قووت و گیرفانی خه‌ڵك
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
ده‌وڵه‌ت، ئه‌ركی دانان و جێبه‌جێكردنی یاسایه له پێناوی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریدا، ئه‌ركی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانیدا، ئه‌ركی دروستكردنی هێزو سوپایه له پێناوی پاراستنی خه‌ڵك و سه‌روه‌ریی وڵات‌دا، ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه دارایی و ماڵییهكانه له پێناوی باشكردنی داهاتی هاووڵاتیاندا، ئه‌ركی به‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌و سامانه سروشتییه‌كانه له پێناوی په‌ره‌پێدانی خه‌ڵك و سه‌رخانی نیشتماندا، ...تاد، بۆیه ده‌وڵه‌تمه‌دارانی دنیا به جیاوازیی جۆری سیستمی حوكمڕانیانهوه له خه‌می جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئهركانهدان، هه‌یانه فهندو سواڵ و ساقه له دنیا وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی سهربهرزبژین، هه‌یانه خۆیان ده‌كه‌ن به قوربانیی له پێناوی شكۆمه‌ندیی هاووڵاتیان و نیشتمانه‌كه‌یاندا، هه‌موویان به باش و خراپیانه‌وه له‌سه‌ر هاوكێشه‌یه‌ك ته‌بان:
ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌ست بۆ (قووتی ڕۆژانه و ده‌رمانی ده‌رد و سوته‌مه‌نیی) خه‌ڵك به‌رێت، ئه‌گه‌ر بردی ئه‌وا ده‌وڵه‌تمه‌داران وه‌ك ئه‌و بزنه‌یان لێدێت كه نانی شوان ده‌خوات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت ته‌نها ده‌ستبردن نییه بۆ ئه‌مانه‌ی باسكران، به‌ڵكو ده‌ست بۆ گیرفانی هاووڵاتیانیش براوه، ده‌ست بۆ بوجه‌و موچه‌و پڕۆژه‌و بازاڕ‌و ئه‌رزو قه‌رزو نه‌وت و نان و ده‌ره‌تان و ژیان و گوزه‌ران و ئارامیی و ئاشتیی و ئێستا‌و ئاینده‌یش براوه، بۆیه نه‌ك هه‌ر هاووڵاتیان له ژێر مه‌ترسیی بێكاریی و بێبازاڕیی و بێدادیی و بێنانیدان، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی بژێویی و داهاتی ڕۆژانه‌شیان به‌ته‌واوی كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسییه‌وه، مه‌ترسییه‌ك كه ده‌بێت له نێوان مانه‌وه‌ی بێمانایانه‌ی ههرێممهداران و ژیانی ڕه‌وای خۆتدا، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت.
ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه ئه‌وه‌ی به‌رپرسانه مامهڵهیكردووهو ده‌كات، ئه‌وه‌ی خۆڕاگر‌و قوربانیدهربووهو ده‌بێت، هه‌ر خه‌ڵك بوون، هه‌ر خه‌ڵكیش ده‌بن، ئه‌وانه‌شی بێبیركردنهوه له‌و هه‌موو شه‌هیدو قوربانیانه‌ی ڕابردوو، ئێستای خه‌ڵك و ئایندهی نه‌وه‌كانی ئه‌م نیشتمانه، ته‌سلیمبوون، به ڕێككه‌وتن و شكست، به سه‌ركه‌وتن و كاره‌سات، به بێباكیی ده‌ناسێنن، ئه‌وانه‌ی (پاره‌و داهات و نه‌وت و گاز‌و چه‌ك و هێز و بوجه‌و موچه‌و بانك و بازاڕ‌و كه‌ناڵ و كه‌نارو ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان و ڕێككه‌وتن و دانوستان و داد‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵات و ڕێگاو ده‌رگاو شاخ و گردو دوندو دۆڵیان پاوانكردووه)، ده‌بێت وه‌ڵامی ساده‌ی خه‌ڵك بده‌نه‌وه، هێمنانه پێمانبڵێن: ده‌ستبردن بۆ قووت و گیرفانی خه‌ڵك، بۆ؟
چۆن؟ بۆچی؟ تاكه‌ی؟ بۆ له ههناسهیهكدا نه داهاتی سه‌رده‌می گرانیی نه‌وت ما، نه داهاتی سنوره‌كان، نه پاره‌ی ناو بانكه‌كان، نه بوجه‌ی پڕۆژه‌كان، نه موچه‌ی موچه‌خۆران و نه گه‌رمیی بازاڕ‌و نه كۆمه‌كی ده‌وڵه‌تان، نه داهات ما، نه خه‌رجیی، سه‌ر و پێتان له به‌غدا جێهێشتوو ده‌ستان له به‌غدا هه‌ڵگرت و به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی نیشتمانه‌وه، نیشتمانتان غه‌رقی قه‌یران و هاونیشتمانیانتان نوقی داخ و خه‌می نه‌بوونی باشه‌كان و هه‌بوونی خراپه‌كان كرد..
ئهیوبانه به‌دیار قه‌دو باڵاتانه دانیشتووین، یوسفانه له دادپهوهروهریتان ده‌ڕوانین، ڕۆژانه به‌به‌رچاومانه‌وه حهللاجهكان ده‌كرێن به‌دارا، دار وتی: ئه‌مجاره، یان من، یان حه‌للاج. من وتم: موسایانه له خوایهتیتان ده‌خه‌ین، ئه‌و وتی عیسایانه له خاچمان ده‌ده‌ن، تۆ وتت: محهمهدانه، بێئه‌وه‌ی من و تۆ‌و ئه‌و، ئێمه‌و ئێوه‌و ئه‌وان بهریهككهون، ئاوی ئارامیی به ئاگرادهكهین، ئاشی ئاشتیی گه‌رم و بازاڕی بازرگانانی شه‌ڕ كهساسدهكهین...، خۆشیی و خۆشه‌ویستیی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ نیشتمان، بارگه به خه‌م و غهردو غوبن چۆڵده‌كه‌ین.. هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ..
AM:09:57:18/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 4087
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی