پیلانێكی نوێ له دژی كورد
مه‌جید نیزامه‌دین گلی
ئه‌م بابه‌ته دوو به‌شه. به‌شی یه‌كه‌می هۆشدارییه ده‌رباره‌ی پیلانێكی گه‌وره و به‌شی دووه‌م بابهتێكمه كه له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه. گرنگه به‌شی یه‌كه‌م بخوێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گرنگیی به‌شی دووه‌م ئاگادار بیت. له به‌شی دووه‌م جگه له باسكردنی ئه‌ركی ئه‌خلاقیی ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك راستی باسده‌كه‌م كه پێموایه گرنگه بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد بیخه‌نه‌وه بیری به‌رپرسانی ئه‌مریكا.
پیلانه‌كه:
ده‌ڵێم بیخه‌نه‌وه بیر بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا، چونكه رای گشتیی ئه‌مریكی هاسۆز و پشتیوانی كورده. هه‌موومان حه‌قی خۆمانه نیگه‌ران بین له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌مریكا ته‌نیا دۆناڵد تره‌مپ نییه. توركیا به‌م هێرشه‌ی خاك ده‌بات و خوێنی كورد ده‌ڕێژێ، به‌ڵام كورد بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی مۆدێرندا گرنگترین هاوپه‌یمانی ده‌ستكه‌وت كه ئه‌ویش بریتییه له رای گشتیی به‌هێزترین وڵاتی جیهان. خۆزگه هه‌مووتان ئه‌وه‌تان ده‌بینی و ده‌بیست و ده‌زانی كه من ئه‌م ماوه‌یه له نوخبه و كه‌سانی ئاسایی ئه‌مریكای ده‌بیستم و ده‌بینم چۆن ده‌یان رێكخراوی ئه‌مریكی بۆنه‌ی "پشتگیری بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان" رێكده‌خه‌ن. یانیش كاتێك له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی جوو و كریستیانی شاری نیویۆرك له هۆڵێك كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "دوعا و نوێژی ئاشتی" بۆ كورد بكه‌ن.
به‌ڵێ حه‌قی خۆمانه له ئه‌مریكا تووڕه بین. به‌ڵێ ده‌بێ بپرسین تا كه‌ی رۆڵه‌ی خۆمان بده‌ینه كوشت و پاشان خیانه‌تمان لێ بكرێت؟ به‌ڵام پێویسته ئاگاداری راستییه‌كی مه‌ترسیدار بین. كۆمه‌ڵێك هێز و لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كورد بقۆزنه‌وه و وا بكه‌ن ناوبانگی كورد بگۆڕن له نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتی و ئازادیخوازه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه له دژی ئه‌مریكان و هه‌ڕه‌شه‌ن. ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانی پێشوومت خوێندبێته‌وه، ده‌زانیت من چه‌نده له دژی تیۆریی موئامه‌ره‌م كه به‌ڵگه‌ی له پشته‌وه نه‌بێت. به‌ڵام من لێره‌دا ده‌توانم بڵێم به‌ڵێ هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كورد بكرێته هێزێكی دژه ئه‌مریكا.
راسته بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌یان جار خیانه‌تیان له كورد كردووه. بۆ ئه‌وان هه‌رده‌م ئاسان بووه پشت له كورد بكه‌ن و رێ بده‌ن سه‌دام حوسێن و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ردۆغان پلانی پاكتاوی ره‌گه‌زی له دژی كورد ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئه‌و خیانه‌تانه بۆ ئه‌و بڕیاربه‌ده‌سته ئه‌مریكیانه ئاسان بوون، چونكه تاكو پێش ئه‌م هێرشه‌ی توركیا كه‌سێكی وه‌كو هێنری كیسنجه‌ر یان برێت مه‌كگۆرك و دۆناڵد تره‌مپیش ده‌یانزانی خیانه‌تكردن له كورد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نابێت به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیان بخاته هه‌ڕه‌شه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره وا نه‌بوو. ئه‌مجاره دۆناڵد تره‌مپ تووشی لێشاوێك له ره‌خنه هات. هۆكاری پشت ئه‌م لێشاوی ره‌خنه‌یه بۆ تره‌مپ و هاوسۆزیی رای گشتیی ئه‌مریكی زۆرن و لێره‌دا ده‌رفه‌ت نییه باسیان بكه‌م. ئێستا گرنگه ئه‌م پرسیاره بكه‌ین: ئایا بڕیاربه‌ده‌ستی كورد چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوسۆزیه مێژووییه‌ی رای گشتیی ئه‌مریكا بكاته كردار و به‌شێك له سیاسه‌تی ئه‌مریكا؟
زۆر شت هه‌یه ده‌كرێت بكرێت و ته‌ركیز خستنه سه‌ر ئه‌م راستیانه‌ی ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه‌م یه‌كێكه له رێگاكان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م شه‌پۆلی پشتگیرییه بۆ كورد.
كورد نه‌پارێزن، خۆتان بپارێزن
پیلانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له هه‌زاران كیلۆمه‌تر دوور له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا دانران. ئه‌وه‌ش راستییه‌كی جێگه‌ی داخه كه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌مریكا پارێزراو نییه له هێرشه ده‌ره‌كییه‌كان. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا ئامانجێكی دڵخوازه بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، چونكه ئه‌و وڵاته تائێستا وه‌ك رێپیشانده‌ری دیموكراسی و هیوا ده‌بینرێت.
داعش روخساری نوێی تیرۆره. ئه‌و رێكخراوه به 20 هه‌زار چه‌كدار و 400 ملیۆن دۆلار پاره‌ی كاشه‌وه مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستییه له جیهاندا. ئه‌وه‌ی وه‌ك له‌مپه‌رێك ده‌كه‌وێته نێوان داعش و كاره‌ساتێكی دیكه‌ی وه‌ك 11ی سێپته‌مبه‌ر، كورده.
كورد هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكان. هه‌ر ژماره‌كان خۆیان هه‌موو شتێكمان پێده‌ڵێن. له هه‌ڵمه‌تی تێكشكاندنی داعشدا هه‌شت سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون، له‌كاتێكدا 11 هه‌زار شه‌ڕڤانی كورد گیانیان به‌ختكرد و جیهانیان له دۆزه‌خی تیرۆریزم پاراست.
ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه وه‌ك 8 سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه كچ، كوڕ، مێرد و ژنی كه‌سێكن. ئه‌وان گیانیان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی من و تۆ له تیرۆریزم بپارێزن. ئێستاش ئه‌وه ئه‌مریكایه رێگه به توركیا ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر خێزانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕڤانانه. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، كۆشكی سپی به روون و ئاشكرا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا داگیرساند تاوه‌كو ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد له سووریا ئه‌نجامبدات. سه‌رۆك تره‌مپ رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا كێشه‌ی ئێمه نییه". سه‌رۆكی توركیا به بیانووی "شه‌ڕی دژی تیرۆریزم" پاساو بۆ ئه‌و كوشتاره ده‌هێنێته‌وه، هاوكاتیش بانگه‌وازی نه‌ژادپه‌رستی له‌دژی كورد ده‌كات و به ئاشكرا باسی راگواستنی خه‌ڵكی كورد له سووریا ده‌كات. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ده‌یه‌وێ به قۆستنه‌وه‌ی مێژوو و كولتووری له‌مێژینه‌ی نه‌ژادپه‌رستی له‌دژی كورد، ده‌نگ به‌ده‌ستبێنێته‌وه.
له هه‌موو ئه‌مانه سه‌رسوڕهێنه‌رتر بێخه‌میی ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌كانی واشنتنه به‌رامبه‌ر كورد و ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا. له دانیشتنێكی هه‌فته‌ی رابردووی كۆنگرێس، جه‌یمز جێفری، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، كوردی وه‌ها وه‌سفكردن وه‌ك بڵێی هیچ نه‌بن جگه له ئامرازێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجه كورتخایه‌نه‌كان. هاوكات، مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به هه‌ڵه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا هیچ پابه‌ندییه‌كی به‌رامبه‌ر پاراستنی كورد نییه، واته ئه‌مریكا ئیلتیزامی پاراستنی به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه نییه كه خوێنی خۆیان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی من و تۆ نه‌مرین.
راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی دژی داعش به‌ڵێنی پاراستنی به كورد دا. به‌ده‌ر له‌و راستییه‌ی كه ئه‌مریكا پابه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقی هه‌یه بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی، پشتگوێخستنی كورد له سووریا رێگه خۆش ده‌كات بۆ 11ی سێپته‌مبه‌رێكی دیكه، وره ده‌داته ئێران و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه سه‌قامگیرییه‌كه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری و نرخی به‌نزین له ئه‌مریكا ده‌بێت. له‌كاتێكدا كه من ئه‌م وتاره ده‌نووسم، ئه‌مریكا رێگه‌ی داوه‌ته توركیا، به‌رهه‌می خه‌باتی هه‌زاران كورد و ئه‌مریكی به‌با بدات كه شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریزم جڵه‌و بكه‌ن. من خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستم. من له ئه‌زموونی خۆمه‌وه ده‌زانم كه جێهێشتنی كورد "كۆتایی به شه‌ڕه بێكۆتاییه‌كان" ناهێنێ، به‌ڵكو به‌داخه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێكۆتایی دیكه‌مان ده‌بات.
سه‌رۆك تره‌مپ هه‌قیه‌تی ره‌خنه له وجودی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بگرێ كه پێویستیش نییه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه تره‌مپ فۆكه‌سی خستووه‌ته سه‌ر به‌شێكی هه‌ڵه‌ی كاره‌ساته‌كه. وجودی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و عێراق به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه مه‌ترسیدار نییه و رۆڵێكی گرنگیشیان له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه.
AM:10:01:29/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی