لەڕوانگەی چینایەتیەوە، تەندروستی خەڵک و ململانێ چینایەتی

‌عوسمان زیندانی‌





لەسیستەمی سۆشیالیستیدا ھەموو مرۆڤێک مافی دابین کردن ودەستەبەرکردنی تەواوەتی وھەمەلایەنەی تەندرووستی بەخۆڕایی بۆ فەراھەم دەکرێت . 

تەندروستی واتا ژیان ، کەمافێکی سروشتی مرۆڤە ، بەپێی یاسای تەندرووستی گشتی لەعێراق بەژمارە (۸۹)لەساڵی (۱۹۸۱) و یاسایی وەزارەتی تەندرووستی ھەرێمی کوردستان ژمارە (۱٥)ی ساڵی (۲۰۰۷)جەخت دەکاتەوە لەپاراستنی تەندروستی گشتی و دابین کردنی ھەموو جۆرە پێداویستیەکانی تەندروستی لەڕووی جەستەی وعەقڵی ودەرونی و کۆمەڵایەتیەوە. ھەموو ھاوڵاتیەک بەدرێژاییی مێژوو سوودمەند بووە لەم خزمەتگوزاریە گرنگە کەپەیوەستە بەچارەنووسی مرۆڤە وە ،ھەرلە پشکنینێکی سەرەتایی تا نەشتەرگەری گەورە ، دیارە بەھەوڵ وخزمەتی ( پزیشک وکارمەندان وکرێکارانی ) نەخۆشخانەکان وپشتیوانی سەرەکی دارایی حکومەت و بەشداری خەڵک بەڵام بەشێوەیەکی ڕەمزی کەقەد نەبوتە بارگرانی لەسەر ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی چینایەتی ھەموو کۆمەڵگا سوودمەند بووە لەخزمەتگوزاری تەندرووستی بەڵام لەوەتەی ڕاپەرین بووە لەکوردستان و بەتایبەتی تر دوای ڕوخانی دیکتاتۆری عێراق و ھاتنی دەوڵەتی ئەمریکا ودەوڵەتانی ناوچەکە بۆسەر گۆڕەپان و حکومڕانێتی عێراق ، ئەم مافە لەخەڵک سەننراوەتەوە وڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەبەرنامە کاردەکەن بۆفەرامۆش کردنی کەرتی تەندروستی گشتی و جیبەجێ نەکردنی یاساکانی تایبەت بەتەندروستی گشتی وبرەودان بەکەرتی تایبەت کەلێرەداتەنھا چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێشی وەک توێژی موچەخۆران و کەم دەرامەت زیانیان بەردەکەوێ وژیانی تەندروستیان دەکەوێتە بەڕەحمەتی کۆمپانیاکانی تەندروستی سەر بەکەرتی تایبەت کە دیارە ھەمووکۆمپانیایەک بەپلەی یەکەم و ئامانجی سەرەکی قازانجە و ھیچی تر واتا ئەگەر ھەر ھاوڵاتیەک پارەی نەبێ بۆ پشکنین بۆ نەشتەرگەری بۆ دەرمان دەبێ چاوەڕێی قەدەر بکا یاخودچاوەڕێی قەرز بکا یان دەبێت سواڵ بکا بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی لە (ڕوانگەی ململانێی چینایەتیەوە ئەمەتوندترین شێوەی چەوسانەوەی سەرمایەدارییە کە کۆمپانیا و کەرتی تایبەتی پیادەی دەکات بەپشتیوانی سیاسی و یاسایی حکومەتی ھەرێم کەئەم سیاسەتە بەشێکە لە سیتەمێکی چینایەتی سەرمایەداری دژ بەمافی مرۆڤ) چونکە ھەمووان باش دەزانین نەخۆشی و نەبوونی چارەسەر بۆیان یەکسانەبەمانەوە لە تەندروستیەکی خراپ و چاوەڕوانیەکی بەئازاری درێژ خایەن یان یەکسانە بە مەرگی پێشوەخت وەک چۆن ئێستا لەم کاتی کۆرۆنایە بەملیۆنان مرۆڤ لەبەر نەبوونی کەرەستەکانی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە لەجیھانی سەرمایەداریدا سەرەڕای بوونی ملیارەھا دۆلاری ناوبانقەکان و لەھەرێمی کوردستانیش نەخۆشخانە گشتیەکان دەبینین کە فەرامۆش کراون و بەھەزاران نەخۆشی درێژ خایەن ھەیە وبەدوای سواڵ وساقەوەن بۆ دەرمان وچارەسەری ئەم ماڵ و ئەو ماڵ یان کۆمپانیا دەگەڕێن و ھەندێک بەرنامەی تەلەفزیۆنی بۆ دەکەن تاپارەی نەشتەرگەریەکیان بۆ پەیدا بکەن ئایە مرۆڤ شایستەی ئەم ھەموو سوکایەتی و بێ نرخیە؟

یان شایستەی خزمەت کردنە کە کەزۆر جار بازرگانی و حزبایەتی تەسک بەم کارانەوە دەکرێت .

لەم ڕاستایەشدا حکومەت دیعایەکی گەورەی ھەمەلایەنەی بەڕێکخستووە کەکەرتی تەندرووستی گشتی وەک پێویست ناتوانێ خزمەت بکات و نەخۆش ڕازی ناکات . بەڵام خەڵک ئەوڕاستیە باش دەزانێت بۆچی دەیان ساڵەھەمان ستاڤ خزمەتیان پێشکەش کردووە ئەوە دکتۆر و کارمەند وکرێکاری نەحۆشانەکان نین خزمەت ناکەن ئەوە سیستەمەکەی ئێوەیە دەتانەوێ ھەمووی بکەن بەبازرگانی بۆ دەستکەوتنی قازانج بۆکۆمپانیاکان ، ئەی ئەوکەسانە کێن کەلەکەرتی تایبەت دەتوانن خزمەت بکەن بە نەخۆشەکان ھەمان کوڕوکچانی ئەم ووڵاتە نین؟بێگومان ھەرئەوانن وبەڵام ئەوە ئێوەن وەک حکومەت و شەریکە کۆمپانیاکانتان بەدەیان کۆمپانیای دەرمان ھێنان وفرۆشتنتان داناوە و نەخۆشخانەی تایبەتیتان کردۆتەوە ولەولاشەوە (دکتۆر وکارمەندان و کرێکاری نەخۆشخانە) گشتیەکانتان خستۆتە بەردەم دەرمانگەی بێ دەرمان و کارو خزمەتی بێ مووچەو نەدانی دەرماڵەکان پێیان ئەگینا ئەوانە بەشی ھەرەزۆریان دڵسۆزانی ئەم خەڵک ونیشتمانەن ئەوئێوەن خەڵک دەکەنە قوربانی پارە ،ئەم دۆخە نالەبارە دەبێت لەلایەن چین وتوێژەکانی گۆمەڵکا ڕەت بکرێتەوە و ھوشیاری پێویست بڵاو بکرێتەوە کە پاراستنی تەندرووستی ھاوڵاتیان مافێکی بێ ئەملا و ئەولای مرۆڤە و دەبێت ئەم ستەمەی حکومەت و کۆمپانیاکانیان ڕێگری لێ بکرێت .ئاگایی خەڵک لەم دۆخە زەروورەتێکە بۆ ئاراستەکردنی جەماوەر کەئەم (سیاسەتە بەشێکە لەململانێی چینایەتی دەسەڵاتی سەرمایەداری ھەرێم بۆ کۆکردنەوەی قازانج بۆ خۆیان لەڕیگەی نەخۆشخانە تایبەتەکانەوە و مەرگ و ونەخۆشیش بۆخەڵک) .....


PM:01:23:11/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی