كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه موسڵمانین
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
كورد فه‌رمویه‌تی: "حه‌زیشی لێیه‌تی و، ئه‌شییه‌شێ"، له ١٩ئابی ٢٠١٥ ه‌وه، هه‌موومان له هه‌رێمی كوردستاندا، جیا له‌هه‌ر كات و شوێن و قه‌یرانێكی تر، له‌به‌رده‌م دوڕیانێكی ڕاسته‌قینه‌داین، دوڕیانێك ڕێیه‌كیان به‌ره‌وه سه‌روه‌ریی یاسا و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان و سه‌نتراڵیه‌تی هاووڵاتیی و شكۆی نیشتمانیی و ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵك و خودا ده‌ڕوات، ڕێیه‌كیش به‌ره‌وه خود سه‌روه‌ریی و ماڵی وێرانی ده‌ستوده‌سه‌ڵاتڕه‌ویی و سه‌نتراڵیه‌تی حیزب و نسكۆی به‌ها نیشتمانییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك و خودا.
ڕێگای یه‌كه‌م دووره، درێژه، به‌گوڵ نه‌چێنراوه، نه سێبه‌رو نه‌به‌رو نه‌به‌رهه‌م و نه ده‌سكه‌وت و نه چه‌وریی و نه‌شیرینیی و نه پایه‌و نه پله‌و نه پۆست و نه پاره‌و نه كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیل و نه بندیواری سه‌ردیوارو نه سفره‌ی خوانی شاهانه‌ی لێنییه، به‌ڵام له‌سه‌ر تابلۆی دوڕیانه‌كه ئاماژه‌یه‌كی بۆكراوه‌و نووسراوه (سه‌ركه‌وتن).
ڕێگای دووه‌م نزیكه، كورته، به‌دڕك نه‌چێنراوه، نه هه‌تاوو نه بار‌و نه هه‌مم و نه تێكه‌وت و نه وشكیی و نه تاڵیی و نه بن و نه بنارو نه پێ و نه گیرفانی به‌تاڵ و نه پیاده‌ڕه‌وو نه موچه‌خۆری بێده‌ره‌تان و بێموچه‌و نان و نه توێشه‌به‌ره‌ی شوانی لێنییه، به‌ڵام له‌سه‌ر تابلۆی دوڕیانه‌كه ئاماژه‌یه‌كی بۆ كراوه نووسراوه (سه‌ر) (كه‌وتن).
ئازیزانی دڵ، ئیتر ڕێگای سێیه‌م نییه، هه‌ر كامیشیانمان هه‌ڵبژارد ئیتر ڕێگای دووه‌میش نامێنێت، ناكرێت سته‌مكارو سته‌ملێكراو به سه‌نگی لاسه‌نگی مه‌حه‌كتان، نه‌ك وه‌ك یه‌ك بن، به‌ڵكو سته‌ملێكراو سته‌مكارتربێت و مافخوراو مافخۆرتربێت و ده‌ستی چه‌وری عه‌یامێك له حوكمڕانییه‌كی شكستخواردوو بسڕن به‌سه‌ر (یوسف)ێكدا، كه گه‌ر ڕێبواره تینووه‌كانی دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی و گۆڕانكاریی نه‌بوونایه، ئێستا ئه‌و عه‌زیزه، له‌بنی بیری براكانیدا خنكابوو.
ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌سێك یان لایه‌نێك بووترێت مه‌وزوعیی و خه‌مخۆرو ئاشته‌وا، ڕه‌ش و سپیی، ته‌ڕو وشك، تاڵ و شیرین، گه‌نده‌ڵ و بێگه‌رد، یاساشكێن و یاساپارێز، ڕێگرو ڕێبه‌ر، بكوژ‌و كوژراو، باره‌گاسوتێن و باره‌گاسوتاو، فریشته‌و شه‌یتان، تێكه‌ڵبكات، هه‌رچه‌نده هه‌موو كه‌س و هه‌موو لایه‌ك ته‌واو ئازاده له‌وه‌ی چۆن و چی و بۆچی و كه‌ی و كێ و له‌كوێ و به‌كام و چه‌ند، ده‌كات، به‌ڵام ئیتر قه‌ده‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه كه "موسڵمانین، ناتوانین به‌هانه‌و پاساو بۆ بێدادیی و نه‌هامه‌تیی و سته‌مكاریی" بێنینه‌وه، ئێمه له خه‌شم و توڕه‌بوونی خودا ده‌ترسین، نه‌ك له مه‌كرو عیلمبازیی و فێڵی شه‌یتان.
سته‌م له هه‌ر تاوانێكی تر گه‌وره‌تره، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌یه هه‌میشه كه‌مبین یان زۆر، شه‌و بێت یان ڕۆژ، سه‌رخه‌ری هه‌ق و ڕو‌خێنه‌ری سته‌م بین، به‌دڵخوازیی خۆمان ڕێگای یه‌كه‌ممان هه‌ڵبژاردووه، له‌به‌ر خاتری خاترداران ئه‌مجاره‌یان نایگۆڕین.
PM:07:19:09/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6042
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی