بۆ ئه‌مریكا باشتره له رووسیا؟
کامەران وریا قانع
كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى كۆمه‌ڵگایه‌كه ده‌توانرێت دۆست و لۆبی تیا دروست بكرێـت ،كۆمه‌ڵگایه‌كه ده‌توانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌یت ، راگه‌یاندن ده‌توانێت ئاراسته‌ى رووداوه‌كان بگۆرێت له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسى بریاره‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكى. ئه‌مریكا هه‌ر كۆمپانیاى نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى رووت نیه، ئه‌مریكا دایكى رێكخراوه‌كانى ناحكومیه،دایكى به‌خشینى یارمه‌تیه له سه‌رانسه‌ری جیهان.. هتد.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه ببێت به قه‌ڵه‌مره‌وى رووسه‌كان و ئه‌وان بریارى سه‌ره‌تاو كۆتایی تیا بده‌ن، ئه‌وكات هه‌موو ده‌چینه سه‌رده‌مى تاریكيه‌وه!.
راى گشتى و شۆرشى راگه‌یاندن له وڵاتانى وه‌كو ئه‌مریكاو ئه‌وروپاى رۆژئاوا كاریگه‌رى هه‌یه، هه‌رچى روس و چینه،هه‌موو دنیا ئاو بیبات راى گشتى له‌و دوو وڵاته دروست نابێت ، چونكه خۆیان له بنچینه‌دا شتێك نیه له فه‌رهه‌نگیان ناوى مافى مرۆڤ و چاره‌ى خۆنسینى میلله‌تان بێت، ترسى هه‌ره گه‌وره له هاتنى رووس بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌م خاڵه‌یه. بیریشمان نه‌چێت تاكه دیارى روسه‌كان بۆ ئه‌م ناوچه‌يه دوو باره دروست كردنه‌وه‌ى ده‌زگاى داپۆسلێنه‌رى وه‌كو كه‌ى جی بى KGB له ناوچكه و دروست كردنى دیكتاتۆره‌كانى وه‌كو ( سه‌دام حسین و حافز ئه‌سد و جمال عبدالناسر و معمر قه‌زافى ) رژێمى ئێستاى ئێرانه.
AM:11:47:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی