ئه‌نفال و داهێنان
ئاکۆ کەریم مەعروف
له‌مجۆره كتێبانه‌دا كه توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادمیی و به تایبه‌ت نامه‌ى دكتۆرایه، (د. مه‌هدى فاتح عومه‌ر) ده‌زگاى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌رده‌م به چاپى گه‌یاندوون، له‌دواى خوێندنه‌وه‌یان چه‌ند پرسیارێك دروست ده‌بێت. ئایا ناونیشانى ئه‌م كتێبه چه‌نده هه‌ڵگرى گه‌ڕان و ماندووبوون بووه بۆ خوێندكاره‌كه، به تایبه‌تى ئه‌و تێكستانه‌ى ده‌ربڕى وێناى پرۆسه‌یه‌كى كوشنده‌ن چ جاى مادى یان رۆحى، كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵكوژییه، یان سڕینه‌وه‌ى شوناسه؟.
له‌م بابه‌ته‌دا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هێڵه سیاسییه گشتگیرییه‌كه‌ى ئه‌م نامه‌یه ناده‌م، به‌ڵكو به‌شێكى زۆر له راستى تێدایه كه به داخه‌وه ( میلله‌تێك زۆربه‌ى جار كاره‌سات و تراژیدیا‌كان ده‌كاته ده‌ستكه‌وتى شه‌خسى، یان وێناى رووداوه‌كه به‌جۆرێك كاڵده‌كه‌نه‌وه، كه ریشه‌ى رووداو‌و كاره‌ساته‌كه له‌بیر خه‌ڵك ده‌به‌نه‌وه، یان بۆ به‌دبه‌ختى كاره‌ساته گه‌وره‌كان له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بنه كۆمیدیا).
توێژینه‌وه گه‌ڕان و به‌دواچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورده به‌شوێن بابه‌تیكى دیاریكراودا كه ناونیشان ده‌روازه‌ى یه‌كه‌مه بۆ چوونه ناو جیهانێكه‌وه كه به شێوه‌یه‌كى دیاریكراو له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ره‌چاوى كۆمه‌ڵێك په‌ره‌نسیپ و یاسا‌و رێسا ده‌گریت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه هێشتا به‌و شێوه‌یه سه‌یرى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بكه‌یت كه هه‌مان پێناسه‌ى كۆنى هه‌یه ( هونه‌ر بۆ هونه‌ر).
له‌لایه‌كى تره‌وه، هێنانه‌وه‌ى ئه‌و نموونانه‌ى سه‌باره‌ت به حیكایه‌ته‌كانى ئه‌نفال نووسراون، كه‌مێكیان نه‌بێت چ جاى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به حیكایه‌ته سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى ئه‌نفاله‌وه نییه.
ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌كى سیاسی نه‌خشه بۆ دارێژاو بوو، لانى كه‌م سڕینه‌وه‌ى شوناسى رۆح و جه‌سته‌ى ئینسانه‌كان بوو، له كاتێكى دیاریكراودا، شوناس ته‌نها ئینسان نییه، به‌ڵكو شوێن و یاده‌وه‌رییه‌كان خه‌ون و خه‌یاڵى شاعیرانه‌و تریفه‌ى مانگه شه‌و پێكهاته‌ى رۆحى و مادى هه‌موو ئینسانێكه. ئایا له‌و كتێبه‌دا یه‌ك به‌ش له‌سه‌ر سرینه‌وه‌ى شوناس نوسراو و ئاماده‌كراوه. به دڵنیایه‌وه نه‌خێر، یاخود ئایا پرسارێكى تر جه‌وهه‌رى شوناسبوون و سڕینه‌وه‌ى ته‌نها له ئینساندا كۆده‌بێته‌وه، تاوه‌كو به دونیا بڵێت منیش هێلانه‌كه‌م خاپوور كراوه..؟.
سڕینه‌وه‌ى دیوارى كه‌رامه‌ت
كه شاخه.. ئێمه شانازى گه‌وره‌مان هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌ندێك له ئه‌ده‌بیاتى جیهاندا كوردبوون په‌یوه‌سته به شاخه‌وه، چیتر شاخ نه‌ما، به‌ماناى ماڵ نه‌ما، كه شاخ و دیوارى ماڵه هاوسێ نه‌مێنێت، ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌وه‌ى فكر‌و ئه‌خلاق به شێوه‌یه‌كى تر سه‌یر بكه‌ین، چ مانایه‌ك ده‌مێنێت. جومله‌ى سیاسی جیاوازه له جومله‌ى ئه‌ده‌بیات، سیاسه‌ت كار له ئێستادا ده‌كات، ئه‌ده‌بیات خه‌یاڵ و چێژ و روئیایه بۆ ئاراسته‌یه‌كى دوورتر. من له‌گه‌ڵ وته‌كه‌ى رۆماننوس دۆستۆیسفسكیدام كه ( زۆربه‌ى جار ئازاره‌كانى ویژدان ده‌بنه چێژ)، ئه‌و له قوڵایی ژیان و بیركردنه‌وه‌وه له‌م وته‌یه ده‌ڕوانێت، ئه‌گه‌ر نا ئینسان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازار‌و خراپه‌كارییه‌كاندا رادێت، به‌هه‌مانشێوه چێژى لێوه‌رده‌گرێت. جه‌للادو قوربانى له مێژووى مرۆڤیایه‌تیدا، یه‌ك دۆخن به‌ڵام به دوو بیركردنه‌وه‌ى جیاواز.
له‌م كتێبه‌دا تێكه‌ڵاویه‌ك هه‌یه به دوو ئاراسته‌ى جیاواز، ئه‌وه سیاسه‌ته پاره ته‌خشان و په‌خشان ده‌كات بۆ یادكردنه‌وه بۆنه‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌كان، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر قازانج و به‌هانه‌یه‌ك بێت تاوه‌كو به بیانكه‌ن به رووداوێكى ئاسایی. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بۆ دونیاى ئه‌ده‌ب جۆرێكى تره‌و ناكرێت وه‌ك گوتارێكى سیاسى رووت لێى بڕوانین، كه زۆربه‌یجار له درووشم و په‌خشانه سه‌رپێییه‌كاندا گوێبیستى بووین. كارى ئه‌ده‌ب ئاشكاركردن و روو هه‌ڵماڵینى هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ن كه ئاشكرا نین و ئاشكرا ناكرێن، به واتاى گرنگى ئه‌ده‌ب له‌وه‌دایه ( ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یشاریته‌وه به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، من به ده‌ربڕین و وێناى هونه‌رى ئاشكراى ده‌كه‌م). من پێم وایه له‌رێى ئه‌ده‌بیاته‌وه ده‌توانین دونیا بناسین نه‌وه‌ك له رێى درووشم و سیاسییه‌كانه‌وه.
ناچمه سه‌ر زۆرێك له‌و نمونانه‌ى كه هاوشێوه‌ى ئێمه ئازارى گه‌وره دراون، ولیه‌م سارۆیان نووسه‌ر ئه‌رمه‌نى، له دووره‌و په‌رێزیدا ویژدانى لاى میلله‌ته‌كه‌ى بوو، ئه‌وه نووسه‌رانن به ویژدانى راستگۆیانه به دیار رسته‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن، ئه‌وه سیاسییه‌كانیشن، دواى وتارێكى كرچ و كاڵ كه بۆیان ده‌نووسنه‌وه به ئارامى ده‌خه‌ون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه. نایشارمه‌وه ده‌یان تێكستمان بۆ ئه‌نفال هه‌یه، له‌و كتێبه‌دا، هیچ تێكستێكى ( مامۆستا حه‌مه ساڵح دیلانم به‌رچاو نه‌كه‌وت، رۆماننوس عومه‌ر سه‌ید سێینه‌یه‌كى هه‌یه بۆ هه‌مان دۆخ، زیكزیكه، بازنه راخراوه‌كانى بابل، ئاشوبى سین و كۆڕى شین) پاشان رۆمان (پاكیزه‌كانى بیابان) عه‌بدولقادر سه‌عید..
سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و داهێنان، ئێمه ده‌زانین كه ئه‌نفال چییه‌و چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئایا داهێنان پێناسه ده‌كرێت...؟.
ئه‌وه‌ى له‌م كتێبه‌دا دوور‌و نزیك بۆى نه‌چووه، لاواندنه‌وه، شین و ئاهو حه‌سره‌تى شیعرییانه‌ى ژنه ره‌شپۆشه‌كانى گه‌رمیانه. به شیعرییه‌ت كردنى لاواندنه‌وه، خه‌سڵه‌تى رۆحى و هاواركردنه به‌رووى دونیادا، هاوارێكه بۆ ئاسمان، كه ئایا ئه‌م هه‌موو نا دادپه‌روه‌ییه له‌پاى چى...؟.
له‌م كتێبه‌دا كه‌مترین سه‌رچاوه به‌كار هاتووه بۆ نووسینى ئه‌ده‌بیاتى ئێستا‌و به تایبه‌تى چیرۆك و رۆمان، په‌یوه‌ندییان به رووداوه گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه، هۆكاره‌كان زۆرن كاتێك توێژه‌رێك بیه‌وێت خۆى له‌م دۆخه بپه‌رێنێته‌وه، به بیانووى هه‌ندێك تێكست دوورن له توێژینه‌وه‌كه... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تێكى هه‌ستیاره و ده‌كرێت له چه‌ند روویه‌كه‌وه بخوێنرێته‌وه، له كۆتایدا ئه‌نفال به واتاى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رو ماڵدا بێ هیچ زیانێك، داهێنان له ئه‌ده‌بدا تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین راى جیاوازى گه‌وره نووسه‌ران هه‌یه كه له سه‌رى رێكنه‌كه‌وتوون، بابه‌تێكى تره.
دوا وشه‌م، كتێبى ( ئه‌نفال و داهێنان) په‌یوه‌ست نییه به زمان و جوگرافیایه‌كى دیاریكراو، ده‌پرسم ئایا پرۆسه‌ى ئه‌نفال و به جینۆساید‌كردن بادینان ناگرێته‌وه..؟، ئایا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌ده‌بی و هونه‌رى ته‌عبیریان له‌و دۆخه كردووه..؟.
PM:04:39:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی