بژێویی خه‌ڵك، له نێوان خه‌مخۆریی و بێباكیدا
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
ناشه‌فافانه، داخراوانه، داهاتی پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستانیش كۆده‌كرێنه‌وه‌و بێچاودێریی هه‌ڵده‌گیرێن و به‌ده‌ر له یاسا به بڕیار‌و ڕێنمایی، خه‌رجده‌كرێن، داهاتی نه‌وت، كۆمه‌كی وڵاتان، پڕۆژه‌ی ڕێكخراوه بیانییه‌كان، چه‌ندن و چۆنن؟ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رباره‌یان ده‌زانین، یان نایانزانین یان ڕوننین، یان هه‌ر نابینرێن تا بتوانین بزانین.
سه‌یره، له وڵاتێكدا كه هاووڵاتیان به‌هۆی بێپلانیی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه دووچاری قه‌یرانێكی دارایی كه‌مه‌رشكێنكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی بارگرانیی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی بێموچه‌و بێبازاڕیی له‌سه‌ر بازاڕ‌و بێبودجه‌یی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان و بێنه‌ختینه‌یی له‌سه‌ر بانكه‌كان هه‌ڵبگرێت، سزاداراییه‌كان و باج و ڕسومات و بابه‌تی نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ی لائیحه یاساییه‌كان بۆ بواره‌كان، زیادده‌كات، زیادكردنێك كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی داهاتی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه.
پاشه‌كه‌وت به‌ده‌ر له‌یاسا، بێپرسكردن به خاوه‌نماف ده‌كات و ئاماده‌یش نییه بڕی ئه‌و پاشه‌كه‌وتانه به (ژماره) نه‌ك (نه‌ختینه) به‌ناوی كه‌سه‌كه‌وه بخاته حسابێكی بانكییه‌وه كه ئه‌و كه‌سه دڵنیابێت له‌وه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كه نه‌ك هیچ، ئه‌و كه‌سه بتوانێت خه‌رجییه‌كانی خۆی له‌و سه‌رمایه‌یه خه‌رجبكات به‌تایبه‌تی كه حكومه‌ت گوایه خه‌ریكی سیستمی كارت و به ئه‌لكترۆنیكردنی موچه‌و خه‌رجییه‌كانه.
ده‌یان چاره‌سه‌رمان خه‌مخۆرانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له ڕابردوودا، خسته‌ڕوو، به‌رد بیستی ئه‌وان نه‌یانبیست چونكه خودبه‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یده‌ویست، ویستمان سه‌رمایه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه بهێنین تا بارگرانیی سه‌ر هه‌رێم و حكومه‌ت و خه‌ڵكیش كه‌مكه‌ینه‌وه، له‌بری ڕێبه‌ریكردنمان، ڕێیانلێگرتین.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانمان هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌شێك له پڕۆژه‌كانمان بۆ بكه‌ن، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ناشه‌فافانه‌ی حكومه‌ته‌وه، به‌هۆی بردنی ئه‌و پارانه‌ی ته‌رخانیانده‌كرد بۆ پارێزگاكه‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ڕایانگرت.
خزمه‌تگوزاریی زۆرمان پێشنیازكرد، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك خه‌ڵك سودمه‌ندبن و له‌لایه‌كی تر داهات بۆ خه‌زێنه‌ی وڵات دابینبكه‌ین، له‌و زۆرانه، زۆر كه‌میان كرد، ئه‌وه‌یشی كردیان نازانین چۆن و بۆچی خه‌رجده‌كه‌نه‌وه‌و سێكته‌ره‌كانی چه‌نده پێده‌بوژێننه‌وه.
سه‌ربه‌رزین كه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، به هیممه‌تی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان چه‌ندین بابه‌تی به‌هادارو هه‌ستیاری له‌م جۆرانه‌مان كرده بڕیار، ده‌كرێت دیارترینیان كه گواستنه‌وه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتیانه بۆ سه‌ر حسابه بانكییه‌كانیان و به‌كارهێنانی له خه‌رجییه ده‌وڵه‌تیی و ناده‌وڵه‌تییه‌كاندا، كه ئێستا بۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌مانی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و خاوه‌نسه‌رمایه‌و بانكه‌كان و، به‌ته‌واوی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزاریی و ئابووریی و دارایی و ئارامیی هاووڵاتیانی شێواندووه، چاره‌سه‌ربكات و گیانێكی تازه بكاته‌وه به‌به‌ری ژیان و سیستمی گشتیی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئاماده‌نه‌بێت ئه‌م داوا‌و مافه سه‌ره‌تایی و ساده‌و ساكاره جێبه‌جێبكات، ئه‌وا به‌ته‌واوی بێباكیی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و ده‌ریده‌خات كه چاوی له داهاتی خه‌ڵك بڕیوه‌و ده‌ستی بۆ گیرفانی خه‌ڵك بردووه‌و نه‌ك مافه داراییه‌كانیان بۆ پاشه‌كه‌وت ناكات، به‌ڵكو ئاماده‌نییه پاشه‌كه‌و‌ته‌كه‌شیان بۆ ئه‌ژمارێكی ژمێره‌ییانه‌ی یاساییانه‌ی پارێزراوانه، ببات.
ئینجا ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك ئاماده‌نه‌بێت: داهات و خه‌رجییه‌كانی شه‌فافانه‌و ڕاستگۆیانه به خه‌ڵك بڵێت و، موچه دابه‌شبكات و، بێت بڵێت: به‌رمیلێك نه‌وت بگاته سه‌ددۆلاریش هه‌ر باره‌كه چل مه‌نه.
نه‌وتیش ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات تا 17%ی داهاتی عێراق بێنێته‌وه كوردستان و كێشه‌ی خه‌ڵكی پێچاره‌سه‌ربكات.
پاشه‌كه‌وته‌كه‌یشی یاساییانه له بانكێكدا بۆ ئه‌ژمارو تۆمارنه‌كات.
چه‌كی بێڕه‌سید بداته خه‌ڵك و له بازاڕدا نیوه‌ی به‌هاكه‌ی بكات.
پاره‌ی داهات و شیرینی نه‌وت و بانك و موچه‌و پڕۆژه‌و ته‌ئمینات و ڕه‌سیدی بنچینه‌یی نه‌ختینه‌ی بانكه‌كانیشی به‌سه‌وزیی خواردبێت.
ئێوه به من بڵێن، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێت چیبكات؟
كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست بۆ بژێویی و داهات و خه‌رجیی و ژیانی خه‌ڵك ده‌بات، خه‌ڵك چیبكات، ڕوو له كوێ بكات؟
خودی حكومه‌ت كه خۆی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه؟ یان به‌غدا كه شه‌ریكی كێشه‌كانه؟ یان كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی؟ یان سكاڵامان به‌رینه لای خودا‌و بێده‌نگ به‌دیار مه‌رگی هێواشی خۆمانه‌وه دانیشین؟ یان خۆمان نوێنه‌ری خۆمانبین و مه‌ده‌نیانه به‌ده‌ستی خۆمان پشتی خۆمان بخورێنین؟ یان پێكه‌وه بۆ ئامانجی هاوبه‌ش كۆبینه‌وه؟ به‌خه‌می هاوبه‌ش بۆ خواستی هاوبه‌ش هه‌نگاوبنێین...؟
تۆ وه‌ڵامم بده‌ره‌وه...
ئیتر وا پێشمه‌رگه‌ی جوامێر‌و شكۆمه‌ندی كوردستان، هه‌موو ناوچه‌داگیركراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئازادكرده‌وه، كات له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمدا چركه‌كانی كۆتایی تێپه‌ڕاندووه، ده‌ربازكردنی نه‌خۆشه‌كه له مه‌رگ پێویستی به بڕیاری بوێرانه‌یه، به‌چاره‌سه‌ری خێرایانه‌یه، ڕیفۆرمی ئاسایی پێویستی به شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه، یان ئه‌وه‌ی هه‌ته بیخه‌ره‌ڕوو، خه‌ڵك له ماڵ و سه‌رمایه‌ی وڵات و له بوون و هه‌بوونی خۆی و سامانی دڵنیابكه‌وه، زه‌مه‌نێك بۆ ته‌مه‌نی قه‌یرانه‌كانت دابنێ، تا هیوا نه‌مرێت پێویسته سه‌ربه‌خۆیی ئابوریتان سه‌ری هاووڵاتیانی وڵات نه‌خوات، یان خۆت وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بسازێ، سازانێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك تێایدا سه‌نته‌ربێت، یان ته‌شریف به‌ره‌و بڕۆ‌و به‌رۆكی نیشتمان به‌رده، كه‌پێت ناكرێت، تێكیمه‌ده، یانیش بیر‌و پڕۆژه‌ی كه‌سی تر بێسه‌وادمه‌كه، كه تۆ كه‌وانت پێڕاناكێشرێت، نیشانه‌پێكانت له‌چی؟! بێشكبه هه‌وره‌تریشقه تاوی بارانی هه‌یه..
لێره‌وه، چیتر نابێت ئه‌و هێزانه‌ی له حكومه‌ت ده‌ركراون، له‌بری حكومه‌ت وه‌ڵامبده‌نه‌وه‌و نابێت ته‌نها له‌به‌ر بێبه‌رگیی مه‌یلی هه‌تاویان هه‌بێت و، خه‌ریكیی پیتاككۆكردنه‌وه‌و به‌هانه‌هێنانه‌وه‌بن بۆ حكومه‌تێك كه باكی به خۆیشی نییه نه‌ك به خه‌ڵك، واده‌خوازێت دڵیان وه‌ك حاكمی مه‌عزول كۆستی نه‌كه‌وتبێت و جۆشێكیان هه‌بێت كه كڵپه به بڵێسه به‌رپابكه‌نه‌وه، ڕاشكاوانه به هه‌ر لایه‌نێكی به‌شداری حكومه‌ت بڵێن كه به‌هه‌ر په‌یوه‌ندیی و پشتیوانیی و ڕێككه‌وتنێكی نێوانماندا ده‌چینه‌وه كه دواجار نه‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ڕیشه‌یی و ڕۆژانه‌كانی خه‌ڵك.
لایه‌نه سیاسییه‌كان فشاربخه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخكردووه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان فه‌رامۆشكردووه، فشار بخرێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حكومه‌تدا به‌شداری شایی و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا به‌شداری شینن، (ئازیزان له دنیادا ده‌نگده‌ری خۆڵه‌مێشی هه‌یه، نه‌ك حیزبی خۆڵه‌مێشی)، فشار بخرێته سه‌ر په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان كه ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیكردنی خۆیان ببینن، ده‌بێت ئه‌وان له‌بری خه‌ڵك ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تییه‌كان ببنه‌وه، ناكرێت هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌وان ئارام و شه‌قامی خه‌ڵكیش گڕگرتووبێت.
ئیتر ڕۆژانی له مه‌حه‌كدانی سه‌ربه‌خۆیی و كارایی ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌كانی وه‌ك دادوه‌ریی و چاودێریی دارایی و ده‌ستپاكیی و داواكاری گشتیی و مافی مرۆڤ و ...تادییه...
ئه‌ركی ڕێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانه داكۆكیكه‌رو پارێزه‌ری مافی ئه‌ندامانی خۆیان و كۆمه‌ڵگابن نه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت.
ئه‌ركی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و مێدیاو ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگایه مه‌ده‌نیانه خه‌بات بۆ مافی خوراوی خه‌ڵك بكه‌ن و داكۆیكه‌ری سه‌رسه‌ختی خه‌ڵك بن.
ده‌خوازم هه‌موومان خه‌مخۆریی و دڵسۆزیی و خۆنه‌ویستیی و خۆبه‌خشیی خۆمان بسه‌لمێنین، نه‌ك بێباكانه هه‌ر كه‌س و گروپ و ده‌سته‌و تاقم و لایه‌ن و پنتێكی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆیان به‌كاربێنن، ئه‌وه‌ی ده‌بێت بگات به ئامانج و داواڕه‌واكانی كه قوربانیی و خه‌بات و فیداكاریی و بایكۆت و خۆپیشاندان و چه‌ندین میكانیزمی مه‌ده‌نیی و یاسایی تری بۆ به‌كاربردوون، خه‌ڵكه به هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه، نه‌ك شتێكی تر...
PM:10:58:17/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 4781
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی