لە پەراوێزی گێڕانەوەی حوكمڕانی (شعيط ) و (معيط)دا

‌ ئەبوكاروان


دەگێڕنەوە كە( شعيط) و (معيط) دوو برادەری یەكتر دەبن، ساڵانیكی تەمەنییان بەسەختەبازی و یاریكردن بە سۆزوو  ھە ستی خەڵك بەسەر دەبن.

دوای چەند ساڵێك پێكەوە بوونییان، (شعيط)دەڵێ باشتر وایە دووركەوینەوە لە یەكتروو بەدوای كاركردندا بگەڕیین ، ھەر لەوێ دا لە یەكتر جودادەبنەوە و ھەر یەكیكیان بۆ لایەك دەڕوون.

(شعيط)خۆی دەگەینیتە وەڵاتیك  پاشا حوكمی دەكات و دەگەڕی بەدوای كاكردندا و لەبەردەم ماڵی مەلیكدا تێدەپەڕێ و پاسەوانەكان دەیگرن و پرسیار لێدەكەن، چ كارەیت و بۆچی لەبەردەم ماڵی پاشادا ھاتوو چوودەكەیت ؟  لەوەڵامدا دەڵی من نازنم ماڵی پاشا لیرەیە و بێكارم و بەدوای كاركرندا دەگەڕیم ، پاسەوانەكان دەیبەن بۆ لای و پاشا و ئەوێش پرسیاری لێدەكات و دیسان دەڵێ ھەژارم و بەدوای كار كردندا دەگەڕێم ..... ھتد  ، پاشاش كە دەیبێنی  جل و بەرگی دڕاوو كە سیكی ھەژارە ، دەڵێ تۆ لێرە بمێنەوەو كاربكە ،  ئەویش بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی دەكات و لای ئەوان دەمێنیتەوە.

شعيط ی( فیڵباز )ھێدی ھێدی خۆی لە پاشا نزیك دەكاتەوەو دەبێتە جێی متمانەی ، دوای چەندساڵیك لەو متمانە بەخشینە، پاشا داوای لێدەكات كە كچە تاقانەكەی بخۆازێ و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ ،  پاشام من كەی لەو ئاستەدام كچی تۆ بخوازم و جیاوازییەكی گەورە لە نێوانماندا ھەیە........ ھتد

 دواتر مەلیك كچەكەی دەداتی و(شعیط) پێگەی خۆی بەھێز دەكات و دەبێت خاوەن بریار و بكوژ و ببڕ خۆی دەبێت، دوای چەند ساڵێك مەلیك كۆچ دەكات و دەبێ تاقانە كچەكەی كە ھاوسەری (شعيط)ببێتە پاشا ، كچەیش ڕەتی دەكاتەوەو پێی دەڵێ تۆ ساڵانیكە لە گەل  بابم كاردەكەیت و شارەزاییەكی باشت پەیدا كردووە، باشتر تۆ ببیت بە پاشا لە شووینی باوكم.
(شعيط) بووە پاشا و خاوەن بریاری یەكەم لەوەڵات ، كوژتن و بڕین لای ئەو دەبێت ئەو خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا دەبێت.

دوای ساڵانێك دوور كەوتنەوە لە یەكتر(معيط)ی برادەری دەگەڕێ بەدوای كاركردنداوو ڕێیدەكەویت ئەو دەوڵەتەی كە (شعيط)ی برادەی مەلیكە تێداو  لەبەردەم ماڵیاندا پاسەوانەكان دەیگرن و دەڵێن چی دەكەیت لێرەو ئەمە بەردەم ماڵی پاشا( شعيط)ه ، لەوەڵامدا دەڵێ من بەدوای كاروو كە سابەتدا دەگەڕێم و ناوی (شعيط) م بيستووه و بەڵام بە خەیاڵمدا نایەت كێییە؟

ھەر چوونێك بێت دەیبەن بۆ لای مەلێك بۆ ئەوەی كاری بۆ بدوزریتەوە و كە دەچنە لای مەلیك یەكتر دەناسن و ساڵانی ڕابووردوویان بە بیری یەكتردا دێننەوە و (شعيط) ى لەدوای جیابوونەوەیان لەیەكتر سەرگوزەشتەی خۆی بۆ باس دەكات كە چوون بەدوای كاردا گەڕاوەو چووەتە لای مەلیك و دواتر چوون زەواجی كردووەو چۆنیش بووەتە مەلیك.

(معيط) كە گۆێ لەو باسانە دەگریت و خۆی پێناگیری و دەست دەگات گریان و پاشا وەڵامی دەداتەوە و بۆ دەگرێ؟ ئەوا من بریارم دا ببیتە وەزیری بەرگری، كە ئەمە دەبێستی ئەوەندەی تر دەگرێت و فرمێسك دەبارێنێ، پاشا جاریكی تر دەڵێ بۆ دەگریت و  ئەم پلەو پایەت لا كەمە ؟ ئەوا بریارمدا ببیتە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جاریكی تر بە خۆڕ فرمیسك دێتە خوارەوە دەگرێت و وەڵام ناداتەوە ، دیسان پاشا دەڵێ بۆ دەگرێ ؟ دیارە ئەو جێگایەشت پێ قبوڵ نییە؟ ئەوا بریارم دا دەتكمە جێگری خۆم و دەبیتە جێگری باشا، ئەو دیسان بەردەوام دەبێت لەگریان.

(شعيط) ى پاشا ھێچ نەما بۆ برادەرەكەی بریاری لە سەر نەداو و ناچار دەبێت پرسیاری گریانەكەی لێبكات و داوای وەڵامێشی لێبكات.

لە كۆتاییدا (معيط) وەڵامدەداتەوە و دەڵێ من بۆ پلەو پایەكانت ناگرێم كە بەمنت بەخشی ، بۆ ئەو مییللەت دەگریم تۆی (شعيط) پاشای بیت و (منی معيط) جیگری پاشا بم. 
منیش بەبێ توانج دەڵێم، ئەی ئێمە چەند لەو بابەتمان ھەیە لە حوكمڕانی و لەناو حزبەكاندا؟


PM:10:49:04/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی