ئایا نێچیرڤان بارزانی کەرکوک دەدات بە عەرەب و تورکمان؟

‌بەهێز حوسێن

ئەگەر نێچیرڤان بارزانی مەبەستێتی UNدۆسێی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان (مادەی ۱٤۰)بگرێتە دەست ، ئەوا من ترسی گەورەم هەیە لە ئایندەی کەرکوک بەتایبەتی و دانەوەی ئەوشارە بەعەرەب یان تورکمان.

مێژووی کارکردنی UN بۆ یەکلایکردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان لە جیهاندا ئەیسەلمێنێت کە ئەم ڕێکخراوە یان توانای یەکلاییکردنەوەی نییە یان لایەنگیریی دەسەڵاتەکانی ناوەند و بەهێزەکانە ، لە نموونەی دۆسییەکانی جامۆ و کشمیری نێوان هیند و پاکستان، قودس لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ، بیابانی خۆرئاوا لە نێوان مەراکیش و پۆلیساریۆ ، بەرزاییەکانی جۆلان لە نێوان سوریا و ئیسرائیل و دەیان ناوچەی جێناکۆکی تر لە جیهان .

کورد ئومێدێکی هەیە بەوەی چارەنووسی ناوچەکانی جێی ناکۆکیی مادەیەکی دەستورییە لە دەستووری هەمیشەیی عێراق و کەس ناتوانێت لایبدات ( ئەگەر کورد خۆی قایل نەبێت ) و بە چوونە پێشەوەی پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق و بەهێزبوونی پێگەی کورد لە بەغدا ئومێد هەیە هەر لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتە فیدراڵەدا چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە ، بەڵام ئەم دۆسێیە UNی تێبخرێت ئومێدم نییە بەوجۆرەی کورد چاوەڕێی دەکات دۆسێی ئەو ناچانە بە چارەسەر بگات .

UN هەمیشە لەگەڵ حوکمڕانە بەهێزەکانە و دوور نییە لە ژێر فشاری گەورەدا بڕیاری UN لەبەرژەوەندی عەرەبی عێراق بێت ، یان بۆ ڕازیکردنی تورکیا UNبڕیار بدات و کەرکوک بدات بە تورکمانەکان .

بەڕای من داواکەی نێچیرڤان بارزانی لە UN مەترسی زیاترە بۆ بەدەستهێناوەی خاکی داگیرکراوی کوردستان ، تەرکیزکردنیش لەسەر کەرکوک بێئەوەی تەرکیزیش لە ڕۆژهەڵاتی دیجلە و خانەقی بکرێت جێگەی گومانە!!!!

ترسم زۆرە ئەم هەنگاوەش بۆ لێدانبێت لە نفوزی یەکێتی ئەگەر تێیدا کەرکوکیش بدرێت بە عەرەب یان تورکمان ...!

تۆبڵێی کاتی خۆی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و تەنانەت مەسعود بارزانیش نەیادەتوانی ئەم داوایەی ئەمڕۆی نێچیرڤان لە UN بکەن؟ ئەی بۆ نەیانکرد..؟.


PM:04:02:22/05/2019

ئه‌م بابه‌ته 10312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی