كۆرۆنا و متمانە بە حكومەت

‌بەهێز حوسێن



ئەو دەنگانە یان ئەو بانگەشانە راست نەبوون كە دەیانگووت لە پرسی كۆرۆنادا خەڵك هیچ متمانەیەكی بە حكومەت نەماوە .
ئەوانەی لەناو كارەساتی كۆرۆنادا دەیانویست موعاناتی خەڵك بقۆزنەوە بۆ خۆ دەرخستن و بەجێگەیاندنی پرشۆژەی ئابووری و سیاسییان زۆر ناشرینانە بەناوی خەڵكەوە دەیانگوت كە خەلچك تایبەت بە كۆرۆنا متمانەی بە حكومەت نەماوە ، ئەمەیان خستە ناو میدیا و سۆشیال میدیا ، بەڵام قەبارەی كارەساتەكە لە كوردستان ئەوەندە گەورەبوو كە رۆژانە مەرگی ئازیزەكان هەناوی دەخواردین و نەخۆشخانەكان پڕبوون لە بەركەوتە و تووسبوو .

بە ئاماری نەخۆشخانەكاندا بۆمان دەردەكەوێـ كە خەڵك هێشتا متمانەی بە حكومەت ماوە و كەسی تر شكنابات لەو دڵسۆزتربێت بۆی لە تێپەڕأندنی ئەم دۆخە ناهەموارە ، رۆژانە هەزاران كەس روو لە نەخۆشخانە و تاقیگەكانی حكومەت دەكەن بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەری كۆرۆنا ، ئەگەر راستە و وایە و متمانە نەماوە ئەی ئەم خەڵكە بۆ روو لە نەخۆشخانەكانی حكومەت دەكەن !؟.

ئەوانەی ئێستاش بەردەوامن لەوەی خەڵك كە لەبەردەم مەرگ و ژیاندایە بەكار بهێنێـت بۆ مەرامی سیاسی و ئابووری تایبەت ئەوە نە ویژدانیان هەیە و نە مێژووش لێیان خۆش دەبێت ، ئەگەرچی هەزار و یەك تێبینیم لەسەر ئەدای حكومەت هەیە ، بەڵام تا ئەمڕۆش تاكە لایەنە كە لە پرسی كۆرۆنا و بەهاناوەچوونی خەڵك و چارەسەركردنیان باشی هێناوە و جێگای ئومێدە .

بەهیوای تێپەڕأندنی دۆخەكە و پەند وەرگرتنی حكومەتیش لەم رۆژگارە بە جۆرێك سێكتەری تەندروستی بكاتەوە بە دەستپێكی گێڕانەی متمانەی هاوڵاتی و باشتر كردنی ئەدائی رۆژانەی .


PM:12:52:02/07/2020

ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی