له‌به‌ر كورد .. واز له پۆستی سه‌رۆك كۆمار بهێنن
سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م
له چوار خولی حوكمڕانی پێشووی عیراقدا ، كورد پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرت ، له‌سه‌ر بنه‌مای (دیموكراتی ته‌وافوقی) .له دوو خولی یه‌كه‌می ئه‌و پۆسته، سه‌رۆك كۆمار ده‌یزانی چی له‌و پۆسته ده‌وێت و چی پێ ده‌كات ، هه‌موان گه‌واهیی سه‌قامگیریی هه‌رێمی ئه‌و كاته ئه‌ده‌ن .
له دوو خولی دواتری ئه‌و پۆسته ، نه‌هامه‌تی ڕووی له یه‌ك به‌یه‌كی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه كرد .. وئه‌و پۆسته‌ی به‌غدا جگه له خاوه‌ن پۆست ، كه‌ڵكی بۆ كوردێك نه‌بوو ..
سه‌ر له‌نوێ ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی 10 ، هێزه براوه‌كان، به عه‌قڵییه‌تی دوو خولی ڕابردوو له‌باره‌ی پۆستی (سه‌رۆك كۆمار) ئه‌دوێن و به ئیستیحقاقی كوردی ئه‌زانن له‌سه‌ر بنه‌مای (هاوبه‌شی سیاسی + دیموكراتی ته‌وافوقی).
لێره‌دا ئه‌ڵێم .. له‌به‌ر كورد واز له‌و پۆسته بهێنن و واز له بنه‌مای (هاوبه‌شی سیاسی + دیموكراتی ته‌وافوقی) بهێنن وئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ كۆی لایه‌نه‌كانتان هاتۆته پێش بقۆزنه‌وه به‌م شێوه‌یه :
1 – ده‌ست له بنه‌مای (هاوبه‌شی سیاسی) هه‌ڵبگرن و ببن به (پێكهێنه‌ری زۆرینه‌ی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی) به به‌كار هێنانی ئه‌و كورسیانه‌ی كورد (كه سه‌روو 60 كورسییه) له‌گه‌ڵ 43 كورسییه‌كه‌ی سوننه‌ی حه‌لبوسی و 73 كورسییه‌كه‌ی سه‌در ، ده‌توانن هاوپه‌یمانییه‌كی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی سیاسی دروست بكه‌ن ، وله ناو په‌رله‌مانه‌وه به‌شدار بن له گۆڕینی هاوكێشه‌ی بڕیاری یاسایی - سیاسی عیراق ، هه‌ر له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تا پرسه‌كانی مووچه و بودجه و ناوچه دابڕێنراوه‌كان. ..
2 – ڕێككبكهون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستێكی سیادی وه‌ك (سه‌رۆكی په‌رله‌مان) له پاڵ (زۆرینه‌ی بڕیارده‌ری ناو په‌رله‌مان) ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، باشتر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كوردستان له ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌پارێزێت وه‌ك له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستێكی ته‌شریفاتی وه‌ك (سه‌رۆك كۆمار) .
ئاشكرا بووه لای یه‌ك به‌یه‌كی هاوڵاتیانی كورد، چیتر پۆستی (سه‌رۆك كۆمار) هیچ له واقعی ژیان و چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ته ناگۆڕێت ، چیتر شه‌ڕی ده‌سته‌وئێخه‌ی ناو په‌رله‌مانی عیراق به لایه‌نێك و دوان ناكرێت ، چیتر ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاساو بۆ بێ به‌رنامه‌یی وپه‌رته‌وازه‌یی كورد نادۆزنه‌وه ، چیتر ئه‌و ناوه‌ندانه گوشار ناخه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند حزبێكی سیاسی په‌رته‌وازه له هه‌رێمێكی نا یه‌كگرتوو ...
سه‌نگی مهحهككی دروستكردنی ئه‌و (كۆ –كوردیه) كه پێویسته بۆ خۆڕێكخستن له گه‌ڵ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی تری عیراقدا (سه‌در + حه‌لبووسی) كه‌وتۆته ئه‌ستۆی (پارتی) ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كورد ببێت به (پێكهێنه‌ر)ی زۆرینه‌ی بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنی یه‌كه‌مه‌وه ، نابێت كات بكوژێت و به جیا ببێت به (هاوبه‌ش)ی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی له نه‌یارانی كورد دروست ئه‌بێت . ئه‌و له ئه‌ستۆ گرتنه‌ی (پارتی) به‌نده به وازهێنانی له دروشمه‌كانی ( حزبی یه‌كه‌م و زۆرینه و مه‌رجه‌عییه‌ت ..) و دڵنیادان وڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تر ، به‌وه‌شه‌وه كه 1 كورسی هێناوه.
به‌ڕێز (مه‌سعوود به‌رزانی) له دوا په‌یامیدا ده‌ڵێت : ((هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه و بۆ یه‌ك ئامانجی هاوبه‌ش و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان و به‌رگریكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كار بكه‌ن)).
ئه‌و (به‌رژه‌وه‌ندییه باڵایانه) و ( به‌رگریكردن له ماف وده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان) به پێداگری نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی (سه‌رۆك كۆمار) بۆ چ لایه‌نێكی سیاسی كورد بێت ، یان چ وه‌زاره‌تێكی سیادی به‌ر لایه‌نێكی كورد ئه‌كه‌وێت ، ئه‌و (به‌رژه‌وه‌ندی و.. به‌رگریكردنه..) سه‌ره‌تا به دڵنیادان به لایه‌نه سیاسییه‌كانی براوه‌كانی سلێمانی دێته دی ، به كۆكردنه‌وه‌یان به بێ جیاوازی ، به بێ ڕچاوكردنی ژماره‌ی كورسی و زۆرینه وكه‌مینه و قین و ڕقی پێشووتری ناو هه‌رێم ..به دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی ( كۆ - كوردی) له (پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) .
داواكارم ..له ئێستاوه ، چاوتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ئه‌توانێت ، به درێژایی چوار ساڵی ئاینده ، ناوه‌ڕۆكی یاسا و بڕیاڕ له په‌رله‌مانی عیراق دابڕێژێت ، نه‌ك چاوتان له‌وه بێت كێ دوا ئیمزا ئه‌خاته سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ی .
PM:02:11:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی