خه‌ریكه پێشبینه‌یه‌كه دێته دی و ئه‌زموونی میسر دووباره ده‌كه‌ینه‌وه !!
ئه‌بو به‌كر كاروانی
ناوزه‌دكردنی گۆڕان و لایه‌نگرانی به ترۆریست و چه‌ندین جار دووپاتكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن زاگرۆس TVی سه‌ر به پارتی و ئاماژه‌كردن به ڕۆڵی داواكاری گشتی و دادگا، له‌و مه‌ترسیه نزیكترمان ده‌كاته‌وه كه پێشتر له‌م په‌یجه‌دا هۆشیاریمان له باره‌وه دابوو .
ئاماژه‌كردن به تیرۆرست بوونی هێزێكی سیاسی (كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه) گه‌ر قه‌یرانه‌كه قوڵبێته‌وه سه‌رده‌كێشێ بۆ سه‌ر كێشه‌یه‌كی تری پارتی كه ئه‌ویش به‌كارهێنانی سیاسیانه و حیزبیانه‌ی دادگایه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن له گۆڕان ( بێگومان له هه‌ولێر و دهۆك ) و ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی به ناوی پارێزگاری له سه‌قامگیریه‌وه!! له كاتێكدا خوانه خواسته گه‌ر شتی وا ڕووبدات جگه له‌وه‌ی لێكترازانه‌كه‌ی هه‌رێم هێنده‌ی تر تۆختر ده‌بێته‌وه و حوكمی ده‌ڤه‌روچكه‌ی حیزبی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ، به گشتی هه‌رێم و كوردستانی باشوور ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری نه‌خوازراوی جۆراوجۆر و له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی توندوتیژی و تێكچوونی زیاتری بارودۆخه‌كه ؟! هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كوردستانی باشوور به قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت ، ده‌بێت پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م و گۆڕان به پله‌ی دووه‌م و دواتر سه‌رجه‌م هێزه‌كان لێپرسراوێتی بگرنه ئه‌ستۆ و هه‌مووان واز له به نه‌فره‌تكردنی یه‌كتر بێنن. ده‌نا سه‌ره‌نجام گه‌ل و وڵات و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به ئاستی جیاواز به نه‌فره‌ت ده‌بن و ، چاره‌نووسی میلله‌تێكی یه‌ك سه‌ده جه‌زره به چه‌شتووش ده‌بێت به قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوو په‌رستی نوخبه‌یه‌كی سیاسی و حیزبی بێ باك و ڕقاوی.
گه‌ر بمانزانیایه به‌شێ له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش خۆیان له هه‌موو كه‌س پێ عاقڵتر نیه و هونه‌ری گوێ گرتن و به‌خۆداچونه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌زانن، پێشنیارم ده‌كرد، ده‌سته‌یه‌كی عاقڵمه‌ندان له‌م وڵاته پێكبێت و هه‌وڵی بیناكردنه‌وه‌ی پانتایه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ و چاره‌دۆزی سیاسی بده‌ن . به ته‌واوی قه‌ناعه‌تیشه‌وه ده‌ڵێم به‌شێ له‌وه‌ی له هه‌رێمدا ڕوو ده‌دات جگه له دێوانه‌گی و شێتی هیچی تر نیه
PM:08:55:07/11/2015
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی