ئێوە خەریکی چین
کڵپە جەبار فەرمان
وا حەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال تێدەپەرێ و تا ئێستاش بە سەدان کچۆڵەی کورد چارەنوسیان نادیارە و لەژێر دەستی زوڵمی ئەو جەلادانە پیر بوون و ئێوەش سەرقاڵی دژایەتی کردنی یەکترین.
ئێوە جێگای دڵخۆشی ئێمە بوون بە پێشڕەوی کردنی خەباتی باوک و باوانمان و گەیاندنی ئەو کاروانە بەئامانج. ئەم میلەتە دڵی بە ئێوەی لاوی یەکێتی خۆش بوو مافیان بپارێزن.
ئێوە بوون بە مایەی دڵشکان و بێ هيواكردنى ھەموومان، شەڕی هەرزەی نێوان خۆتان و بەرژەوەندیەکانتان گەیاندە سەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو رۆژنامەکانی عیراق و ئەجنەبیەکان.
ھەموو تاکێکی کورد قوربانی داوە بۆ ئەم رۆژە وە نیگەرانە لەم بارودۆخە
ھەرکێشەیەکتان ھەیە وەکو سیاسەتمەدار لەسەر مێزی گفتوگۆ و بە دیالۆک چارەسەری بکەن واز لەشەر میدیای بھێنن و خەلکی لەوەزیاتر نارەحەت مەکەن. منداڵی خەلک بە کوشت مەدەن. ئارامی شار تێک مەدەن. شەڕەکەتان، شەرێکی دۆڕاوەو خێزانیە مەیبەنە سەر شەقامەکان.
لە کۆتایی دا وەکو کچە پێشمەرگەیەک و خەمخۆری میلەتەلەم دەمەوێت تکاتان لێ بکەم لە ئاست بەرپرسیارێتی دا بن و گەورەیی بنوێنن بەرانبەر بە یەکتر و ئارامی بۆ شار بگەرێننەوە.
PM:04:05:03/08/2021
ئهم بابهته 2280
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی