به‌شێك له ڕاستیه تاڵه‌كان
سۆران عومه‌ر
كێشه‌كه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، كه‌لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانی پارتی دیموكرات ڕازی بكه‌ن به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و نه‌شیانتوانی بگه‌نه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵی، پارتی په‌رله‌مانی په‌ك خست! ئه‌م لایه‌نانه‌ش هه‌موو داخوازیه‌كیان بوو به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان! ئێسته پارتی دیموكرات له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان!! ئه‌وه‌تا دێ و ده‌چێ و كۆده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گۆڕینی سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێری په‌رله‌مان! ئافه‌رم پارتی دیموكرات به‌ڕاستی ڕاستگۆی كه وتت كاك مه‌سعود سه‌رۆكه قسه‌كه‌ت به‌سه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌دا سه‌پاندو كاك مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆك به‌بێ یاسا‌و شه‌رعیه‌ت مایه‌وه! كه‌وتی په‌رله‌مان په‌ك ده‌خه‌م كردی، كه‌وتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نابێ ببێته‌وه به‌سه‌رۆك به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌كی یاسایی كردی! ئه‌وه‌تا نوێنه‌رێكی دێت و له‌گه‌ڵتان كۆده‌بێته‌وه تا ڕێكتان بخات سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگۆڕن! وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ گرفتێكی نه‌بێ!
ئافه‌رین چوار لایه‌نه‌كه ئێوه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌ناچاری كردنی به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی هه‌مواری سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گینا ده‌ستان بۆئه‌و پرسه نه‌ده‌برد، هه‌رلایه‌نه به‌دۆخێكی تایبه‌ت پرۆژه‌ی ئاماده كرد، كهڕۆژی خۆی دێ ورده‌كاری ئه‌وه‌ش باس بكرێ، بۆیه كهبهڕێكهوتین لهپرۆسهكهداو داوای سیستمیپهرلهمانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كرا له‌په‌رله‌مانه‌وه قه‌ناعه‌تی قوڵ و دیراسه‌كراوی لایه‌نه‌كان نه‌بوو بۆیه له‌ئه‌نجامدا هه‌ریه‌كه‌تان كه‌وتنه لایه‌ك به‌ڵام ته‌نها پارتی بووه پێش 23ی حوزه‌یران چی وتووه له‌دوای 19ی ئاب و لهگهشتنهوهشدا به 19ی ئابێكی دی هه‌مان شتی وتووه، هیوادارم تا 19ی ئاب كه ویلایه‌تی كاك مه‌سعود ساڵێك تێپه‌ڕ دهكاو هه‌ر به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌رێم بووه! وه‌ك ده‌ڵێن بهدیفاكتۆ ! به‌ڵكو له‌یادی تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی بارزانی دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر‌و سكرتێر بگۆڕن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه!!
ئه‌گه‌ر ئه‌م 4 حزبه ئاوا ململانێ بكه‌ن و ئاوا پرۆژه‌ی گۆڕانكارییان هه‌بێ ئیدی بێ هیوایی ڕابگه‌یه‌نن و خه‌ڵك ده‌ستخه‌ڕۆی دروشمی بریقه‌دار نه‌كه‌ن، پارتی پاره‌ی بڕی داهاتی قۆرخ كرد په‌رله‌مانی په‌ك خست، كێشه‌ی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كرد به‌كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تۆمه‌تی تیرۆری دروست كرد ئیهانه‌ی وه‌زیری كرد، حكومه‌تی ئیفلیج كرد، تازه به‌تازه دێن مفاوه‌زات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگۆڕێ! ئه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ؟ هیچ ئه‌و هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمه! با په‌رله‌مان كارا بێته‌وه! كام په‌رله‌مانه؟ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێ له چوار لایه‌نه‌كه‌وه هه‌ر لایه‌نه‌تان سه‌رزه‌نشتی په‌رله‌مانتاره‌كانتان ده‌كرد له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پارتی؟ ئه‌رێ ئه‌و پهرلهمانهتان بۆ چییه؟ وه‌زیری موحاسه‌به كرد؟ سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیقاله پێ كرد؟ گه‌نده‌ڵكارانی دا به‌دادگا؟ یاسا شكێنانی ته‌مێ كرد؟ نه‌خێر ئێوه پێتان خۆش بوو په‌رله‌مان په‌كخرا چونكه ڕزگارتان بوو له قسه‌و جوڵه‌ی فڵاو پهرلهمانتارو فڵانی دی، ئه‌وانه‌شی بۆ موچه وه‌رگرتن و بێده‌نگی هاتبوون ئه‌وه ئه‌م ساڵه ڕۆژی ئه‌وانه بوو.
ئێسته ئه‌وه‌ی كاری بهپهرلهمانه پارتی دیموكراته بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چاك بكات و ڕیقراندۆمی بۆ بكات، فه‌رموو چوار لایه‌نه خاوه‌ن پرۆژه هاوبه‌شه‌كه بۆ گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كاك فواد حسێن كارا بكه‌نه‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌كێشه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه لایبه‌رن! بزانین ئه‌و به‌دبه‌ختیه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی خه‌ڵكی پێ سزا ده‌درێ چاك ده‌بێ؟
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود كۆنابنه‌وه به‌ڵام سه‌ره‌یان گرتووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆببنه‌وه! ئه‌ویش بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان!
PM:04:59:07/08/2016
ئه‌م بابه‌ته 3443
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی