كۆستی مه‌حمود پاشا
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
بێدهگیی زۆرجار نیشانه‌ی ڕازیبوونه، هێدی هێدی له ناو فۆبیای بێدهگیماندا، تاك تاك ده‌مانكوژن، شوانه‌كان گورگن و گورگه‌كان شوانن، بۆیه هه‌میشه مه‌رگ میوان و خانه‌خوێ و خاوه‌نماڵه، ئه‌م شه‌و بۆ جارێكی تر مامۆستایه‌كی تر، مامۆستا مه‌حمود عوسمان پاشا، تیرۆركرا، له كوێ، له پێچی قوڵفه نا، له پێچی بێمحكهمه نا، به حوكمی حاكم نا، له پایته‌ختی وڵات‌دا، ئه‌و وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو تیرۆری دنیا بووەته‌وه و سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تیرۆری خۆی پێبنهبڕناكرێت.
"وتنی هه‌ق و داكۆكیردن له هه‌ق و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سته‌مكاریی و دژایه‌تیكردنی سته‌مكاریی، باشترین تێكۆشانێكن له پێناوی خه‌ڵك و خوداشدا"، بێده‌نگیمان گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زارییه بۆ خۆمان و بێبههامان ده‌كات له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و خودادا، تۆ كه وات ده‌زانی پێرێ؛ سه‌رده‌شت و سۆران و عه‌بدولستار و كاوه گه‌رمیانیی و ڕێژوان و سوركێو و شێرزاد و هه‌ردی و بیلال و گه‌رمیان و بڕیار‌و.....، دوێنێ؛ د. هۆشیار و ئه‌مڕۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د پاشا ده‌كوژرێن، ئه‌مانه هیچیان تۆ نین، به‌ڵام دڵنیابه ئه‌گه‌ر ئاوا بیربكه‌ینه‌وه‌و ئاوا ڕهفتاربكهین، ئه‌وه‌ی سبه‌ی، دوو سبه‌ی، سێ سبه‌ی ده‌كوژرێن؛ منم، تۆی، ئه‌وه..
بێده‌نگیمان نیشانه‌ی ڕازیبوونه، به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی دۆسییهكانمان تیرۆركردنی ڕۆحمانه دوای جه‌سته‌مان، كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگا درێژ‌و ترسناكه‌ی مه‌رگ، بوێرییه‌كی ژیرانه‌و ڕازینه‌بوونه به مه‌رگی جوامێرهكانمان، سه‌رخستنی هه‌ق و ڕیسواكردن و سڕینه‌وه‌ی سته‌مه، سته‌م، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ته‌نها ئامۆژگاریی ژیره‌كان ده‌كه‌ن!!!
AM:11:39:02/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4244
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی