وڵاتێک و بە هەموو کیشوەرێکدا وەک یەک بڵاونەبۆتەوە، لە هەموو شوێنێک وەک یەک کوشندە نییە. بؤچی لە هەندێک وڵات زۆربڵاوە و کوشندەیە؟ لە هەندێک وڵات مامناوەندییە، لە هەندێک وڵاتیش لە ئەژماری نەبواندایە؟ هۆکاری زانستی لە هەیە.
شێرپەنجەی گەدە لە یابان نەخۆشیەکی بڵاوە و بە رێژەیەکی زۆر دەبینرێت، ئەو نەخۆشییە بەو رێژەیە لە ولاتە ئەوروپیەکاندا نابینرێت.
نە خۆشی کرۆن( crohn,s) لە ئەمریکا زۆر بڵاوە و کێشەی تەندروستی بۆ ئەو وڵاتە دروستکردووە، ئەو نەخۆشییە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە رێژەیەکی کەمتر بڵاوبۆتەوە و کێشیەکی تەندروستی گەورەی دروستنەکردووە.
زانایانی بواری نەخۆشی و پزیشکان، لەسەر جیاوازی رێژەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکان لە ولاتاندا، لە گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی بەردەوامدان،بە هەندێک ئەنجامی سەرەتایی گەیشتون، لەو باوەرەدان کە جۆری ئاو و هەوا، جۆری ژیان و چڕی ژمارەی دانیشتوان، جیاوازی رەگەزی مرۆڤەکان، رێژەی بڵاوبونەوە و کوشندەیی نەخۆشیەکان دیاری دەکەن.
وڵاتانی چین و ئەوروپا و ئەمریکا، پلەی گەرمیان نزمە، ژمارەی دانیشتوانیان زۆرە، رەنگی پێستیان سپییە، نەخۆشییەکە بە خێرایی و بەفراوانی بلاوبووەیەوە و کوشندەیە.
لە وڵاتانی ئەفریقا پلەی گەرمی بەرزە، رەنگی پێستیان رەشە، ژمارەی دانیشتوانیان کەمە، پەتاکە لە ئاستی نەبووندایە.
رۆژهەڵاتی ناوەراست کە لە نێوان ئەو دوو ناوچەیەدایە، ئاو و هەوای مامناوەندیە، رەنگی پێستی مرۆڤەکانی بۆرە، ژمارەی دانیشتوانی هێندە چڕنییە، کۆرۆنا تیادا بە سوکی بڵاوبۆتەوە و وەکو ئەوەی ئەوروپا کوشندە نییە.
بۆیە دەتوانین بڵێین، لەگەڵ ئەوەشدا کۆرۆنا پەتایەکی جیهانییە،ئەویش بە گوێرەی ئاو و هەوا، بە گوێرەی چڕی دانیشتوان و رەگەزی مرۆڤەکان، کاری لە سەر تەندروستی مرۆڤایەتی کردووە، دەتوانین بڵێین پێستی رەش و بۆر، بەرزی پلەی گەرما، کەمی ژمارەی دانیشتوان، کۆمەڵە هۆکارێکن بلاوبوونەوە و کوشندەیی نەخۆشی کۆرۆنا سنوردار دەکەن.
AM:09:36:29/03/2020
ئهم بابهته 3720
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی