لەڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەت:

‌د. دیلمان ئازاد حەسەن

ئەم وشەیە زۆر مانا لەخۆ دەگرێت و زۆر فراوانە.

توندوتیژی تەنها مانای كوشتن نییە زۆر بابەتی تریش هەیە دەكەوێتە قاڵبی توندوتیژی.

ئایا قسەی ناشرین و ئیهانەكردن توندوتیژی نییە؟؟ ئایا توندوتیژی بیرو دەروون ناچێتە هەمان قاڵب؟؟ ئیهانەكردنی ئافرەت و كچ لەسەر پەردەی كچێنی توندوتیژی نییە؟؟ دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەت و لێدانی توندوتیژی نییە؟؟ ئایا هەست ناكەن توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتی كورد بۆتە كلتور؟ 

لەوانەیە شتی تریش هەبێت هەمان مانا بگەیەنێت، مانای توندوتیژی فراوانە، چونكە لەهەموو چینەكانی كۆمەڵگا هەیە، بۆیە جۆری توندوتیژی دەگۆڕێت بەپێی ئاستی خوێندەواری و پەروەردەی خێزانەكان و جیاوازی هەیە...

من ناڵیم تەنها پیاو بەرپرسە لە توندوتیژی دژی ئافرەت، چونكە ئەو پیاوەی ئافرەت دەكوژێ و ئەوەی ئافرەت ئیهانە دەكات بڵێین و نەڵیین پەروەردەی دەستی ئافرەتێكی ترە بەداخەوە. یان زۆر جار ئافرەتێك تازە هاوسەرگیری كردووە دایك و خوشكی یان ئافرەتێكی تری ناو خێزانەكە لەگەڵ ئەو بووكە تازە دێت زیاتر لە پیاوەكە ئیهانەی ئەو بوكەی كردووە لە بن گوێی زاواكەی خوێندووە، كەواتە چەپڵە بە یەك دەست لێنادرێت.

 بۆ نەهێشتنی توندوتیژی پێویستمان بە هۆشیاری هەردوو رەگەزە لە كۆمەڵگا و هەروەها پێویستمان بە هاوكاری هەموو لایەنێكی حكومی و دەزگا مرۆییەكانە بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لە كۆمەڵگا، خۆزگە بتوانین لە بنەڕەتەوە لە منداڵانمان ئەو هۆشیارییە بچێنین.

دكتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
پسپۆری پزیشكی دادوەری
مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی


PM:03:31:25/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی