پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم..

‌عمید سەرحەد قادر

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ وە پەیامێکی بڵاوکردوە  پەیامەکەی بۆ حکومەتی ناوەند زۆباش و لەجێگای خۆی بوو..

یٔەوەی جێگای سەرنج و بایەخ بوو بۆم من سەبارەت بەناوخۆی هەرێم لەخاڵێکدا یٔاماژەی پێکردوە باسی شۆسیال میدیای کردوە بەڕونی دەڵێت  یٔەوانەی لەوڕێگایەوە دەبنە هۆی شەڕەقسەی نابەجێ و یٔاڵۆزکردنی زیاتری ڕەوشەکە یٔەم پەیامەی بۆ یٔەوەبوو کە هەموو لایەک هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن و هەموو پێکەوە دەسکەوتەکانی هەرێم و خەڵکی کوردستان بپارێزن بەڕاستی یٔەم هەوڵەی بەڕێزیان بۆ هێورکردنەوەی یٔەو باردۆخە گرژوشەڕە میدیایە جێگای دەسخۆشیە..

لەناوخۆی هەرێمی کوردستان هەرکات باسی تەبای و یەکریزی نێو ماڵی کوردو لایەنە سیاسیەکان بکرێت لەو یٔان و،ساتە وەک بۆمبێکی جێنراو جەند کەسێک دێن بۆمبەکە دەتەقێننەوەو ڕەوشەکە یٔاڵۆزتر دەکەن بەمەیش زیاتر خزمەت بەدوژمنانی کورد دەکەن لەجێگای یٔەمە دەبوو هەموو پێکەوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا بدەن خه ڵکیش  لەم برسێتیە ڕزگاربکەن یٔێستا خەڵک کێشەی برسێتی هەیە نەک شەڕی میدیا.

بەڕاستی یٔەو شەڕی میدیایە زۆر بێتام بوو قسەو باسەکانیش کەبەیەکتر دەوترێ زۆر لەیٔاستێکی نزم و نابەرپرسانەدایە هیچ شتێک نەماوەو نەوترابێت بەزیندو مردوەکانیش بوترێ یٔەو جۆرە نوسین و قسانەیش وەک کیزەی مێشولەی لێهاتووە خۆێنەرو بینەریشی کەم بووە.

یٔەوەی لەیٔێستادا پێویستە بکرێت 
بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەسپێشخەریەک بکات جارێکی تر لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوەو سەردانیان بکات و نێو ماڵی کورد یەک بخاتەوە سه ردانی بخداد بكه ن له كه ل حزبه سیاسیه كان بگەنه ریك كه وتن بۆ یٔەوەی بەهەموو لایەک بەگژ کێشەکان بچنەوە کەبەهەموو لایەک چارەسەری کێشەکان یٔاسانترە خه ڵی هەرێمیش یٔەمەی دەوێت نەک جەلەخانێو ململانێ ی بێ مانا...


PM:12:30:01/01/2021

ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی