له‌وه‌ته‌ی كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كورد هیچ خواستێكی خۆی تێدابێت، بووه‌ته به‌شێك له‌م هاوكێشه‌یه. له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا تێگه‌یشتنێك لای به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب دروستبوو، به‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێ دهوڵەتێكی كوردی دروستبێت، تاوەکو كێشه‌یه‌كی دیکە له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رهه‌ڵبدات و به‌مه‌ش گوشار له‌سه‌ر خۆی كه‌مبێته‌وه.
له‌م تێڕوانینه‌وه هه‌میشه هه‌موو بزووتنه‌وه چه‌كداریی و یاخیبوون و بزاوته سیاسییه‌كانی كوردیان به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه په‌یوه‌ندییان به ئیسرائیله‌وه هه‌یه و جوو پشتیوانی‌یان ده‌كات. كوردیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌سه‌ر خۆی نه‌هێڵێت له عه‌ره‌به‌كان زیاتر كه‌وتووەته دژایه‌تی ئیسرائیل. له ئه‌ده‌بیاتی سێ چاره‌كه سه‌ده‌ی رابردووی كورد ئه‌م نه‌یاریی و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی جوو و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌به‌كان ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جوو، كێشه‌ی كورد په‌یوه‌ستكراوه به هاوكێشه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ئێستا دوای راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی رێككه‌وتنی سه‌ده، كه ئه‌مریكا خاوه‌ندارێتی ده‌كات، خه‌ریكه عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌ك هه‌ر ئاشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو رێككه‌وتنی سه‌ربازیی و ئابووری له‌نێوانیان واژۆده‌كرێت، گه‌رچی هێشتا پرۆسه‌كه له قۆناخی سه‌ره‌تادایه، به‌ڵام دیواره‌كه‌ی نێوانیان رووخا و ره‌نگه له داهاتووی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دیکەدا عه‌ره‌به‌كان پێشبڕكێی ئه‌وه بكه‌ن كامیان زیاتر جێی متمانه‌ی ئیسرائیلن. ئێمه لێره‌دا كارمان به‌وه‌وه نییه ئاستی رێككه‌وتنه‌كانیان ده‌گاته كوێ و كام له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان زیاتر ده‌چنه‌پێش و كامهنانهن هه‌ر به (لالووتی) ده‌مێننه‌وه. پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن كێشه له ناوچه‌كه چی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاته تازانه؟ به‌تایبه‌تی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جووله‌كه‌وه، كێشه‌ی كورد په‌یوه‌ستكراوه به هاوكێشه‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌وه.
ئه‌مریكا پێویستی به دهوڵهتێكە له‌م ناوچه‌یه تاوەکو وه‌ك پایته‌ختی دووه‌می خۆی ستراتیژه‌كانی لێوه ئاراسته بكات
گه‌رچی من هیچ كات باوه‌ڕم به‌و بۆچوونه نه‌بووه كه ده‌گوترێت ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه بوونه ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌و جۆره بووبێت كه ئیسرائیل پێی وابووه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كێشه‌یه‌كی دیکە له ناوچه‌كه بۆ عه‌ره‌ب سه‌رهه‌ڵده‌دات، پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. چونكه مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد بۆ عه‌ره‌ب كێشه‌یه نه‌ك چاره‌سه‌ربوونی. كه‌واتە ده‌بێت پێمان وابێ ئیسرائیل نه‌یویستووه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بێت، تاوەکو شانبه‌شانی كێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، كێشه‌ی كوردیش ئاو بكاته ئاشی پێگه‌ی ئه‌وه‌وه له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به‌كان. هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كێشه‌ی زۆر بۆ ئه‌مریكا
ئیسرائیل نه‌یویستووه كوردستان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێت
دروستبووه له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌ڵام ئه‌مریكا پێویستی به ده‌وڵه‌تێك هه‌یه له‌م ناوچه‌یه تاوەکو وه‌ك پایته‌ختی دووه‌می خۆی ستراتیژه‌كانی لێوه ئاراسته بكات. ده‌كرا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌و به‌دیله بێت بۆ ئه‌مریكا له‌جیاتی ئیسرائیل چاوی له‌سه‌ر كوردستان بێت، كه ئه‌وه‌ش روونه ئه‌و نه‌یارییه‌ی له پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا دروستبووه، هیچ كات ئه‌و دوژمنایه‌تیه بۆ ئه‌مریكا دروست نەدەبوو ئه‌گه‌ر پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بوایە. بۆیه ئیسرائیل نه‌یویستووه كوردستان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه لۆبی جووله‌كه ئه‌مریكای به‌بارمته گرتووه، بۆیه رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌داوه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت بیر له‌و ستراتیژه‌ش بكاته‌وه.
به‌درێژایی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی ئێران و عێراق، ئیسرائیل كۆمه‌كی ئێرانی كردووه
ئه‌گه‌ر ده‌گوترێت ئیسرائیل هاوكاری شۆڕشی كوردی كردووه به‌تایبه‌ت شۆڕشی ئهیلوول، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و دیوه‌ی دیکەی سیاسه‌ت و ستراتیژی جوو ببینین كه به‌درێژایی هه‌شت ساڵی شه‌ڕی ئێران و عێراقیش ئیسرائیل كۆمه‌كی ئێرانی كردووه و باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی چه‌كی پێبه‌خشیوه. بۆیه له‌و گۆشه نیگایه‌وه كه به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلدایه، ده‌شێ بۆ ئه‌و ئامانجه هاوكاری زیاتری كردبێت له‌وه‌ی باس ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ كات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نه‌بووه.
ئێستا كه عه‌ره‌ب و ئیسرائیل به‌ره‌و قۆناخێكی دیکە ده‌ڕۆن و دووریش نییه له ململانێی شیعه و سوننه له ناوچه‌كه، ته‌واوی وڵاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ونه جه‌مسه‌ری ئیسرائیله‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ئێران و میحوهربهندییهكی دیکە له هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه دروستبێت، به‌تایبه‌تی كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌ڵكشانی ئابووریی ئه‌مریكا پێچه‌وانه بكه‌وێته‌وه و روو له داكشان بكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی جیهان بكشێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئه‌ركه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵات به ئیسرائیل بسپێرێت. كورد چی ده‌كات؟ چۆن له‌م هاوكێشه تازانه ده‌ڕوانێت؟ ده‌كه‌وێته كوێی هاوكێشه‌كانه‌وه؟
ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری دیکە ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی ئه‌م قۆناخه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له عێراق و سووریا‌و ئێران وه‌ك سێكوچكه‌ی میحوه‌ری شیعیی بخاته به‌رده‌م ههڵوهستهكردنهوهو ته‌گبیر له حاڵی خۆی بكات كه له‌م هاوكێشه تازه‌و چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك گیرۆدهیهك به حوكمی جوگرافیا چۆن خۆی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان ده‌گونجێنێت؟ ئایا رێگەیه‌ك ده‌دۆزێته‌وه ببێته زامنی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی، یاخود وه‌ك ئامرازێك به ده‌ستی لایه‌نه‌كانی ململانێكه‌وه وه‌ك شه‌ڕكه‌ری ئازا به‌كارده‌برێت؟
PM:03:29:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی