نامه‌كانی جه‌بار فه‌رمان بۆ دكتۆره‌كانی شۆڕش
فایق گوڵپی
كاك جه‌بار فه‌رمان یه‌ك له سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازیه به دسپڵینهكانی ی.ن.ك بوو، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه بكات ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه،دوای كاره‌ساتی ساڵی ١٩٧٥، ده‌سستی به چالاكی سیاسی كردووه، له‌به‌ر چالاكی سیاسی، له‌گه‌ڵ شه‌هید شیهاب و شه‌هید جه‌عفه‌ر و شه‌هید ئه‌نوه‌ر و ژماره‌یه‌كی تر له هاوڕێكانی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركرا و سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌وه‌ی من له هاوڕێكانی كاك جه‌بار فه‌رمانم بیستبوو، سێ ساڵی ژیانی زیندانی به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزی و روسووریهوه به‌سه‌ربردووه و هه‌ڵویستی قاره‌مانانه‌ی نیشانداوه. دوای ئازادبوونی له زیندان ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه.
سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٢ كاتێك بڕیارمدا په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه بكه‌م، رێكخستنی ناوشاری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ته‌زكیه‌ی بۆ كردم، وتیان كه گه‌یشتیته ناوچه‌ی رزگاركراو، به گوێره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تێیدا ده‌مێنیته‌وه، ده‌توانیت ئه‌و ته‌زكیه‌یه بده‌یت به‌و ناوانه، یه‌ك له ناوه‌كان، ناوی ره‌حمه‌تی كاك جه‌بار فه‌رمان بوو.
ساڵی ١٩٨٢-١٩٨٣ كاتێك من پزیشكی مه‌ڵبه‌ندی دوی یه‌كێتی بووم، له گوندی سه‌رگه‌ڵو بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیم دانا، ئه‌و كاته كاك جه‌بار به‌رپرسی رێكخراوی كۆمه‌ڵه(كۆڕه‌ك) بوو، له گوندی هه‌ڵه‌دن باره‌گای رێكخراوی گوندی دانابوو.
وه‌ك به‌رپرسیارێكی رێكخستنی كۆره‌ك، كاك جه‌بار گرنگی زۆری به كاروباری رێكخستن و په‌روه‌رده‌ی ئایدۆلۆجی ده‌دا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، پێش هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی تری ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه، گرنگی ته‌واوی به كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌دا، رێزی له پزیشكان و كارمه‌ندانی تهنددروستی ده‌گرت، ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كرد.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه، یان مه‌ڵبه‌ند داوای لێبكه‌ن، به به‌رده‌وامی له رێگه‌ی رێكخستنی ناوشاری سلێمانیه‌وه ده‌رمان و پێداویستی تری نه‌خۆشخانه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رگه‌ڵو دابین ده‌كرد، زۆربه‌ی ده‌رمان و پێداویستیه‌كان له رێگه‌ی كاك جه‌بار یاوه‌ره‌وه ده‌گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ڵبه‌ند له سه‌رگه‌ڵو، ئه‌و كات جه‌بار یاوه‌ر ئه‌ندامی كه‌رتی رێكخستنی دوكان بوو، به‌رپرسیاری رێكخستنی پۆلی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ند بوو.
ره‌حمه‌تی كاك جه‌بار فه‌رمان نه‌ك هه‌ر له رێگه‌ی ریكخستنی ناو شاره‌وه ده‌رمانی دابین ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا، چاودێری گه‌یشتنی ده‌رمان و پیداویستیهكانیشی ده‌كرد، من نه‌مزانیبوو له یه‌كێ له گونده‌كانی نزیك شاری سلێمانی كه‌سێك خۆی كردبوو به دكتور و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له شاره‌وه ده‌هاتن، ده‌ستكاری ده‌كرد و بڕێكی لای خۆی گلده‌دایه‌وه، ره‌حمه‌تی به‌و ره‌فتاری ئه‌و براده‌ره‌ی زانیبوو، رۆژێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌ك به باری هێسترێكهوه هاته لام بۆ سه‌رگه‌ڵو، نامه‌یه‌كی دایه ده‌ستم و وتی ئه‌وه نامه‌ی كاك جه‌باره، كه نامه‌كه‌م خوێنده‌وه، نوسیبوی وا دال فڵانم جل و ده‌رمان كرد و شته‌كانیم بۆ ناردیت.
كاك جه‌بار فه‌رمان زۆر به ته‌نگ ئێش و ئازاری خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌وه ده‌هات، ئه‌گه‌ر بیزانیبایه له هه‌ر شوێنێك كه‌سێك پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه، ئاگاداری ده‌كردمه‌وه بچم به ده‌میه‌وه، منیش به‌وپه‌ری تواناوه به ده‌میانه‌وه ده‌چووم و داخوازییه‌كه‌ی كاك جه‌بارم جێبهجیدهكرد.
له شه‌وێكی زستانی ساڵی ١٩٨٣ دا، كاك جه‌بار له گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه، به سواری هێسترێكهوه و به نامه‌یه‌كه‌وه هاوڵاتیه‌كی ناردبو بۆ لام، كه نامه‌كه‌م خوێنده‌وه، نوسیبوی، له گوندی هه‌ڵه‌دن ژنێك منداڵی ده‌بێت، ده‌ڵین ئازاری زۆره، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ڵگری نامه بێیت و سهردانیبكهیت و ده‌رزی ئازاری بۆ بكه‌یت و هاوكاری بكه‌یت، ئه‌و پیاوه‌ی له گوندی هه‌ڵه‌دنه‌وه هاتبوو هاوسه‌ری ژنه دوگیانهكه بوو، منیش یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه كه ناوی (هه‌ژار) بوو به‌ره‌و هه‌ڵه‌دن به‌رێكه‌وتم، دوای جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌م شه‌و له ماڵی كاك جه‌بار مامه‌وه و بۆ رۆژی دوایی گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌رگه‌ڵو.
جارێكی تر به مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌دا نامه‌یه‌كی بۆ نووسیبووم، داوای ده‌كرد سه‌ردانی دو پێشمه‌رگه‌ی بریندار بكه‌م كه له گوندی زێوێ به برینداری دوور له خزمه‌تگوزاری پزیشكی مابوونه‌وه، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كاندا به كۆڵیك ده‌رمانه‌وه به‌پێ، له سه‌رگه‌ڵو بۆ ماوی ١٧ سه‌عات به‌ره‌و زێوێ رۆشتین، گه‌یشتینه لای برینداره‌كان، به‌و شێوه‌یه به زوترین كات ئه‌ركی خۆمم جێبه‌جێكرد و داخوازیه‌كه‌ی كاك جه‌بارم ئه‌نجامدا.
له بۆنه‌یه‌كی یه‌كێتیدا، ده‌رباره‌ی كاك جه‌بار پرسیارم له دكتۆر زریان و دكتۆر شوان و دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین كرد،ۆوتم من كاك جه‌بار به یه‌ك له‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی ده‌زانم كه زۆر پشتیوانی له پزیشكان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌كات، ئێوه ره‌ئیتان چۆنه؟، هه‌موویان له یه‌ك كاتدا وتیان كاك جه‌بار له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا زۆر باشبوه و له ئه‌نجامدانی كاره‌كانماندا هاوكاری كردووین، ره‌ئی ئێمه‌ش له‌سه‌ر كاك جه‌بار وه‌ك تۆ وایه.
ساڵی ١٩٨٥ دوای درستبوونهوهی شه‌ڕی نێوان حكومه‌تی عیراق و یه‌كێتی، كاك جه‌بار بوو به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی، منیش بووم به پزیشكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك، سه‌ره‌تا بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌ڵبه‌ند له گوندێكی ناوچه‌ی شارباژێر بوو، دوای ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌مان گواستمانه‌وه بۆ گوندی سێوسێنانی ناوچه‌ی قهردهداخ، ئه‌و كاته‌ی كاك جه‌بار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند بوو، نه‌خۆم و نه نه‌خۆشخانه، هیچ گیروگرفتمان نه‌بوو، هه‌ر پیویستیهكمان هه‌بایه به زووترین كات بۆی جێبهجێدهكردین.
دوای ئه‌نفال و كیمیاباران، له گوندی قاسمه‌ڕه‌شی سه‌رسنوور، سه‌ردانی كاك جه‌بارم كرد، له‌و كاته‌دا له مه‌كته‌بی سیاسی كاری ده‌كرد، داوامكرد پێناسێكی پیشمهرگایهتیم بۆ دروستبكات، پێناسه‌كه‌ی بۆ كردم، سه‌یرم كرد پله‌ی حزبی بۆ دانه‌ناوم، له شوێنی پله حزبیه‌كه نوسیویه‌تی دكتور، وتم كاك جه‌بار ئه‌ی من له حزبدا پله‌م نیه، بۆچی له‌سه‌ر پێناسه‌كه‌ت پله‌ت بۆ دانه‌ناوم، وتی دكتۆر به‌رزترین پله دكتۆریه تۆ دكتۆری به‌رزترین پله‌ت هه‌یه، ئیتر من بێده‌نگ بووم.
دوای راپه‌رین له ساڵی ١٩٩٥، رۆژێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كرد و وتی دكتۆر له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی قاوشی پێشمه‌رگه‌مان كردۆته‌وه وه‌ره سه‌رپه‌رشتی بكه، هه‌وڵئه‌ده‌م له ئاینده‌دا بیكه‌م به نه‌خۆشخانه، من ئه‌و كاته له روی سیاسیه‌وه گۆڕابووم و ئه‌مجاره نه‌متوانی به گوێی كاك جه‌بار بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و به بێ منیش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بوو، قاوشهكهی كرده‌وه و دكتۆر محه‌مد ئه‌مینی( پێشمه‌رگه‌ی) راسپارد تا سه‌رپه‌رشتی بكات، هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و قاوشه‌ی كرد به بنكه‌ی ته‌ندروستی و دواتر كردی به نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش و ده‌زگای ته‌ندروستی پێشه‌رگه‌ی ئێستا .
له ده‌یه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی كاك جه‌باردا، هه‌زاران سڵاو له رۆحی عاشقانه‌ی تێكۆشانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گه‌لی كورد، سڵاو له ئیراده‌ی به‌رز و كۆڵنه‌دانی كاك جه‌بار فه‌رمانی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌ی مرۆڤدۆست.
*لە ئەکاونتی بەڕێز دکتۆر فایەق گوڵپی - یەوە.
PM:02:45:12/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5421
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی