ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، یان دارده‌ستی سته‌مكاریی بۆ بێ دادی!
سۆران عومه‌ر
به‌ڕێزان، به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تى ده‌ستگیركردنی (ئارام به‌ختیار) په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌تان له شارۆچكه‌ی كفری له‌لایه‌ن دادگاوه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركوتی ئازادیه و دادگاش به‌كارده‌هێنرێ بۆ ئه‌م ترساندن و بێده‌نگ كردنه، ئه‌م گرتنه له‌سه‌ر قسه‌كردن له بڕیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و دادگایه‌ی گه‌رمیان به‌شێكی دیكه‌یه له‌و فشارانه‌ی كه‌ده‌خرێته سه‌ر ئازادی كاری میدیایی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه به‌شێك له‌و دادوه‌رانه‌یه كه بونه‌ته دارده‌ستی سته‌مكاری و چه‌سپاندنی نادادی بۆ ده‌ركردنی بڕیاری نایاسایی و بێده‌نگیشن له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌شێك له‌بڕیاره یاساییه‌كانیان، ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری كه‌له ته‌مه‌نیدا دوو جار ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزكردبێته‌وه یه‌كێكیان بۆ سزادانی دادوه‌رێكی حه‌قویستی خاوه‌ن ئیراده‌ی وه‌ك حاكم هاوژین بوو كه‌به‌ناچاری هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهێشت، جارێكی دیكه‌ش بۆ بڕینی موچه‌كانیان مانیان گرت دواجار به‌نهێنی موچه‌كانیان بۆ چاككرا !
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نابێ ناوی دادوه‌ری بێ كه ته‌نها بێ ده‌سه‌ڵات سزا بدا‌و زۆرینه به‌ویستی سته‌مكار بڕیار بدا‌و بێ ئیراده و بێ ده‌سه‌ڵات بێ به‌رامبه‌ر دۆسێكانی تاوانكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران و بكوژانی ڕۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران! .
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لایه‌نێكی به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی فاسید بوونی ئه‌م سیستمی حوكمڕانیه‌یه به‌جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارداو بێده‌نگ بوون به‌جێبه‌جێ نه‌بوونی بڕیاره‌كانیان له‌دۆسێ گرنگه‌كانی گه‌نده‌ڵی و تاوانكاری به‌رپرسانێكی تێوه‌گلاو له‌و تاوانانه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ناوی دادگا و یاساوه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ئازادیخوازانه‌یه كه گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران بۆ ڕوو سپیكردنه‌وه‌ی خۆیان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردون!
ئه‌گه‌ر نا جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه و نه‌بووه تاوانكارێكی ده‌سه‌ڵاتدار ڕاپێچی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكه‌ن، ئێمه شه‌ڕی گه‌وره‌مان بۆئه‌وه كردووه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری شكۆ و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی هه‌بێ، بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێ بكرێ، كه‌س نه‌كه‌وێته سه‌روی ئه‌وان، نه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نوس و كه‌سانی چالاكی مه‌ده‌نی و بێ ده‌سه‌ڵات چه‌كوش بن و به‌سه‌ریاندا بكێشن، به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵاتداران بێ ئیراده‌و بێده‌نگ بن.
ئه‌وان له‌دۆسێی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی دا دادوه‌ریان لادا، ئێسته چۆن په‌یامنێری ئێوه ده‌ستگیر ناكه‌ن! ئه‌وان به‌شێكیان بوون به‌دارده‌ستی سته‌مكاری بۆ ئه‌م بێ دادیه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌راپای هه‌رێمی گرتۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته دادوه‌ری به‌ئیراده‌و به‌ڕێزو به‌تواناش هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا كه مل به‌ده‌سوه‌ردان و ناعه‌داله‌تی نادات، بڕیاری باسی یاساییان ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه به‌ر به‌م نادادی و بێ ئیراده‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بگرن .
بۆیه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش به‌شێكه له‌م سیستمه خراپه سیاسی و یاسایی و ئابوری و كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تیه و ده‌سه‌ڵاتێكی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئیراده نیه.
با ئێوه‌و میدیاكارانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن ویژدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی به‌رده‌وامبین له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م سته‌م و نادادیه تا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نین به به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانیان بۆ حوكمڕانیه‌كی دادگه‌ر، بێ هیوا نابین.
* هیوادارو چاوه‌ڕوانم له‌سه‌ر ئه‌م وتاره‌ی به‌نده‌ش سكاڵا تۆمار بكه‌ن و بیخه‌نه پاڵ ئه‌و ٢٠ سكاڵای دیكه كه گه‌نده‌ڵكاران له‌سه‌ریان تۆماركردم و لای به‌ڕێزتانه و هه‌موو ڕۆژێك فشار ده‌كه‌نه سه‌رمان تا ئێمه دادگایی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سكاڵاتان تۆمار كرد ئه‌وكات دێم و ئه‌وه‌ی نه‌وتراوه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ناو دادوه‌ریه ده‌یخه‌ینه ڕوو.
PM:02:22:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی