ساڵ یادی ڕیفراندۆم

‌عمید سەرحەد قادر

بەکورتی

لەساڵ یادی ڕیفراندۆمدا کەهەموو حزب و لایەنەسیاسیەکان بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت کە بەهەقی میللەتی کوردیان زانی رۆژی دەنگدانی ڕیفراندۆمەکەیش هەموو سەرکردەکان بەخۆیان و منداڵیانەوە بینیمان دەنگیان دا تاڕادەیەکیش منافەسە بوو بزان کێ زوو دەنگ بدات و لەڕاگەیاندنەکانیشەوە دەربکەون ته‌نها نه‌وه‌ی نوێ دژی ریفراندوم بوو.

چۆن دیراسەی ڕیفراندوم کرا؟ کێ پشتگیری کردین؟ کێ دژبون لە وڵاته زلهێزەکان؟ کاتەکەی گونجاو بوو یاخودنا؟ ناوچەکانی جێناکۆک بەشداری پێبکرێت یانا؟ ئەمە بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد بەجێ دەمێنێ من وەک خۆم لە کۆبونەوەکانی شاری کەرکوک ئامادەبووم بەتایبەتی ئەو کۆبونەوانەی کە بەڕێز کاک مەسعودبارزانی کەدەهاتە کەرکوک سەباره‌ت بەو پرسە ئەنجامدرا ئاگادارم و دەزانم کێ دژی ئەوپڕۆسەیە بووەو کێ سوربووە لەسەر ئەنجامدانی بەتایبەتی لەسەر ئەنجامدانی ئەوپڕۆسەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان زۆر مناقەشەدەکرا له نه‌تیجه‌ هه‌مووی رازی كرا بكرێ.

من ئێستا فەخروشانازی دەکەم کەتەنها کەسم لەئاستی کوردستان و عێراق لەسەر ڕیفراندۆم فەرمانی دەسگیرکردنم هەیەو ئەوفەرمانی دەسگیرکردنەشم بەنوسراوی ڕەسمی لایەوە بەخۆشحاڵیەوە لەجامم گرتوەو لەسەردیواری ماڵەوە هەڵم واسیوە لەسەر ڕیفراندۆمیش بوو کەکەرکوکم بەجێهێشت لەسەر ڕیفراندۆم بوم بەتیرۆرست لەسەر ڕیفراندۆم بوم بە ئینفساڵی لەسەر ڕیفراندۆم بوم بەزۆرشتی تر.

بۆ وەبیرهێنانەوەی هەموولایەک حکومەتی عێراقی بڕیاری دابوو بگه‌ڕێتەوە کەرکوک و ناوچەکانی تر ئەگەر ڕیفراندۆم بکرایە یاخود نا حکومەت دەگەڕایەوە ئەوناوچانە بەڵام ڕەنگە بیانوی ڕیفڕاندۆم کاتی پێش خستبێت بۆ عەبادی.

لەکۆتایدا دەڵێم درودو سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕیفرندۆم و 16ی ئۆکتۆبەر و سڵاو لەو ئاوارە خۆڕاگرانەی کە بەداخەوە تائێستا کەس وەکو پێویست لێیانی نەپرسیوەتەوە.


PM:06:42:10/09/2019

ئه‌م بابه‌ته 6564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی